ئێزدییەکانی شەنگال: ئازارەکانی شەنگال و عەفرین وەک یەکن تێکۆشانی ئێمەش وەک یەک دەبێت

ژنانی ئێزدی شەنگال سەرنجیان بۆ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک و چەتەکانی بۆ سەر شەهبا ڕاکێشا و ڕایانگەیاند، ئازارەکانی شەنگال و عەفرین وەک یەکە، تێکۆشانی ئێمەش وەک یەک دەبێت.

هێڤیدار شەنگالی

 

شەنگال-ڕۆژی ٢ی کانوونی یەکەم، دەوڵەتی تورکیا و چەتەکانی سەر بە دەوڵەتی تورکیا هێرشیان کردە سەر شەهبا و تل ڕەفعەت، کە هەزاران عەفرینی بەهۆی داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا ناچاری کۆچ ببوون، تێدا دەژیان، هەروەها هەزاران ئێزدی خەڵکی عەفرینیش لە ناویاندا هەبوون، دوای داگیرکردنی عەفرین لە ساڵی ٢٠١٨، خەڵکی عەفرین لە شەهبا نیشتەجێ بوون، جارێکی دیکە ناچار بوون کۆچ بکەن و بەرەو کانتۆنەکانی جزیرە و فوراتی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بەڕێکەوتن.

 

ژنانی شەنگال هەڵوێستی خۆیان لە بەرامبەر هێرشەکان بۆسەر ڕۆژئاوای کوردستان نیشانداو ڕایانگەیاندم هەرچی لە توانایاندا بێت بۆ باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەیکەن.

 

 "ئەرکی ئێمە خاوەندارێتی لە گەلی ڕۆژئاوایە"

زۆزان سمۆ، ئەندامی دیپلۆماسی تەڤگەری ئازادی ژنانی ئێزدی "تاژێ" ڕایگەیاند، پێویستە گەلی عەفرین هەست بەوە بکەن کە شەنگالین و وتی: ئەو فەرمانەی بەسەر ئێمەدا هات هەستێکی ناخۆش بوو، ڕۆژئاوا و بەتایبەتی گەلی ئێمەی عەفرین و شەهباش هەمان شتیان ئەزموون کرد، فەرمانەکە لەسەر ئێمە بوو، لە هەمان کاتدا لەسەر میللەتەکەمان بوو لەوێش، ئەوانیش هەمان بیرۆکەیان هەبوو، لە شەنگال ناویان داعش بوو، لە عەفرینیش تورکیا و گرووپە چەتە جیاوازەکان بوون، لەناو ئەم سەرمایەدا خەڵکی عەفرین ئاوارە بوون، ئەو فەرمانەی بەسەر ئێمەدا هات لە هاویندا بوو، ئەوەی عەفرینیش لە چلەی زستاندا بوو، دەیانەوێت لەناوچوونی ئێزدی و کورد ببینن، نزیکەی مانگێکە لە ڕۆژئاوا شەڕە، گەل ئازارێکی زۆریان بەرکەوتووە، کۆمەڵگەی ئێزدی زۆرترین زیانیان بەرکەوت، ئەرکی ئێمەیە ئەمڕۆ خاوەندارێتی  گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا بکەین.

 

"ڕۆژئاوا بۆ ئێمە هێزە"

زۆزان سمۆ سڵاوی لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان کرد و وتی: هەرچییەک پێویست بێت بۆ گەلی ڕژئاوا دەیکەین، گەلەکەمان هەمووی کۆمەڵکوژ نەکرا، چونکە ڕژئاوای کوردستان دەروازە سنوورییەکانی بۆ کردینەوە، کامپیان بۆ دروست کردین، دەرگای خوێندنگە و ماڵەکانیان بۆ کردینەوە، بە نان و ئاوەوە هاتنە لای ئێمە و منداڵەکانمان، ڕۆژئاوا هاوبەشی ئازارەکانی ئێمە بوو، ئەمڕۆ ئەرکی ئێمەیە هاوبەشی ئازاری ئەوان بین، سڵاو لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا، بەرخۆدانی ڕۆژئاوا لە سایەی بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆدا بەم شێوەیە بەهێزە، هەروەها هێزو ئیرادەی خۆمان لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوا وەردەگرین و ڕۆژئاواش نموونەی ژیانی ئازادە بۆ ئێمە.

 

"دڵ و دەروونمان لەگەڵ عەفرینە"

پاکیزە جەلال، ئەندامی دەزگای بنەماڵەی شەهیدانی شەنگال، ڕایگەیاند کە ئازاری عەفرینییەکان و شەنگالییەکان وەک یەکن و وتی: لە فەرمانەکەدا سەدان ژن گیران، گۆڕی بەکۆمەڵ دروستکرا، زۆر بە ئازار بوو، کاتێک ئێمە لە ماڵەکانماندا لەبەردەم سۆپاکانمان دانیشتووین، مێشکمان لەگەڵ میللەتی عەفرینمانە، ئێمە دەڵێین بارودۆخیان لەم سەرمایە چۆنە؟ هەمیشە لە یادەوەری ئێمەدان و ئێمە دەڵێین "شێ شەمس'' مافی ئێمە و ئەوانش لە دوژمنان وەردەگرێت.

 

"بەرخۆدانی گەل سەرکەوتوو دەبێت"

پاکیزە جەلال لە کۆتاییدا ڕایگەیاند کە کۆتایی بەرخۆدان سەرکەوتنە و وتی: هیوادارم خوای گەورە حەقی خۆمان لە خەڵکی خراپ وەربگرێت و هەمووان بگەڕێنەوە سەر خاکی خۆیان و بە ئازادی بژین، هیوادارم ئەوەی بەسەر سەدام و ئەسەد هات بەسەر ئەردۆغاندا بێت، ئەو میللەتەی لەبەردەمیاندا وەستاوە، تاوسە مەلەک بیانپارێزێت و سەرکەوتن بەشی ئەوان بێت، خوێنی شەهیدان بەفیڕۆ ناچێت، ئەگەر ڕۆژئاوا ١٢ هەزار شەهیدی دابێت، شکست ناهێنێت، ئەردۆغان و سوپای ئازاد بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی ئەو گەلە هێرش دەکەنە سەر ڕۆژئاوا، ژێرخانی هەرێم دەکەنە ئامانج، شوێنە خزمەتگوزارییەکان دەکەنە ئامانج، هەمووان بەرخۆدانی دەکەن وکۆتاییەکەی سەرکەوتن دەبێت، دایکانی ڕۆژئاوا لە پشت شەڕڤانەکانیانەوەن، بۆیە سەرکەوتن هی ئەوان دەبێت.