زمانی کوردی لە ویکیفەرهەنگ بوو بە هەشتەم دەوڵەمەندترین زمانی جیهان

بەپێی داتای ویکشنەری فەرهەنگی ویکیپیدیای ئینگلیزی، زمانی کوردی بە ٩١٨ هەزار و ١٢٣ وشە لەناو ١٦٨ زماندا پلەی هەشتەمی جیهانی بەدەستهێناوە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەو کەسانەی بە زمانی کوردی قسە دەکەن، دەتوانن بێ بەرامبەر وشە زیاد بکەن بۆ ماڵپەری ویکشنەری فەرهەنگی ویکیپیدیای ئینگلیزی-ویکیفەرهەنگ، کە خزمەتگوزارییەکە پێشکەش دەکات، دواتر ئەو وشانەی کە بۆ ماڵپەڕەکە زیاد دەکرێن، لەلایەن ٧ پێداچوونەوەکارەوە پێداچوونەوەیان بۆ دەکرێت و پەسەندکراوەکان لە لاپەڕەی فەرمی ماڵپەڕەکەدا بڵاو دەکرێنەوە.

 

زمانی کوردی لە پلەی هەشتەمدایە

دوای زمانەکانی ئینگلیزی، فەرەنسی، مەلاگازی، چینی، ڕووسی، یۆنانی و ئەڵمانی، زمانی کوردی پلەی هەشتەمی بەدەستهێنا و ڕۆژانەش وشەی نوێ زیاد دەکرێت، لە ویکشنەریدا ٦٧ هەزار و ٦٢٤ وشەی عەرەبی و ١٠٤ هەزار و ٥٨١ وشەی فارسی و ٣٥٩ هەزار و ١٩٥ وشەی تورکی هەیە.

 

بە زیادکردنی تەنها وشەکانی زاراوەی کورمانسی و سۆرانی زمانی کوردی، لە پلەی هەشتەمدایە. بەڵام وشەی زاراوەی گۆرانی و کرمانکی (زازاکی) و لۆری زاراوەی کوردی تێدا نییە.

 

بە پێی لاپەڕەی ویکیپیدیای ئینگلیزی، زمانی کوردی بە هەموو شێوەزارەکانییەوە، لە دوای فینلاندی و کۆری، بە یەک ملیۆن و دوو هەزار وشە و دەربڕین، سێیەم زمانی جیهانە.