خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان

لە ساڵیادی دامەزراندنی یەپەژەوە، نوێنەرایەتیی کۆنگرەی ستار لە باشووری کوردستان، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ڕژاک.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ لە شاری سلێمانی بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەپەژە، ڕۆزا حەسەن نوێنەری کۆنگرەی ستار لە باشووری کوردستان، خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشییە ڕێکخراوی ژنانی ئازادیی کوردستان-ڕژاک،

 

ڕۆزا حەسەن وتی: بە ناوی نوێنەرایەتیی کۆنگرەی ستارەوە بە بۆنەی ڕەنجی شەهید ڕەیحان و شەهید زەلال، کە لەم تێکۆشانەدا خەباتیان کرد و گەشتنە کاروانی شەهیدان، بە هەمان ڕەنجی ئەوانەوە ئەم ڕێزلێنانە پێشکەش بە ڕژاک دەکەین.

 

ڕوونیشیکردەوە، ئەوەی پشتیوانی لە شۆڕشی ژن لە ڕۆژئاوای کوردستان کرد، ژنانی باشووری کوردستان بوون، ڕژاک یەکێک بوو لە چالاکترین ڕێکخراوەکان، کە پشتگیرییان دەکرد، بۆیە بە پێویستیان زانی ئەم ڕێزلێنانەیان پێشکەش بکەن.