ڕژێمی ئێران لە ماوەی ١٠ ڕۆژدا ٢٧ کەسی لە سێدارە دا

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ڕایگەیاند، لە ١٨ی تەمووزەوە ٢٧ کەس لە زیندانەکانی ئێران لەسێدارە دراون زۆربەی ئەو کەسانەی لە سێدارە دراون کوردن و لە ناویاندا چوار ژن هەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند کە لە ١٨ی تەمووزەوە ڕژێمی ئێران ٢٧ کەسی لە زیندانەکانی ئێران لە سێدارە داوە، زۆربەی ئەو کەسانەی لە سێدارە دراون کوردن و لە ناویاندا چوار ژن هەن.

 

ئەو ڕێکخراوە ئاشکرای کردووە، لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا ئێستا ٢٩٣  کەس لە شار و شارۆچکە جیاوازەکانی ئێران لەسێدارە دراون و زۆربەیان کوردن.