ڕۆزا ئۆتونبایڤا داوای کۆتایی هێنان بە قەدەغەکردنی خوێندنی ژنانی ئەفغانستان دەكات
ڕۆزا ئۆتونبایڤا نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی ئەفغانستان داوای کۆتایی هێنان بە قەدەغەکردنی خوێندنی ژنانی ئەفغانستان دەكات.

ڕۆزا ئۆتونبایڤا، نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ یارمەتیدانی ئەفغانستان لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی پەروەردە پەیامێکی بڵاوکردەوەو وتی: چوار ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر قەدەغەکردنی خوێندنی ژنانی گەنجی سەروو تەمەن ١٢ ساڵ کە لە مافی خوێندن بیبەش کراون.
وتیشی، قەدەغەکردنی خوێندنی کچان و ژنانی ئەفغانستان لە لایەن تاڵیبانەوە تراژیدیایە و داوا لە تاڵیبان دەکەم دەستبەجێی کۆتایی بە فەرمانی قەدەغەکردنی خوێندنی کچان و ژنان بهێنێت.
جەختی لەوە شکردەوە، هیچ وڵاتێک بە جێهێشتنی نیوەی دانیشتووانەکەی پێشکەوتنی بەدەست نەهێناوە.