ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی خان یونسی دەرکرد

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بێ وەستان بەردەوامە، دوای ئەو کۆمەڵکوژییەی لە خوێندنگەیەکدا ئەنجامدرا، سوپای ئیسرائیل فەرمانی بە هاوڵاتیانی خان یونس کرد دەستبەجێ چۆڵی بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە بۆ ٣١٠هەمین ڕۆژ بەبێ پچڕان بەردەوامە لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ەوە لە کەرتی غەززە بە سەدان هەزار کەس گیانیان لەدەستداوە و برینداربوون، لەناو ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە زۆربەیان ژن و منداڵن، هەروەها لە ڕۆژی هێرشەکەوە تا ئێستا سەدان ڕۆژنامەنووس و کارمەندی تەندروستی لەلایەن سوپای ئیسرائیلەوە کراوەتە ئامانج و گیانیان لەدەستداوە.

 

 ماوەیەک پێش ئێستا سوپای ئیسرائیل هێرشی کردە سەر خوێندنگەی ئەت تابین کە کۆچبەرەکانی تیابوو لە ئەنجامی هێرشەکە نزیکەی ١٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و دەیان کەسیش برینداربوون.

 

ئیسرائیل فەرمانی چۆڵکردنی دەرکرد

خەڵکی ناوچەکە بە پەیامی عەرەبی لە ڕێگەی تەلەفۆن و لە ڕێگەی ڕاگەیاندنەوە ئاگادارکرانەوە و داوایان لێکرا بچنە ناوچەی سەلامەتی تازە، ئیسرائیل وتی: چەکدارانی فەڵەستین ناوچەی مرۆیی هەن بۆ چالاکییە تیرۆریستییەکانیان بەکاریدەهێنن و هەروەها لەوێشەوە موشەکەکان هەڵدەدەن بۆ ئیسرائیل.

 

ئیسرائیل بەردەوامە لە کۆمەڵکوژییەکانی

هەرچەندە ئیسرائیل بانگەشەی ئەوە دەکات کە ڕێوشوێنی خۆپارێزی دەگرێتەبەر بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی، بەڵام کۆمەڵکوژییەکان بەردەوامن ڕێکخراوی مرۆیی نەتەوە یەکگرتووەکان OCHAخەمڵاندنەکانی خۆی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند پێدەچێت نزیکەی ٦٠ هەزار فەڵەستینی لە ماوەی ٧٢ کاتژمێری ڕابردوودا هەڵاتبن.

 

نیویۆرک: ناوچەکە سەلامەت نییە

سوپای ئیسرائیل هەروەها بانگەشەی ئەوەی کردووە کە ئەو خوێندنگەیە لەلایەن حەماس و جیهادی ئیسلامییەوە بەکارهاتووە و نزیکەی ١٩ ئەندامی ئەو دوو گرووپە چەکدارە فەڵەستینییە کوژراون.

 

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند لەماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٣٠ ئامانجی سەربازی حەماسیان پێکاوە، کاربەدەستانی فەڵەستین و نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەیان بەوەکرد، ئەم ناوچەیە ئیتر سەلامەت نییە.