لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا وێنەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدانی بەنداوی تشرین بەرز کرایەوە
چالاکی دانیشتن کە بە ئامانجی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێفی پایتەختی سویسرا بەڕێوە دەچێت، لە چالاکی ئەم هەفتەیەدا وێنەی زیندانیانی سیاسی و شەهیدانی بەنداوی تشرین بەرز کرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
چالاکی دانیشتن کە بە ئامانجی ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد، عەبدوڵا ئۆجالان لە بەردەم نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە جنێفی پایتەختی سویسرا بەڕێوەدەچێت، ٤٩ مانگە بەردەوامە.
لە چالاکیی ئەم هەفتەیەشدا هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانی بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و کۆمەڵکوژییەکانی دژی خەڵکی مەدەنی کە بەنداوی تشرین دەپارێزن، شەرمەزار کران، هەروەها وێنەی چالاکوانانی کورد کە لەلایەن ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و شەهیدانی بەنداوی تشرین بەرز کرایەوە.
ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە_ئە، نەجدەت ئاتالای لە چالاکییەکەدا قسەی کرد و سڵاوی لە چوارەمین ساڵیادی چالاکییەکەی جنێف کرد، ئاتالای شانۆکار باڤێ تەیار و شەهیدانی بەنداوی تشرینی بەبیر هێنایەوە و جەختی لەوە کردەوە، کە بەرخۆدان لە بەنداوی تشرین بەردەوامە، وتیشی: چەتە داگیرکەرەکان ناتوانن بەرخۆدانی گەل لە بەنداوی تشرین بشکێنن، بۆیە ڕۆژانە خەڵکی مەدەنی بۆردوومان دەکەن.
هەروەها ئاماژەی بەوە کرد بێ گەلی کورد ئاشتی پێکنایەت و وتی: ئاشتی درێژخایەن گرێدراوە بە بەدیهێنانی ئەنالیزەکانی ڕێبەر ئاپۆوە دەربارەی ئاشتییەکی درێژخایەن و شکۆدار. ئەوەش بە ئازادی ڕێبەر ئاپۆ دێتەدی.
پاشان ڕاگەیاندراوی کۆمیتەی چالاکییەکانی ژنێڤ خوێنرایەوە و بانگەواز کرا بەشداری لە چالاکی زیوریخ بکرێت کە بە پێشەنگایەتی یەژەکە_سە ئەنجام دەدرێت.