ئێزدییەکان و ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک لە سەرووی کارنامەی کۆنگرەیەکی گەورەی شنگالەوەیە

شاری شنگال میوانداری کۆنگرەیەکی گەورەی جینۆساید و دادپەروەری گوازراوە و ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک دەکات، بە بەشداریی کەسایەتییە سیاسی و مافی مرۆڤ و ئەکادیمییەکان لە عێراق و دەرەوەی وڵات، لە کۆنگرەکەدا کۆمەڵکوژی ساڵی ٢٠١٤ و چارەسەرییەکان تاوتوێ دەکرێت.

شنگال

 

ساڵانێک دوای هێرشی ساڵی ٢٠١٤ بۆ سەر کۆمەڵگەی ئێزدی لە شنگال و ئەو کارەساتە قووڵە مرۆیی و کۆمەڵایەتیانەی کە بەجێی هێشت، پرسی جینۆساید و دادپەروەری گوازراوە سەریهەڵدایەوە.

 

کۆنگرەیی "فەرمان و ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک" لە شنگال ١٥ی تەمووز دەستیپێکرد، بۆ گفوگۆکردنی کاردانەوەی ئەو جینۆسایدەی کە لە ساڵی ٢٠١٤ بەرامبەر کۆمەڵگەی ئێزدی ئەنجامدرا، میکانیزمەکانی گەیشتن بە دادپەروەری گوازراوە و بەهێزکردنی مافەکانی ئێزدی لە چوارچێوەی دیدگایەکدا لەسەر بنەمای ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک و پاراستنی هەمەجۆریی کۆمەڵایەتی.

 

کۆنگرەکە لە کاتێکدایە کە داوای بەردەوامی هەیە بۆ ناساندنی فەرمی فەرمانەکە، مسۆگەریکردنی مافی زیانبەرکەوتووان و خێزانەکانیان و لێپرسینەوە لە بەرامبەر ئەو کەسانەی بەرپرسیارن لە پێشێلکارییەکان.

 

کۆنگرەکە کە لەلایەن ئەکادیمیای زانستە کۆمەڵایەتییەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لە شنگال بە دروشمی "العدالة الانتقالية أساس الاندماج الديمقراطي" "دادپەروەری گوازراوە: بناغەی ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک" ڕێکخرابوو، نزیکەی ٢٠٠ کەسایەتی سیاسی، مافی مرۆڤ و ئەکادیمی لە شنگال، هەرێمی کوردستان، عێراق و ئەوروپا کۆکردەوە.

 

بیرهێنانەوەی کارەساتی فەرمان و گەڕان بەدوای ڕێگایەک بۆ دادپەروەری

بانگهێشتکردنی کۆنگرەکە لە قۆناغێکدا دێت کە بە مێژوویی پێناسە دەکرێت، لەبەر ڕۆشنایی بەردەوامی قەیران و ململانێکان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، وەک زەینەب موراد، هاوسەرۆکی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان (کەنەکە)، لە میانی وتارەکەیدا لە کۆنگرەکەدا وتی: ئەو فەرمانەی ئەم دواییە برینێکی قوڵی لە دڵی کۆمەڵگەی ئێزدیمان و لە هەموو دڵماندا کردۆتەوە، ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە شەڕێکی سەختدا تێدەپەڕێت، بۆ ئەوەی بتوانین خۆمان بپارێزین، داواکارین دەوڵەتی عێراقی فیدراڵی دان بە مافەکانی کۆمەڵگەی ئێزدیدا بنێت و دان بە ئیرادەی ئێزدییەکاندا بنێت، دەرفەتی گەورە و مەترسی گەورە لە پێشمانە، هەر بۆیەش یەکڕیزی و پابەندبووین بە یەکترییەوە.

 

بیرهێنانەوەی فەرمانەکان و کاریگەرییەکانیان لەسەر کۆمەڵگەی ئێزدی

لە میانی کۆنگرەکەدا، فیلمێکی دۆکیۆمێنتاری نمایشکرا کە باس لەو فەرمان و پێشێلکارییانە دەکات کە ئێزدییەکان تووشی بوون، پێش ئەوەی بچێتە سەر باسکردنی تەوەرە سەرەکییەکانی کۆنگرەکە.

