بە گفتوگۆ باس لە ڕۆژی جیهانی ژنان کرا
بە دیبەیتێک گفتوگۆ لەسەر ڕۆژی جیهانی ژنان و گرنگی ئەو ڕۆژە کرا، تیایدا ئاماژە بەوەکرد ژنان پێویستیان بە هۆشیاری بەردەوام هەیە بۆ ئاگاداربوون لە مافەکانیان.
ڕەققە-
ئەنجومەنی ژنانی پارتی سووریای ئایندە لە قەزای ڕەققە لە ناوچەی باکوقر و ڕۆژهەڵاتی سوقریا، بە بەشداری ژمارەیەک ژن، لە چوارچێوەی زنجیرەیەک چالاکیی کە لەلایەن پلاتفۆرمی چالاکییە هاوبەشەکانەوە بۆ ڕێکخراوە فێمینیستەکان دەستیپێکردووە، چالاکیەکی ئەنجامدا،
چالاکییەکا بە دروشمی "بە ئیرادەی ئازادی ژنان- کۆتایی بە سیاسەتەکانی جینۆساید و داگیرکاری و گۆشەگیری دەهێنین" ئەنجامدرا، وتەبێژی ئەنجوومەنی ژنانی پارتی سووریای ئایندە، خەدیجە جەرف ئاماژەی بەوەکرد، چالاکییەکە بۆ ئاشناکردنی ژنان بە ڕاستی ڕۆڵی خۆیان، ڕوونکردنەوەی چەمکی ڕۆژی جیهانی ژنان و ئەو هۆکارانەی بوونە هۆی ناونانی ئەم ڕۆژە بە تایبەتی ڕۆژی جیهانی ژنان، تیشک بخەنە سەر بەرخۆدان و خەبات و تێکۆشانی ژنان لە پێناو بەدەستهێنانی هەموو مافەکانیان ڕێکخراوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەوەرەکان بە شێوەیەکی سەرەکی لەسەر گرنگی بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیاری ژنان بۆ زانینی ڕاستییەکانی مێژووی گەورەی قوربانیدان و سەرکەوتنەکانیان بووە، هەروەها بە پێویستی زانی چالاکی بەردەوام هەبێت بۆ بەرزکردنەوەی هۆشیاری ژنان، ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییەکان، چیتر قبوڵی نەکەن توندوتیژیان بەرامبەر بکرێت.
جێگری نووسینگەی ژنان لە پارتی سووریای ئایندە، مریەم ئەحمەد، وتی: ئێستای ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە بەراورد لەگەڵ پێشوویان دوای ئەوەی ڕووبەڕووی ئازار بوونەوە لە سەردەمی داعشدا بێگوومان باشترە بەڵام لە ئاستی پێویستدا نییە.