یەژا ستار: ئێمە درێژەپێدەری میراتی شەهید بێریتان دەبین
ناوەندی یەژا ستار ڕایگەیاند، هەر تێکۆشەرێکی ڕێگای ئازادی ژنان کە مانیفێستۆی تێکۆشانی شەهید بێریتان دەکاتە بنەمای ڕێڕەوی خۆی، هەڵگری ئەو بانگەشەیەیە کە ببێتە پێوەر و جێبەجێکاری ئەم میراتە و وتیشی: ئێمە درێژەپێدەری میراتی بێریتان دەبین.
ناوەندی هەواڵ
بڕیارگەی فەرماندەیی ناوەندیی یەژا ستار، لە ٣٤ـەمین ساڵیادی شەهیدبوونی بێریتان "گوڵناز کاراتاش"، یەکێک لە پێشەنگەکانی تێکۆشانی ئازادی ژنانی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی نووسراوی بڵاوکردەوە.
ڕاگەیاندراوەکەی یەژاستار بەم شێوەیەیە:
بێریتان؛ ناسنامە و بەرجەستەبوونی ئەو ڕاستییەیە کە ژن تێیدا دەبێتە سوپا و ئازاد دەبێت، بێریتان گوزارشت لە ڕاستییەکی یەکانگیری چالاکانەی ئەو ژنانە دەکات کە لە ناو تێکۆشانی ئازادیی کورددا خەبات بۆ بوونی خۆیان و گەلەکەیان دەکەن، هاوکات گوزارشتە لە هەڵوێست و دژوەستانەوەی ڕادەستبوون.
دووبارەبوونەوەی ڕۆحی بەرخۆدێری دایکە بەسێکان لە کەسایەتیی بێریتاندا ــ ئەو ژنانەی لە کۆمەڵکوژیی دێرسیمدا دژی ڕادەستبوون وەستانەوە و خۆیان لە چیاکان و هەڵدێرەکانەوە هەڵدایە خوارێ، کە بەردەوامیپێدانی هێڵێکی خۆڕاگرییە، بەسێکان لە بێریتاندا مانایان بەدەستهێنایەوە و ڕۆحی خۆڕاگری لە ناو تێکۆشاندا نوێکرایەوە.
بێریتان، لەو شەڕەی ساڵی ١٩٩٢دا کە دژی هاوکاریی پاشڤەڕۆیی کوردی بەڕێوەدەچوو، دژی ڕادەستبوون وەستایەوە و بوو بەو ڕاستییەی کە لە هەڵدێرەکاندا باڵی گرت؛ ئەو نوێنەرایەتیی هێڵی ئەو ژنە دەکات کە جەنگان، وەک ژنێک، بە هەڵوێستە چالاکانەکەی دژی هاوکاری و خیانەت، دۆخی یەکێتی و هاوبەشیی ئەمڕۆی گەلی کوردی بونیاد نا.
بێریتان بە دروستکردنی هەڵوێستێکی بەهێز لە کەسایەتی و تێکۆشینیدا لە ڕێگەی هۆشیاریی ئایدۆلۆژییەوە و بە لێهاتووبوونی لە ستراتیژ، تاکتیک و فەرماندەییدا، کەوتە گەڕ کە پێوەر، بنەما و هێڵی ژنی جەنگاوەری ئاشکرا کرد.
ئەو بە وتنی “بجەنگە گوڵم توند بجەنگە، بە جەنگان ئازاد دەبین، بە ئازادبوون جوان دەبین، بە جوانبوونیشمان خۆشەویست دەبین”، پێکهاتەی کەسایەتیی گشتگیر و هێڵی تێکۆشانی شەڕی نیشاندا، ئەو بە هەڵوێست و چالاکییەکانی، بوو بە ڕێبەری تێکۆشانی ئازادیی ژنان. بە چالاکییەکەی جارێکی تر سەلماندی کە سوپابوون و شەڕ تەنها لە خەباتی چەکداریدا کورت نابێتەوە، بەڵکوو پێویستی بە هەڵوێست و ڕاستییەکی هۆشیارانە هەیە، ئەو بە ڕێڕەوی خۆی، جوانیی شەڕ، ڕەوشتی خۆڕاگری و پێوەری خۆشەویستیی کردە مانیفێستۆیەک، بێریتان، ژیان و تێکۆشانی خۆی دێڕ بە دێڕ لە مێژوودا نەخشاند.