 

تەوەری یەکەم تایبەت بوو بە "ڕاستی فەرمان"، دەستێوەردانێک بوو لەسەر مێژووی ئەو فەرمانانەی کە ئێزدییەکان تووشی بوون، لەو ماوەیەدا، جەخت لەوە کرایەوە، کە ئێزدییەکان نوێنەرایەتی گەل و ئایینێکی دێرین دەکەن کە لەسەر بنەمای بەهاکانی دادپەروەری و ڕێزگرتن لە بیروباوەڕی جیاواز دامەزراون، هەروەها ژنان لە نێو ئەو گروپانە بوون کە لە کاتی فەرمانەکاندا زۆرترینیان ئامانجدار کراون بەهۆی ڕۆڵییان لە پاراستنی کولتوور و کۆمەڵایەتی ناسنامە.

 

لە میانەی گفتوگۆکەدا، سەرنجی ڕاکێشرا بۆ ئەوەی کە هێرشەکان بۆ سەر ژنان تەنها لایەنی جەستەیی نەکردە ئامانج، بەڵکو مەبەست لێی لێدانی پێکهاتەی ڕۆشنبیری و هزری کۆمەڵگەی ئێزدی بوو، جەخت لەسەر گرنگی پاراستنی فرەچەشنی ئایینی و کولتووری لە عێراقدا کرایەوە، هەروەها پێویستی جیاکردنەوەی کاروباری ئایینی لە کارگێڕی دەوڵەت.

سارا شنگالی، ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی باسی لە تەوەری فەرمان و کاریگەرییەکانی لەسەر ژنان کرد و وتی: ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی لەم جۆرە پەیوەستە بە خۆڕاگری ژنانی ئێزدی و کۆمەڵگەی ئێزدی لە بەرامبەر پاشهاتەکانی فەرمان.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان و منداڵان لە ئامانجە سەرەکییەکانی داعش بوون لە کاتی هێرشەکەی ساڵی ٢٠١٤ بۆ سەر شنگال، کە چارەنووسی هەزاران ژن و منداڵی کچی ئێزدی تا ئێستا نادیارە، هەروەها هەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی دۆخی ڕزگاربووان وەک پێویست نەبوون.

 

دادپەروەری گوازراوە و بەدواداچوون بۆ دادپەروەری بۆ فەرمانی ساڵی ٢٠١٤

دانیشتنی دووەمی کۆنگرەکە تایبەت بوو بە گفتوگۆکردنی "فورمانی ٢٠١٤ و گەڕان بەدوای دادپەروەریدا"، تیایدا بەشداربووان باسیان لە لایەنە یاسایی و مافەکان کرد، ئەمەش بریتی بوو لە باسکردنی یاسا نێودەوڵەتییەکان سەبارەت بە فەرمان و هۆکارەکانی پەیوەستنەبوونی عێراق بە پەیڕەوی ناوخۆی ڕۆما.

 

سەرۆکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی پتریکۆر سەبارەت بە مەرجەکانی گۆڕی بەکۆمەڵ و بەڵگەنامەی پێشێلکارییەکانی داعش و مافی کەسوکاری زیانبەرکەوتووانی پێشکەشی کرد، سامیە شنگالی، ڕۆژنامەنووس و چالاکوان باسی لە کاریگەرییە دەروونییەکانی فەرمانی ساڵی ٢٠١٤ کرد لەسەر کۆمەڵگەی ئێزدی.

 

ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک و دیدگایەکی داهاتوو بۆ شنگال

لە دانیشتنی سێیەمدا تیشک خرایە سەر "ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیک"، کە ئەندامێکی ئەکادیمیای عەبدوڵا ئۆجالان بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان لە شنگال باسی لە پەیوەندی نێوان ئەنتیگراسیۆن و دەوڵەت و کۆمەڵگەیەکی دیموکراتیک کرد.

 

بەسێ شنگالی، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی کۆمەڵگەی شنگال باسی لە ڕۆڵی ژنان کرد لە بونیادنانی نموونەی ئەنتیگراسیۆنی دیموکراتیکدا، هاوکات خودیدە ئیلیاس، هاوسەرۆکی کۆمینت شارەوانییەکانی شنگال باسی لە چەمکی دیموکراتیکت ناوخۆیی کرد.

 

کۆنگرەکە بە دانیشتنەکانی گفتوگۆ و خوێندنەوەی پەیامەکانی دەرەوەی شنگال بەردەوامە، بەشداربووان جەخت لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی کاریگەرییەکانی فەرمان و بەهێزکردنی مافەکانی پێکهاتەی ئێزدی و دانانی میکانیزم بۆ دەستەبەرکردنی دادپەروەری و ڕێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی پێشێلکارییەکان دەکەنەوە.