لە ئەسیوپیا ژمارەی مردووان بەهۆی وشکەساڵیەوە نزیکەی ٥٠٠ کەس دەبێتەوە

ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەسیوپیا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٥٧ کەس، نووسینگەی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، ڕەنگە ژمارەی کوژراوان بگاتە نزیکەی ٥٠٠ کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕاپۆرتەکان بڵاوکرایەوە کە ژمارەی ئەو کەسانەی لە ئەسیوپیا لە ئەنجامی لافاوەکەدا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ٢٥٧ کەس، نووسینگەی کاروباری مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکانOCHA  ڕایگەیاند کە ژمارەی کوژراوان دەگاتە نزیکەی ٥٠٠ کەس.

 

کۆمیسیۆنی نیشتمانیی بەڕێوەبردنی مەترسی کارەساتەکانی ئەسیوپیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاند کە ژمارەی قوربانیانی لافاوەکە گەیشتووەتە ٢٢٩ کەس، بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دوێنێ ئۆچا بڵاویکردۆتەوە، لانیکەم ٢٥٧ کەس گیانیان لەدەستداوە و ١٢٥ کەس ئاوارەبوون و ١٢ کەسیش برینداربوون، ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و ڕزگارکردن لە ناوچەکە بەردەوامە.

 

OCHA ڕایگەیاندووە، ڕەنگە ژمارەی کوژراوەکان ٥٠٠ کەس بێت، هاوڵاتیان بەهۆی ئەو دۆخەی تێی کەوتوون هەوڵی ڕزگارکردنی خۆیان دەدەن و دۆخی ژیانیان لەوپەڕی خراپیدایە.