سیمینارێک لە بارەی هۆشیارکردنەوەی مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر پێشکەشکرا

تۆڕی هاوبەشی ڕێکحراوەکان، سیمینارێکی بۆ پاریزەر جوانە عەبدولواحید، لەسەر مەترسییەکانی ماددەی هۆشبەر ڕێکخست و وتی: گەنجان کە بناغەی دروستبونی گۆمەڵگەن، پێویستە ئەو کەسانەی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن بەزووترین کات چارەسەریان بۆ بکرێت.

سلێمانی

 

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی تەلاری تەوار لە شاری سلێمانی، تۆڕی هاوبەشی ڕێکحراوەکان سیمینارێکی بۆ پارێزەر جوانە عەبدولواحید، دەربارەی هۆشیارکردنەوە لە مەترسییەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان بەتایبەت کاریگەرییەکانی لەسەر دەروون و جەستەی گەنجان، ڕێکخست.

 

لە سیمینارەکەدا جۆرەکانی ماددە هۆشبەرەکان خرایەڕوو، هەروەها کاریگەرییە خراپەکانی کە ماوەیەکی زۆر لە جەستەدا دەمێنێتەوە باسی لێوە کرا و هۆکارەکانی بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان گەڕێندرایەوە بۆ تێکەڵبوونی کولتوری شێوازی ژیانی وڵاتانی ترەوە.

 

هەر سیمینارەکەدا باس لە چارەسەرەکانی کەمکردنەوە و لەناوبردنی ماددە هۆشبەرەکان کرا، ئەمەش لە ڕێگەی هۆشیارکردنەوە و چارەسەرکردنی تەندروستی و دانانی لیژنەی باڵا، بۆ ئاسایشی وڵات، ڕێگری لە بازرگانی کردن بە ماددە هۆشبەرەکانەوە، ڕوودەدات

 

جوانە عەبدولواحید، پارێزەر، سەبارەت بە گرنگی خستنەڕووی مەترسییەکانی بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر وتی: پێویستە بەردەوام هۆشیاری بدرێت بە کۆمەڵگە، بە تایبەت گەنجان کە بناغەی دروستبونی گۆمەڵگەن، پێویستە ئەو کەسانەی بەکارهێنەری ماددەی هۆشبەرن، بەزووترین کات چارەسەریان بۆ بکرێت، لایەنی دەروونی و جەستەییان بخرێتە باری ئاسایی خۆیان، بۆ ئەوەی تێکەڵ بە کۆمەڵگە بکرێنەوە و چالاکیان هەبێت لە ژیان بەتایبەت گەنجان.

 

پانێڵەکە بە گفتوگۆی ئامادەبووان کۆتایی هات.