ئەو بەرخۆدانەی ملیۆنان کەسی لە ٥ کیشوەرو ٣٠ وڵاتەوە کۆکردەوە: کۆبانێ
١٣٤ ڕۆژ بەرخۆدانی کۆبانێ ملیۆنان کەسی لە ٥٥ کیشوەرو ٣٠ وڵاتەوە کۆکردەوە، زۆزان بەکر ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار ڕایگەیاند، ئەو ژنانەی شەڕی داعشیان کرد، بوونە ڕێگایەک بۆ ئەوەی ١ی تشرینی دووەم بکەنە ڕۆژی کۆبانێ و شۆڕشی ژنانیان گەیاندە قۆناغێکی نوێ.
بەرچەم جودی
کۆبانێ- ١ی تشرینی دووەم، ڕۆژی جیهانی پشتیوانی لە بەرخۆدانی کۆبانییە، ئەم ڕۆژە کە لە ئەنجامی بەرخۆدانی ١٣٤ ڕۆژی دژ بە داعش دیاری کرا، جێگەی خۆی لە مێژوودا گرتەوە، کۆبانێ بە بەرخۆدان بوو بە هیوایەک بۆ مرۆڤایەتی و بە یەک ڕۆح ملیۆنان کەسی لە ٥ کیشوەرو ٣٠ وڵات و ٩٢ شار و کۆکردەوە.
چەتەکانی داعش لە ١٥ی ئەیلوولی ٢٠١٤ هێرشیان کردە سەر شاری کۆبانێ لە کانتۆنی فورات، و ڕووبەڕووی بەرخۆدانی گەورەی شەڕڤانانی یەپەژە/یەپەگە و وڵاتپارێزەکانی بوونەتەوە، بەرخۆدان کە وەک داستانێکی مێژوویی دادەنرێت، بە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بۆ خاوەندارێتی کۆبانێ، گۆڕا بۆ بەرخۆدانێکی کوردستانی و جیهانی، بۆیە لە ١ی تشرینی یەکەم سەدان هەزار کەس لە ئایین و ڕەگەز و نەتەوە جیاوازەکان چوونە سەر شەقامەکان و ئاڵای یەپەژە/یەپەگەیان هەڵکرد، دوای ١٣٤ ڕۆژ لە بەرخۆدانی ناوازە کە ژنان ڕۆڵی مێژوویی تێدا بینی، لە ٢٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٥ سەرکەوتنی کۆبانێ ڕاگەیەندرا.
لەو بارەیەوە زۆزان بەکر، ئەندامی کۆردیناسیۆنی کۆنگرەی ستار لە کانتۆنی فورات، ١ی تشرینی دووەم و ڕۆڵی ژنان لە جێبەجێکردنیدا هەڵسەنگاند.
"بەرخۆدانی کۆبانێ یەکێکە لەو ڕووداوانەی لە مێژوودا دووبارە نابێتەوە"
زۆزان بەکر ئەو ڕووداوانەی لە بەرخۆدانی ساڵی ٢٠١٤ ڕوویاندا بەم شێوەیە بەبیرهێنایەوە: کاتێک خەڵک باسی بەرخۆدانی کۆبانێ دەکەن کە هۆکاری تەرخانکردنی ڕۆژێکی تایبەت بوو بۆی، هەست و سۆزی زۆر جیاواز ئەزموون دەکەن، ئەو چروسکەی کە لە کۆبانیەوە بۆ هەموو جیهان درەوشایەوە، ئاسایی نەبوو، بێگومان ڕۆژانە ململانێ و هێرش لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا ڕوودەدات، بەڵام ئەوەی لە کۆبانێ ڕوویدا دەکرێ وەک لە دایکبوونێکی نوێ بۆ مرۆڤایەتی و مرۆڤە ئازادیخوازەکان پێناسە بکرێت، ڕووداوەکانی ئەم ئاستە لە مێژوودا ناوازەن، بەهۆی بەرخۆدانی بوون و نەبوون کە لەسەر خاکی کۆبانێ ڕوویدا، شەڕڤانان و گەل بە پێشەنگایەتی ژنان، سەرنجی هەموو جیهانیان بۆ خۆیان ڕاکێشا، تەنانەت لەو پڕۆسەیەداو لەو پێکدادانە قورسەدا زۆرێک له ڕۆژنامەنووس و سیاسەتمەدار و چالاکوانانی بیانی چوونە کۆبانێ بۆ ئەوەی بزانن چی ڕوودەدات و بزانن ژنان چۆن دژی هێزێکی تیرۆریستی وەک داعش شەڕ دەکەن.
