ناتۆ هاوپەیمانی و پاڵپشتییەکانی بۆ ئۆکراینا دووپاتکردەوە

ناتۆ ڕایگەیاندووە: هەڵوێستی ناتۆ سەبارەت بە پرسی پەیوەستبوونی کیێڤ بە هاوپەیمانییەکەیان بە پتەوی ماوەتەوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە هاوپەیمانییەکە بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردنی ئۆکراینا "بەمەبەستی گەیشتن بە ئاشتییەکی هەمیشەیی".

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی لە زاری سەرچاوەیەکی ناتۆوە نووسیویەتی: "ئێمە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی ئۆکراینا تا ئەو کاتەی کە پێویست بێت، بڕیارمانداوە ئاشتییەکی دادپەروەر و بەردەوام بەدەستبهێنین، هەڵوێستی هاوپەیمانییەکە ڕوون و یەکگرتووە".

 

ڤلادیمێر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراینا لە مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوودا ڕایگەیاندبوو، وڵاتەکەی داواکارییەکی پێشکەش کردووە بۆ پەیوەستبوون بە ناتۆ بە شێوەیەکی بەپەلە.

 

لە کۆبوونەوەی لوتکەی ناتۆ لە لیتوانیا لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردوودا، وڵاتانی هاوپەیمانی ڕێککەوتن لەسەر پاڵپشتکردنی چەند ساڵە بۆ ئۆکرانیا کە لە سێ خاڵ پێکهاتووە، پلانێکی هاوکاریی بۆ گەیشتن بە گونجانی هێزەکانی ئۆکراینا لەگەڵ ستانداردەکانی ناتۆ، دروستکردنی ئەنجومەنی ئۆکراینا-ناتۆ و پشتڕاستکردنەوەی مافی ئۆکراینا بۆ پەیوەستبوون بە هاوپەیمانییەکە بەبێ جێبەجێکردنی پلانی بازرگانی بۆ ئەندامێتی، لە هەمان کاتدا هاوپەیمانییەکە هیچ کاتێکی دیاری نەکردووە بۆ پەیوەستبوونی ئۆکراینا بۆ ئەو هاوپەیمانییە و هەر مەرجێکیش کە دەبێت جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی بانگهێشتنامەیەکی فەرمی وەربگرێت، وەک ئەوەی کیێڤ پێداگری لەسەر دەکرد.

 

سەرۆکی نووسینگەی سکرتێری گشتی ناتۆ، ستیان جێنسن، ئەگەری بەدەستهێنانی ئەندامێتی ئۆکراینا لە ناتۆ لە بەرامبەر گواستنەوەی بەشێک لە خاکەکەی بۆ ڕووسیا ڕەت نەکردەوە.