زەکیە حەدادی ئەفغانی سەرکەوت بۆ ئۆڵۆمپیادی پاریس ٢٠٢٤

زەکیە حەداد، یاریزانی ئەفغانی لە کێبڕکێی پارالۆمپیکی پاریس ٢٠٢٤ مەدالیای زێڕی بەدەستهێنا

ناوەندی هەواڵ

 

زەکیە حەداد، وەرزشوانی ئەفغانی کە ئێستا لە فەرەنسا دەژی دوای ئەوەی تاڵیبان دەستیگرت بەسەر وڵاتەکەیاندا بەشێکیان کۆچیانکرد بۆ وڵاتانی دیکە، سەرکەوتوو بوو لە بردنەوەی ڕکابەرە ڕوسیەکەی لە پاڵاوتنەکانی پارا ئۆڵۆمپیادی ٢٠٢٤، و خەڵاتی زێڕی بەدەستهێنا.

 

زەکیە حەداد، لەم یارییەدا ١٦ خاڵی بەدەستهێنا و بە دوو خاڵ لە ڕکابەرە ڕووسییەکەی بردەوە، لە ڕۆژی هەینیدا بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی ژنانەوە، لە توتەری خۆی پەیامی بڵاوکردەوە و تیایدا نوسیبووی، ئەمڕۆ ٨ی ئادارە و بوومەتە پاڵەوان دیسانەوە، ئەم پاڵەوانێتییە و ئەم میدالیایە پێشکەش بە ژنانی وڵاتەکەم دەکەم.

 

زەکیە حەداد، جگە لەو مەدالیایە خاوەن چەندین مەدالیای دیکەیە وەک، مەدالیای زێڕ لە پاڵەوانێتی باراکوندۆی ئەوروپا لە ساڵی ٢٠٢٣، مەدالیای برۆنزی لە پێشبڕکێی گەورەی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٢، مەدالیای زیو لە پێشبڕکێ نێودەوڵەتییەکانی ئەلبانیا بەدەستهێنا و مەدالیای زێڕ و نازناوی ژنە بوێر لە ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ بەدەستهێناوە.