ئیسرائیل ئاگربەست دەبەزێنێت؛ لە هێرشە نوێیەکانیدا بۆ سەر باشووری لوبنان ژن و منداڵ دەبنە قوربانی

سەرەڕای بوونی ئاگربەست، باشووری لوبنان ئاڵۆزییەکی مەیدانیی توند بەخۆوە دەبینێت و هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بەردەوامییان هەیە، کە بوونەتە هۆی ئەوەی قوربانی گەورەی لی بکەوێتەوە و هاوڵاتیانی مەدەنی بوونەتە ئامانجی سەرەکی.

ناوەندی هەواڵ

سەرەڕای ڕێککەوتنی ئاگربەست، گرژییەکان لەسەر زەوی لە چەند ناوچەیەکی لوبنان بەتایبەتی لە باشوور پەرەدەسەنن، لەکاتێکدا هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بەردەوامن و زیانی زۆریان لە هاوڵاتیانی مەدەنی بەجێهێشتووە.

وەزارەتی تەندروستی لوبنان ئێوارەی ٢٧ی نیسان ڕایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، سەرەڕای ئاگربەستی نێوان حزبوڵا و ئیسرائیل، چوار کەس کوژراون کە ژنێکیان هەبووە و ٥١ کەسی دیکەش برینداربوون کە سێ منداڵیان هەبووە.

بەگوێرەی ئامارەکان بە پشتبەستن بە ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل لە لوبنان بە لانیکەم ٤٠ کەس لە لوبنان کوژراون، لەو کاتەوەی ئاگربەست لە ١٧ی نیسانەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە.

ناوەندی ئۆپەراسیۆنی فریاگوزاری سەر بە وەزارەتی تەندروستی لوبنان پێشتر ڕایگەیاندبوو، ژمارەی کوژراوانی بۆردوومانەکانی ئیسرائیل لەو وڵاتە بۆ دوو هەزار و ٥٢١ کەس بەرزبووەتەوە و حەوت هەزار و ٨٠٤ کەسیش برینداربوون.

ئیسرائیل شارۆچکەکانی غەندورییە و مەجدال سلم لە باشووری لوبنان کردە ئامانج، هەروەها هێزەکانی ئیسرائیل تەقەی دۆشکەیان لە جەرگەی شارۆچکەی بەیادە لە باشووری لوبنان ئەنجامدا و بۆردوومانێکیشیان لە شارۆچکەی ڕەبەعە تەلەتین کە هاوکات لە باشووری لوبنان ئەنجامدا، بەگوێرەی ئاژانسی فەرمیی لوبنان.

دۆخی مرۆیی لە لوبنان بە خێرایی بەرەو خراپتر دەچێت، چونکە بەردەوامی ڕووخاندن و تۆپباران و هێرشە ئاسمانییەکان بۆ تێکدانی ژیانی ڕۆژانەی خەڵکی مەدەنی، بەتایبەتی لە باشوور. وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕوونی کردەوە، ترس و نادڵنیایی هەزاران خێزان هەستیان پێدەکەن، کە تا ئێستاش پرسیار دەکەن کە ئایا گەڕانەوە بۆ ماڵەکانیان پارێزراوە یان نا.

نەتەوە یەکگرتووەکان مەزەندەی دەکات، کە هێشتا زیاتر لە ١١٥ هەزار ئاوارە لە پەناگەی بەکۆمەڵدا دەژین کە لە سەرانسەری لوبنان پەرش و بڵاون، هاوکات دەسەڵاتدارانی ناوخۆیی پشتڕاستی دەکەنەوە کە نزیکەی ٥٠ هەزار یەکە نیشتەجێبوون بە تەواوی وێران بوون و بە دەیان هەزار خێزان بێ ماڵ و حاڵ بوون، بە تایبەت لە باشوور  گەڕەکی بەیروت