بۆ جاری سێهەم ئیغا شفیونتیک نازناوی پاڵەوانێتی قەتەری بەدەستهێنا

ئیغا شفیونتیکی پۆڵەندی بۆ سێیەم جار لەسەریەک پاڵەوانێتی تێنسی کراوەی قەتەری بەدەستهێنا، دوای ئەوەی لە کازاخی جیلینا ڕیباکینای بردەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

لە بەرواری ١٧ی شوبات یاریزانێکی پۆڵەندی، بە ناوی ئیغا شفیونتیک پلەی یەکەمی جیهانی لە پاڵەوانیەتی تێنسی قەتەر بەدەستهێنا.

 

ئیغا شفیونتیک دوانزەهەمین سەرکەوتنی لەسەریەک لە قەتەر تۆمارکرد و هەژدەهەمین نازناوی تاکەکەسی ژنانی لە ژیانی وەرزشیدا بەدەستهێنا، یەکەم نازناوی لە ساڵی ٢٠٢٤ دا بەدەستهێنا.

 

لە ماوەی ٩ ساڵدا بووە یەکەم یاریزان کە سێ جار لەسەریەک نازناوی پاڵەوانێتییەک بەدەستبهێنێت، بەتایبەتی لەو کاتەی یاریزانی ئەمریکی سێرینا ویلیامز سێیەم نازناوی لەسەریەک لە پاڵەوانێتی میامی ئۆپن لە ساڵی ٢٠١٥ بەدەستهێنا.

 

ئیغا شفیونتیک سێزدەهەمین سەرکەوتنی خۆی بەرامبەر یەک دۆڕان لە قەتەر تۆمارکرد، تاکە دۆڕانی لە دۆحە بوو لەسەر دەستی سڤێتلانا کوزنتسۆڤا لە قۆناغی دووەمی خولی ٢٠٢٠دا.