"کۆبانێ ڕۆژەڤی سەرەکی جیهان بوو"
زۆزان بەکر باسی لە هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کرد بەرامبەر بە شەڕی داعش و وتی: لە سەردەمێکدا کە هەموو مرۆڤایەتی بەهۆی بڵاوبوونەوەی تیرۆری داعش لە ترسێکی زۆردا بوو، هەمیشە چاوەکان لەسەر کۆبانێ بوون، پرسیار و مشتومڕ ئەوە بوو کە دوای کۆبانێ چی ڕوودەدات و بۆ ئەم بەرخۆدانی کۆبانێ ڕۆڵی گۆڕینی چارەنووسی هەموو مرۆڤایەتی گرتە ئەستۆ، داعش کە بەشێوەیەکی باش پڕوپاگەندەی خۆی ئەنجام دەدا، بە کردەوەکانی بۆ سەر عێراق و شەنگال و سووریا ترسێکی زۆری دروست کرد، بەتایبەت هاوبەشی شێواز و شێوازی ڕفاندنی ژن و کوشتن و سەربڕینی مرۆڤ و...هتد، دەتوانن لە ماوەیەکی کورتدا خۆیان بکەنە ڕۆژەڤی سەرەکی، لە شارێکی وەک کۆبانێ کە تازە سەربەخۆیی خۆی ڕاگەیاندبوو و لە ناو شۆڕشدا بوو، سیستمێک لەسەر بنەمای سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیک و ئازادی ژنانی ڕێبەر ئاپۆ بونیاد نرا، هەروەها ململانێی سووریا و شۆڕشی ١٩ی تەمووز لە قۆناغی سەرەتاییدا بوو، گەلیش لە هەمان ئاستدا بوو، بەهۆی ئەمەوە کەس هیوای نەدەخواست و باوەڕی بەوە نەبوو کە بەرخۆدانێکی ڕەها لەم جۆرە لە وڵاتێکی ئاوادا بەدی بێت و تاجی سەرکەوتنی لەسەر دابنرێت، بەتایبەت زلهێز و سەرکردەکانی ئەو وڵاتانەی پاڵپشتی تیرۆری داعشیان کرد و بە تایبەت دەوڵەتی تورکیا، هەموو ڕۆژێک بە ئاشکرا شکستی بەرخۆدانی کۆبانێیان لە ڕۆژنامەوانیدا ڕادەگەیاند.
"دۆزی گەلی کورد و پێکهاتە هەرێمییەکان بە پێشەنگایەتی ژنان چووەتە قۆناغێکی نوێ"
زۆزان بەکر لە سەر کاریگەری سەرکەوتنی کۆبانێ لەسەر دۆخی گەلی کورد وتی: ئەوانەی لە کۆبانێ شەڕیان کرد، هیوای گەلەکەیان تێکشکاند و خەونی دوژمنانیان ناشت، بەتایبەت ژنان لە بەرەکانی بەرخۆداندا خەباتیان کرد، بە ئیرادە و خەباتێکی زۆرەوە پێشەنگایەتی سەرکەوتنیان کرد، تێکۆشان و خەباتی ڕێبەر ئاپۆ، بە سۆز و هێزەوە، لە کۆبانێ سەریهەڵدا و کاریگەریی خۆی جێگیر کرد، ئەم دەستکەوتانە کە بە سەرکەوتنی کۆبانێ بەدەست هاتوون، بوونە هەنگاوێکی نوێ لە گۆڕینی چارەنووسی ڕۆژئاوای کوردستان و دۆزی گەلی کورد، هەڵسەنگاندن و کارنامەی دۆسیەی گەلی کورد سنوورەکانی سووریا و تورکیا و عێراق و ئێرانی بەجێهێشت و چووە ناو گۆڕەپانی نێودەوڵەتی، ئێستا هیچ هێزیك ناتوانێت بڵێت ئێمە کوردمان ناشت و کۆمەڵکوژییەکانی هەڵەبجە و ئەنفال و دۆڵی زیلان ودووبارە دەکەینەوە. هەر لەبەر ئەم هۆکارە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دۆزەکەمانبە بیرۆکەکانی ڕێبەر ئاپۆ ڕۆیشت بۆ هێڵێکی نوێ، لە هەمانکاتدا لەدایکبوونێکی نوێ بوو بۆ هەموو ئەو پێکهاتانەی لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەژین، گەلانی ئازادیخوازی جیهان بەمەوە خەونەکانیان بینی، بەتایبەتی ژنانی جیهان کە بوونیان لە کەسایەتی ژنی کورددا بینی، پشتیوانییەکی زۆریان لە شۆڕشی ژنان و بەرخۆدانەکەی کرد.
