ڕۆژنامەنووس دیلان عوسمان: هێرشەکانی سەر مەنبج لەسەر بنەمای ئیرادەی ئازاد بووە - چاوپێکەوتن
ڕۆژنامەنووس دیلان عوسمان کە سات بە سات بەدواداچوون بۆ هێرشەکانی سەر مەنبج و بەرخۆدانی خەباتکاران بوو، ڕایگەیاند، بەرخۆدان و ڕۆحی خۆبەختکردنی ئازادیخوازان کە لە مەنبج خەباتیان کرد، لاپەڕەیەکی نوێی لە مێژوودا کردەوە.
پەروین ئامارا
قامیشلۆ-هێرش و لەشکرکێشی و کردەوەی دەرەوەی یاسایی و مرۆیی بۆ سەر ناوچە ئازادکراوەکان زیاتر دەبێت، یەکێک لەو ناوچانە شاری مەنبجە کە ماوەیەکە هێرشی توندی لەسەرە، شەڕڤانانی یەپەژە و هەسەدە و یەپەگە بەرخۆدانێکی مێژوویییان لە دژی هێرشەکان ئەنجامدا، لە ٦ی کانوونی یەکەمدا چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا هێرشەکانیان بۆ سەر منبج چڕتر کردەوە، لەو هێرشانەدا زۆرێک لە خەڵکی سڤیل و کەسانێک کە بەرگرییان لە خاکەکەیان دەکرد، بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران، دانیشتوانی مەنبج کە بەهۆی هێرشەکانەوە ناچاربوون ماڵەکانیان بەجێبهێڵن، تا ئێستاش لەلایەن چەتەکانەوە ڕێگرییان لێدەکرێت و ڕێگە نادەن دانیشتووانەکەی شارەکە بەجێبهێڵن.
ڕۆژنامەنووس دیلان عوسمان کە بە شێوەیەکی کەسی بەدواداچوونی بۆ هێرشەکانی سەر مەنبج هەبوو، ئەم دۆخەی بۆ ئاژانسەکەمان هەڵسەنگاند.
*وەک ڕۆژنامەنووسێک بەدواداچوونت بۆ هێرشەکانی سەر مەنبج کردووە، لە سەرەتای هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکەوە چی ڕوویداوە، چۆن بەرخۆدان بەرزکرایەوە؟
هێرشی چەتەکان بۆ سەر مەنبج ناتوانرێت تەنها بۆ ناوی چەتەکان بگەڕێنرێتەوە، چونکە ئەم هێرشە ڕاستەوخۆ لەلایەن دەوڵەتی تورکیا و میتەوە ئەنجامدراوە، پێشتر مەنبج ناوچەیەک بووە کە هەموو هێرشێکی تێدا ئەنجام دەدرا، بەڵام لە ٦ی کانوونی یەکەمدا چەتەکان هێرشەکانیان چڕتر کردەوە، ئەم هێرشانە بۆ سەر مەنبج لە ڕۆژی ئازاد کردنی مەنبجەوە نەوەستاون، زۆرجار بۆ ئەوەی ئەم سیستمە دیموکراسییە لەو ناوچەیەدا جێگیر نەبێت، میتی دەوڵەتی تورک زۆرێک لە شانە نهێنییەکانی خۆی لەوێ ڕێکخستبوو، لەلایەن ئەو شانانەوە هێرشی دەروونی و شێوازی جەنگی تایبەت زۆر بە توندی لەسەر گەل ئەنجام دەدرا، بە مەبەستی تێکدانی ئەم سیستمە، دەیانویست هەڕەشەیەکی وا لەسەر ئەو خەڵکە دروست بکەن کە خەڵک هەرگیز لەم سیستمە دیموکراسییە نزیک نەبنەوە، ئەم هێرشانە زیاتر لەسەر هێڵە گوندنشینەکان و هێڵە سنوورییەکان ئەنجام دراون، هێرشەکانی ڕۆژانە بۆ سەر مەنبج هەمووی درێژەپێدەری ئەو هێرشانە بوون
*منبج بە هێرشی قورس و هاتنە ناوەوەی چەتەکان داگیرکرا، وەک ڕۆژنامەنووسێک چۆن بوو کاتێک بەدواداچوونت بۆ دۆخەکە کرد؟
