ژمارەی ئەو کەسانەی لە لوبنان گیانیان لەدەستداوە بووە دوو هەزار و ٦٧٢ کەس

ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان گیانیان لەدەستداوە بووە دوو هەزار و ٦٧٢ کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

وەزارەتی تەندروستی لوبنان بەیاننامەیەکی نووسراوی سەبارەت بە هێرشەکانی ئیسرائیل بڵاوکردەوە، ئاماژە بەوەکراوە، سوپای ئیسرائیل بەردەوامە لە هێرشە ئاسمانییەکان بۆ سەر زۆرێک لە شوێنەکانی ئەو وڵاتە.

 

 لە ئەنجامی هێرشە بەردەوامەکانی ئیسرائیل لە ٢٧ی تشرینی یەکەم، ١٩ کەس کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٠٨ کەسیش بریندار بوون، هەروەها باس لەوە کرا ژمارەی ئەو کەسانەی لە هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر لوبنان لە ٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە گیانیان لەدەستداوە گەیشتووەتە دوو هەزار و ٦٧٢کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەیشتووەتە ١٢ هەزار و ٤٦٨ کەس.

 

هەروەها ڕاگەیەندرا،بەهۆی بۆردومانەکانی ئیسرائیلەوە سەدان هەزار کەس لە لوبنان ئاوارە بوون, لە کاتێکدا کە شەپۆلی کۆچکردن لە ناوچەکانی باشووری لوبنانەوە بەرەو پایتەختی بەیروت و باکوور بەردەوام بوو، حکومەتی لوبنان ڕایگەیاند، زیاتر لە ٤٨٦ هەزار کەس کۆچیان کردووە بۆ سووریا.