ئۆزگوڵ ساکی: تێکۆشانی ژنان تەنها لە دژی پیاوسالاری نییە، هاوکات لە دژی داگیرکاری و کۆیلایەتییشە

ئۆزگوڵ ساکی, پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵی دەم پارتی ئاماژەی بەوەدا تێکۆشانی ئاشتی ژنانی کورد بۆ گۆڕانکاری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گرنگە و وتی: لە بناغەی گۆڕانکارییە کۆمەڵگەییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا تێکۆشانی ژنانی کورد هەیە.

ناوەندی هەواڵ

 

بانگەوازەکەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ ژنان سەرنجی ڕای گشتی ڕاکێشا، بە تایبەتی ئەو ڕاگەیەندراوانەی کە جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە ژنان لە بناغەی تێکۆشاندان، لە تورکیا لە ناو تەڤگەرەکانی ژناندا گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

 

لە فێمینیستەکانی تورکیا ۆزگوڵ ساکی، پەرلەمانتاری ئەستەنبوڵی دەم پارتی لەسەر ئەم بنەمایە باسی لە مێژووی تێکۆشانی ئاشتی ژنان کرد.

 

"تێکۆشانی ئاشتی ژنان دەگەڕێتەوە بۆ یۆنانی کۆن"

لە سەرەتایی قسەکانییدا ئۆزگوڵ ساکی ئاماژەی بەوەدا دەتوانن مێژووی تێکۆشانی ژنان بۆ ئاشتی بگەڕێنینەوە بۆ یۆنانی کۆن و وتی: "سەدەکانی ناوەڕاست بۆ خاوەندارێتیکردن لە موڵکیەتی زەوی و سەرمایە دەستپێکی سەردەمی شەڕە لە دژی ژنان، بەڵام لەگەڵ شۆڕشی فەڕەنسا لە سەردەمی نوێدا ژنان تەنها مەغدوری شەڕنین، هەروەها وەک پێکهاتەی سیاسی لە پڕۆسەی شەڕ و ئاشتییدا بەشدار دەبن.

 

تەنها چوار ساڵ دوای شۆڕشی فەرەنسا لە ساڵی ١٨٩١، ئۆڵیمپ دی گۆگس ڕایگەیاند کە لە جاڕنامەی گەردونی مافەکانی مرۆڤدا باسی ژنان نەکراوە و 'جاڕنامەی گەردونی مافەکانی ژنان'ی ئاشکرا کرد. لە هەمانکاتدا لە ئینگلتەرا ماری وۆڵستۆنکرافت کتێبی 'پاساوی مافەکانی ژن'ی نووسی. دواتر لە پڕۆسەی کۆمۆنەی پاریسدا ژنانی کۆمنار هەم بەشداری پاراستنی پاریسبوون هەم لە بەرانبەر هەڵوێستی پیاوسالاری کۆمۆن تێکۆشانیان کرد.

 

پاشان لە سەردەمی جەنگی جیهانی یەکەمدا، لە سەردەمی شۆڕشی سۆڤیەت، لە تێکۆشان لە دژی فاشیزم لە ئەوروپادا ژنان هەم بە ڕێکخستن هەم بە چالاکییەکانیان لە نێو تێکۆشانێکی سەربەخۆدا گوتاری خۆیان هەمیشە گوتووە، وەک پێکهاتەیەکی چالاکی مێژووی تێکۆشانی کۆمەڵگە و لە لێگەڕینیان بۆ ئاشتی دەستەجەمعی بەردەوامبوون. بێگومان ئەم تێکۆشانە تەنها لە جوگرافیایەکدا سنووردار نەبووە؛ تێکۆشانی ژنان بۆ ئاشتی هەر لە دەستپێکەوە تێکۆشانێکی ئەنتەرناسیۆناڵیستبوو. ئەمڕۆ لە ئابیا یالا تاوەکو ڕۆژهەڵاتی ناوین، کاریگەری لەسەر ڕووی زەوی هەیە.

 

"تێکۆشانی ئاشتی ژنان تەنها لە بەرانبەر پیاوسالاری نییە، هەروەها لە دژی داگیرکاری و کۆیلایەتییە"

وتیشی: ئێمە کە لە دژی سیستەمی بندەستی و داگیرکاری تێدەکۆشین، دەبێت بزانین جیهانێکی دیکە بە دی دێت؛ متمانەتان بە بەخۆتان هەبێت ژیانێکی کۆمەڵگەیی بونیات بنێن، لە ئەمڕۆوە ڕێکخستنەکانتان بە بەپێی بەهاکانی ژیانتان بگۆڕن. دەبێت بەم بەرپرسیارێتییەوە ڕۆڵبگێڕین. دەتوانم بڵێم ژنان بەم بەرپرسیارێتییە هەڵدەستن و لە دژی سەرمایەداریی پیاوسالاری تێکۆشان دەکەن. هەربۆیە تێکۆشانی ئاشتی ژنان تەنها تێکۆشان نییە بۆ بێدەنگکردنی چەکەکان- بێگومان ئەمەش گرنگە- لەهەمانکاتدا تێکۆشانێکە بۆ ئازادی.

 

"لە بناغەی گۆڕانکارییە کۆمەڵگەییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا تێکۆشانی ژنانی کورد هەیە"

لە بەردەوامی قسەکانییدا ئۆزگوڵ ساکی ئاماژەی بەوەدا لە بناغەی گۆڕانکارییە کۆمەڵگەییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناویندا تێکۆشانی ژنانی کورد هەیە و گوتی: "ئەگەر ئەمڕۆ لە ڕۆژهەڵاتی ناوین باسی ئاشتی بکرێت، مەرجی سەرەکی کۆتایی هێنانە بە داگیرکاری ئیسرائیل لەسەر خاکی فەلەستین، پەسەندکردنی حەقیقەتی تێکۆشانی ئازادی کوردانە لە بەرانبەر توانەوە، لەناوبردن و بێ ستاتۆییدا.

 

لە کۆتایی قسەکانییدا ئۆزگوڵ ساکی ئاماژەی بەوەدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەوەی گۆڕانکاری بنەڕەتی بە دی هێناوە تێکۆشانی ئازادی ژنانی کوردە و وتی: بەرخۆدانی بێهاوتای ژنان لە بەرانبەر کۆمەڵکوژییەکانی داعش لە سووریا و دامەزراندنی ژیانێکی کۆمەڵگەیی نوێ لە ڕۆژئاوا، بۆ هەموو جیهانیش ئیلهامبەخش بوو.