یونیسێف: لە غەزە ڕۆژانە ٣٥ منداڵ دەکوژرێن
وتەبێژی یونیسێف بڵاوی کردەوە، لە ئەنجامی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل ڕۆژانە ٣٥ منداڵی فەلەستینی لە کەرتی غەزە دەکوژرێن.

جەیمس ئەلدەر، وتەبێژی یونیسێف سەبارەت بە ئاماری کوژرانی منداڵان لە غەزە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیل ڕۆژانە ٣٥ منداڵی فەلەستینی لە کەرتی غەزە دەکوژرێن.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ تا ئێستا ١٥ هەزار منداڵ لە غەزە کوژراون.
هەروەها دەزگای فریاگوزاری و کارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ پەنابەرانی فەلەستین ڕایگەیاندووە، بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیلەوە ڕۆژانە ١٥ منداڵ بریندار دەبن.