لە هەڵدێرانەوە بووە هاواری ئەو ژنانەی کە دەیانویست لە مێژوودا بنێژن و بێدەنگییان بەسەردا بسەپێنن، لەو هەڵدێرانەوە هاواری خۆڕاگریی ژنی گەیاندە گوێی هەموو ژنان. بە وتنی ‘شۆڕش کەسایەتیی باهۆزئاسای دەوێت’، لەگەڵ هەر فیشەکێکدا کە دژی نەریتی کۆنەپەرستی و هاوکاریی خیانەتکارانە تەقاندی، هەموو زنجیرەکانی کۆیلایەتیی پساند، خۆی سەرلەنوێ ئافراندەوە، گەردەلوولی بەرپا کرد و بە تامی شیعر، ڕاستیی خۆڕاگریی ژنی لە مێژوودا کێشا کە گوزارشت لە سیمای خۆی دەکات.
بێریتان بە تێکۆشانی خۆی تەنها مانیفێستۆی سەردەمی خۆی نەنووسی، بەڵکوو بە نووسینەکانی مانای بەو بەسێیانە بەخشی کە میراتەکەی لێ وەرگرتبوون، هاوکات هۆشیاریی فەرماندەیی و ڕاستیی شەڕی بۆ نەوەکانی دوای خۆی بەجێهێشت، کە بوێریی ئەوەیان پێ دەبەخشێت مێژووی نەنووسراوی ئازادیی ژنان سەرلەنوێ بنووسنەوە. ئەمڕۆ ئێمە وەک یەژا ستار، پەیڕەڤانی ڕێکخراوەیی هێڵی تێکۆشان و ڕاستیی فەرماندەیی شەهید بێریتانین.
هەر تێکۆشەرێکی ڕێگای ئازادیی ژنان کە مانیفێستۆی تێکۆشانی شەهید بێریتان دەکاتە بنەمای ڕێڕەوی خۆی، هەڵگری ئەو بانگەشەیەیە کە ببێتە ڕێچکەگر و جێبەجێکاری ئەم میراتە، ئەم کولتوورەی تێکۆشان و خۆڕاگرییە لە ناو ڕاستیی شەڕدا سەدان بێریتانی تری خولقاندووە و میراتەکە بە چەند هێندە گوازراوەتەوە بۆ ئایندە.
ڕاستیی بێریتان ساڵانێکە لەو شەڕەی لە چیا و شارەکاندا بەڕێوەدەچێت شین بووە و گەورە بووە، لە کەسایەتیی شەهید ئاخین جوودی، شەهید سەما و بە سەدان تێکۆشەری ژن و پیاوی ئازادیدا پەرەی سەندووە.
ڕێبەرێتیمان ئاماژەی بەوە کردووە کە گەورەترین وەڵام بۆ شەهیدان بریتییە لە مەزنکردنی تێکۆشان و خۆخوڵقاندن لە ڕێگەی ڕاستیی شەهیدانەوە، لەسەر ئەم بنەمایە، بۆ پەرەپێدانی ئەو بەرخۆدانەی لە کەسایەتیی شەهید بێریتاندا گەشەی سەند و بۆ وەڵامدانەوەی میراتی شەهیدان، لە ١ـی تشرینی دووەمی ١٩٩٣دا سوپابوونی ژنانی ڕاگەیاند، ئێمە وەک هێزەکانی یەژا ستار کە ڕێچکەگر و میراتگری ڕێبازی بێریتانین، ڕادەگەیەنین کە لە هەر چرکەیەکی ژیان و شەڕدا، تێکۆشانی ئازادیی ژنان لەگەڵ ڕاستیدا یەکدەخەین.