ئەم هێرشە بە پلەی یەکەم دژی ئیرادەی ئازادی هەموو ئەو ژنانە بوو کە خۆیان لەو بوارەدا ڕێکخستبوو، هەموومان دەزانین ژنانی مەنبج پێش ڕزگارکردنی مەنبج لە چ دۆخێکدا بوون، بەڵام لە کاتی ئەم هێرشانەدا بۆ سەر مەنبج، کاتێک ئەو بەرخۆدانەمان بینی کە لە گوندەکاندا ئەنجامدرا، کاریگەرییەکی زۆری لەسەر ئێمە هەبوو، لە پێناو پاراستنی شەرەفی ئەو ژنانە، شەڕڤانانی یەپەژە و هەموو ئەو ژنانەی کە لە ئەنجومەنی سەربازی و ئاسایشدا جێگەی خۆیان گرتەوە، بە قارەمانێتی و ڕۆحی فیداکاری گەورەوە لە پێگەکانی شەڕدا جێگەی خۆیان گرتەوە، لە بەرامبەر هەموو پلانێکی چەتەکاندا، پلانی شەڕڤانان بەرەو پێشەوە دەچوون، زۆرێک لە شەڕڤانان بۆ ئەوەی بە گولـلەی خۆیان نەکەونە دەستی چەتەکانەوە کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا، ئەوان دەیانویست لە هێڵی باشوور بازنەیەک دروست بکەن بۆ ئەوەی شەڕ بچێتە ناو شارەوە و هەموو چەتەکان لەوێ لەناو ببرێن، هەرچەند خەڵک باسی بەرخۆدانی ئەو شەڕڤانانە بکات، بەس نییە، هەریەکەیان ڕۆڵی خۆیان لەم شەڕەدا بینیوە وەک ئەوەی دژی سوپایەک شەڕ بکەن، کاتێک ڕووبەڕووی ئەم دیمەنانە بووینەوە، گەلی مەنبج لە زۆر شوێن پیرۆزباییان دەکرد بۆ چوونە ناو سووریا لە ٨ی کانوونی یەکەمدا، خەڵکی مەنبەج، نەتەوەیەک کە ساڵانێک بوو لەژێر دەسەڵاتی ڕژێمی ئەسەددا بوو، گەندەڵییان لەسەردەکرا، تەنانەت زۆرێک لەو زیندانیانەی کە لە زیندانەکانی سووریادا بوون، خەڵکی مەنبج بوون.
*بینیمان ئەو چەتانەی چوونە ناو مەنبج سەرەتا هێرشیان کردە سەر ژنەکان، سێ ئەندامی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا بە شێوەیەکی دڕندانە کوژران، ئەو ژنانە ساڵانێکە لەو هەرێمەدا دژی داعش شەڕ دەکەن و مەترسی گشتی لەسەر دەستکەوتەکانی ژنان هەیە، ئێوە ئەمە چۆن هەڵدەسەنگێنن؟
لە کاتی هێرشەکانی سەر مەنبجدا، بەرخۆدانی ژنانی مەنبج کە لە دژی ئەو سیستمە گەندەڵە خەباتیان کرد، مۆڕاڵی گەورەی بە ئێمە بەخشی، قەمەر سود، یەکێک لە ئەندامانی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا لە هێرشەکەی سەر مەنبج شەهید بوو، هەروەها ئەو چەتانەی قەمەر سودیان شەهید کرد، یەکێک لە سیمبولەکانی بەرخۆدان سێ ژنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا شەگید ئەیشە، قەمەر و ئیمان بوون کە لەو شەڕەدا بە شێوەیەکی دڕندانە شەهید بوون، شەهید قەمەر هەرچەند ڕووبەڕووی هەڕەشەی زۆر بووەوە، تا دوا سات دەستبەرداری خەباتی خۆی نەبوو، لەم ڕووداوەدا خەڵک جارێکی تر بە ڕوونی سیستمی پیاوە باڵادەستەکان دەبینن کە بە هیچ شێوەیەک ژن قبوڵ ناکەن و دەست بەسەر هەموو مافەکانی ژیاندا دەگرن، مرۆڤ پێویستە ژیانی ئەم سێ ژنە بەرخۆدێرە بە باشی پێناسە بکات. ئەوان وەک خوێندنگەی فێربوون بن بۆ ئێمە، بەرخۆدانی ئەو ژنانە کاریگەری لەسەر ژنانی دیکەش هەبوو، لەم شەڕەدا زۆر ژن هەبوون