یەژەئادە: وەرن بەرامبەر نادادی گەردوونی تێبکۆشین

یەژەئادە بەبۆنەی ٨ی ئادار پەیامێکی نوسراوی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند، بەرامبەر ئەم نادادییە گەردوونییە دژی ژنان دەلێین: ئێدی بەسە.

ناوەندی هەواڵ

 

یەکێتیی ژنانی عەلەوی دیموکراتیک (یەژەئادە) بەبۆنەی ٨ ی ئادار ڕۆژی جیهانیی ژنان پەیامێکی نووسراوی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: توندوتیژی سەر ژنان و فشاری کۆمەڵایەتی و پرسی نایەکسانی سەر ژنان وەک هەڕەشەیەک بەردەوامە.

 

هەروەها جەخت دەکاتەوە بەرامبەر توندوتیژی و جیاکاری لە سەرانسەری جیهان لەسەر ژنان دەنگ هەڵدەبڕن، چونکە نادادی و دڕندایەتی پێشوو، هێشتا بەردەوامە.

 

یەکێتییەکە تیشکی خستەسەر زیادبوونی کوشتنی ژنان و منداڵان لە تورکیاو وتی: ئەمە دەریدەخات لەنێو کۆمەڵگەی پیاوسالاردا ژن و منداڵان ناپارێزرێن".هەروەها ئاماژە دەکات بە شۆڕشی ژینا ئەمینی لە ئێران و فشارەکانی سەر ژنانی وەک پەخشان عەزیزی دەکات.

 

لە درێژەی ڕاگەیاندراوەکەدا دووپاتکراوەتەوە لە ناوچەکانی شەڕدا، توندوتیژی سەر ژنان وەک چەکێک بەکاردەهێنرێت، ژنان تەنها ڕووبەڕووی فشاری سیاسی نابنەوە بەڵکو دووچاری فشاری سیستماتیک دەبنەوە.

 

هەروەها جەختدەکاتەوە، بۆ ڕاگرتنی کوشتن و توندوتیژی دژی ژنان و منداڵان پێویستە لە ئاستی نێودەوڵەتی سیاسەتی کاریگەر بکرێت، تێکۆشانی ژنان بۆ ئازادی و یەکسانی، هاوکات تێکۆشانە بۆ هەموو کۆمەڵگە و دادپەروەری و مرۆڤایەتی. پێویستە هەرکەس بەشداربن لە تێکۆشانی ژنان.

 

لە کۆتاییدا هاتووە: لە بەرامبەر ئەم نادادییە گەردوونیە بەرامبەر ژنان دەڵێین ئیدی بەسە و بەوپێداگرییەوە درێژە بە تێکۆشان دەدەین.