"لەگەڵ ١ی تشرینی دووەم، ئیرادەی گەل دەرکەوت"
زۆزان بەکر لە هەڵسەنگاندنەکەیدا تیشکی خستە سەر کاریگەریی بەرخۆدانی ژنان لە دژی داعش و ئەو دەستکەوتانەی کە بەدەستیان هێناوەو وتی: شۆڕش و بەرخۆدانی ژنان لە ڕۆژئاوای کوردستان کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر ئاستی جیهان دروست کردووە، لەگەڵ سەرهەڵدانی ژن، ژیان، ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بەهێز و جیهانی بوو، زەمینە بۆ ئەم فەلسەفەو سەرهەڵدانە ئامادە کرا و تەواو بوو، هەر لەبەر ئەم هۆکارە، هەروەک چۆن هەزاران ژن و پیاو لە ١ی تشرینی دووەم پشتیوانیان لە کۆبانێ کرد، هەمان ڕۆح و تەبایی جارێکی دیکە بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەریهەڵدا، کە هێشتا ژنان پێشەنگایەتییان دەکرد. ئێستا لە هەر شوێنێک دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" بەرز بکەیتەوە، دان بەوەدا دەنرێت کە ئەمە فەلسەفەی ژیانێکی ئازاد و یەکسان و دیموکراسییە بە پێشەنگایەتی ژنان. ئەمەش دۆخێکی دروستکرد کە دەیان وۆرک شۆپ و کۆنفرانسی ژنان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی بەڕێوەبچێت و هەڵوێستێکی هاوبەشی ژنان لە دژی لەناوبردن و جینۆسایدی ژنان و کۆمەڵگە مسۆگەرکرا، کوشتن و دەستدرێژی و خۆکوشتن و توندوتیژی و جینۆسایدکردنی ژنان چیتر تەنها لە بڵاوکردنەوەی ساڵانەدا سنوردار نییە، بەپێچەوانەوە ژنان لەدژی ئەمە هەڵوێستیان گرتووە بۆ بەدواداچوون بۆ کێشەکە و دۆزینەوەی چارەسەری هەنگاوی گەورە دەنێن، هەروەها ئەمەش پێگەی ژنانی لە دژی هێزە داگیرکەرەکان و ئەو جینۆسایدەی کە بوونی خۆی لەسەر لەناوبردنی ژنان بەردەوام دەکات، باشتر کرد.
"بە ئیرادەی ئەو ژنانەی لە دژی داعش شەڕیان کردووە، داگیرکاری تێکدەشکێنین"
لە کۆتایی قسەکانیدا زۆزان بەکر ڕایگەیاند، دەوڵەتی تورکیا هەوڵی لەناوبردنی شۆڕش و دەستکەوتەکان لە کەسایەتی ژن دەدات و لە کۆتاییدا وتی: ١٠ ساڵ بەسەر بەرخۆدانی کۆبانێدا تێپدەپەڕێت، لەماوەی ئەم ساڵانەدا دەوڵەتی تورکیا هەرگیز لە هەوڵەکانی بۆ لەناوبردنی دەستکەوتەکانی ئەو بەرخۆدانە ڕانەوەستاوە، وەک چۆن شەڕی کۆبانێ بە ئیرادە و پێشەنگایەتی ژنان سەرکەوت و دەیان دەستکەوتی جیاوازی لەگەڵ خۆیدا هێنا، دەوڵەتی تورکیش دەیەوێت ئەم شۆڕش و سەرکەوتن و ئیرادەی گەل لە کەسایەتی ژندا لەناو ببات، ئەو کردەوانەی کە ژنان لەو ناوچانەدا دەژین کە دەوڵەتی تورک و چەتەکانی داگیریان کردووە، لەلایەک بەئامانجکردنی ژنان لە هەموو دەرفەتێکدا لە جێبەجێکردنی سیستمی نەتەوەیی دیموکراتیک و بەردەوامکردنی شۆڕشی ژنان ڕۆڵ و کاریگەرییان هەیە، بەتایبەتی بە ئامانجگرتنی ئەو ژنانەی بەشدارییان لە بەرخۆدانی کۆبانێدا کرد و داعشیان لەناوبرد، مەبەست و ئامانجەکانی دەوڵەتی تورک ڕوون بوو، لەم ڕووەوە دەڵێین ئەمڕۆ هاوپشتی ژن و ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ بووەتە گشتگیر، بۆیە بە ڕۆحی ١ی تشرینی دووەم و فەلسەفەی ژن، ژیان، ئازادی دژی هەموو شێوازەکانی جینۆساید دەوەستینەوەو بە ئیرادەی ژنان دژی چەتەکانی داعش دەجەنگین، لەگەڵ داگیرکەران و بکوژەکانیشدا دەجەنگین.