کە لە تەنیشتمان وەستابوون و تا کۆتایی لەگەڵمان مانەوە و ئاگاداری خاکەکەیان بوون، زۆر شوێن هەبوو بەرخۆدان بە سەختی ئەنجامدرا، هەندێک شوێن هەبوو سەدان کەس هێرشیان کردە سەر شەڕڤانان، ئەمە شەڕەکە چەندە دڕندانە بوو، دۆستانی وەک شەهید میزگین قامیشلۆ کە ئەندامی هێزە ئەمنییەکان بوو، بە بەرخۆدانێکی زۆرەوە بەرەنگاری چەتەکان بوونەوە و دواجار بۆ ئەوەی نەکەوێتە دەستی دوژمن، خۆی ڕادەست نەکرد و بە فیشەک کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
*ئەو دیمەنە چی بوو کە زۆرترین کاریگەری لەسەر هەبوو لەکاتی چاودێریکردنی بارودۆخی مەیدانەکەدا؟
وەک ڕۆژنامەنووس، ئەو دۆخەی ڕووبەڕوومان بووەوە، گەیشتینە ئەو زانیارییەی کە ئێمە لە مەنبج نەکەوتووین، ئەو منداڵانەی لە هیچ تێنەگەیشتن دەستیان بەرز کردەوە و وتیان بژی هەسەدە، ئەمەش دەریخست کە ئێمە لەوێ سەرکەوتنمان بەدەستهێناوە، لە کاتی هێرش بۆ سەر شاری مەنبج، ئەو ڕووداوانەی زۆرترین کاریگەرییان لەسەر من هەبوو، ئەو بەرخۆدانانە بوو کە لە نەخۆشخانەی سەربازیدا نیشاندرا، تا دوا خولەک پێش لەشکرکێشی مەنبج، کۆمەڵێک هاوڕێ خەریکی پاراستنی بریندار و شەهید دۆستانی ناو نەخۆشخانە بوون، ئەوانەی لەوێ شەڕیان کردووە کەسانی بە ئەزموون نەبوون، بەڵام هەندێک جار ئیرادە سنوورەکان دەبڕێت، لە دەرگای نەخۆشخانەکەدا هاوڕێیەکی قەناس بەدەست بوو، وەک هاوڕێیەک، وەک سوپایەک، چەند ڕۆژێک نەخۆشخانەی لە چەتەکان پاراست بۆ ئەوەی هێرش نەکەنە سەر هاوڕێکانی، ئەم بەرخۆدابە هەرگیز لە مێژووی ئێمەدا لەبیر ناکرێت، ئەم ساتانەی کە خۆمان لەوێ بینیمان، ئێمەی ڕۆژنامەنووس سات بە سات لە ژیانماندا بە بەرخۆدانی ئەو هاوڕێیانە دەژین.
*لەگەڵ ئەو پێشهاتانەی کە لە هەموو سووریادا دەگوزەرێت، چ جۆرە مەترسییەک لەبەردەم ژنانی سووریادا هەیە و ئەو بەرپرسیارێتییە چییە کە دەکەوێتە سەر شانی ژنان؟
گۆڕانکارییەکانی سووریا، هێشتا نازانرێت چ جۆرە مەترسییەک لە داهاتوودا دێنێتە ئاراوە ،کاتێک باس لە زۆر بارودۆخ دەکەین، دۆخی سووریا جیاواز نابێت لەگەڵ ئەمانە، لە دەرەوەی ناوچەی خۆبەڕێوەبەری، ئەو ناوچانەی داگیرکراو کە لەژێر دەسەڵاتی چەتەکانی دەوڵەتی تورکیادان، دەبینین ڕۆژانە ژنان ڕووبەڕووی چ بارودۆخێک دەبنەوە، دەبینین پێشتر زۆر بڕیار لەسەر ژنانی سووریا دراوە، بڕیاردرا ئەو ژنانەی کە بەشدارییان لە دامودەزگاکانی داددا دەکرد، چیتر لەوێ بەشداری نەکەن و لە هەمان کاتدا بڕیاردرا کە ئەو ژنانە سەریان داپۆشن، ئەم بڕیارە مەترسی گەورە لەسەر کولتوور و ناسنامەی گەلی سووریا بەدوای خۆیدا دەهێنێت. ئێمەی ژنانی ڕۆژنامەنووس و ڕێکخراوەکانی پاراستنی ژنانیش لە ڕووی هەڕەشەکردن لە ژنان خۆمان بە بەرپرسیار دەزانین و ئاگاداری خەباتی هەموو ژنان دەبین.