ئەڤین ئەحمەد: بواری پەروەردە مێشکی شۆڕشی ڕۆژئاوایە

ئەڤین ئەحمەد، مامۆستای زانکۆی ڕۆژئاوا دووپاتیکردەوە، شۆڕشی ڕۆژئاوا لەسەر بنەمای هێڵی سێیەمی گۆڕانکاری پێشکەوتووە و دەستکەوتی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە.

ڕۆنیدا حاجی

 

حەسەکە-شۆڕشی ڕۆژئاوا لە زۆر بواردا خۆی بونیاد ناوەو لە گەشەکردندایە، یەکێک لەو بوارانە بواری پەروەردە و فێربوونە، ئەڤین ئەحمەد، کە لە بنەماڵەیەکی نیشتمانپەروەر لە گەڕەکی تل هەجەر لە حەسەکە گەورە بووە، لە سەرەتای شۆڕشەوە جێگەی خۆی لە بواری پەروەردەدا گرتووە و تا ئەمڕۆش بەردەوامە لە کارەکانی.

 

"شۆڕش بە ژمارەیەکی کەم و بە ڕۆحی نیشتمانپەروەرانە"دەستی پێکرد"

 ئەڤین ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، ڕۆژ لە دوای ڕۆژ ڕێگە بۆ گەشەپێدانی ناوچە شۆڕشگێڕەکان دەکرێتەوە و وتیشی: لە سەرەتای شەڕی ناوخۆ لە سووریا تا ئێستا خەڵک دژایەتی سەرۆکی سووریایان کردو داوا دەکەن کۆتایی بە سەرۆکی سووریا بهێندرێت، لە ڕۆژئاوا ڕێکخراوێکی جیا دروست بوو و ڕاپەرین لە سیستمی ڕژێم ڕوویدا، چونکە خەڵک گەیشتە ئەو باوەڕەی کە ئەگەر سەرۆکی سووریاش بگۆڕێت، سیستمەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە، تەنها ناوی کەسێک دەگۆڕدرێت ، بەڵام هیچ گۆڕانکارییەک بۆ گەلی سووریا و داهاتوویان ڕوونادات، شۆڕشەکەمان بە ماندووبوون و خۆشەویستی و ڕۆحێکی نیشتمانپەروەرانەو بە ژمارەیەکی کەم دەستیپێکرد، ڕۆژ بە ڕۆژ گەشەی کرد و دەستکەوتی پیرۆز بەدیهات، بۆیە گۆڕانکاری لە کار و کارکردندا ڕوویدا، بۆ نموونه ڕزگارکردن و ڕێکخستنی ناوچه عەرەبییەکانی وەک دێرەزۆر، ڕەققە، مەنبەج و شەداد...هتد... دوای ئەم گۆڕانکارییه هەڕ ناوچەیەک توانی کارەکانی فراوانتر بکات، دەستمان بە چالاکییەکانی پەروەردە کرد.

 

"شۆڕش بە هێڵی گۆڕان و گۆڕانکاری دەستی پێکرد"

 ئەڤین ئەحمەد ڕایگەیاند، شۆڕشی ڕۆژئاوا لە مێشکی شۆڕشەوە دەستی پێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە و وتی: شۆڕشی ڕۆژئاوا کاتێک دەستیپێکرد هێڵی سێیەمی هەڵبژارد، ئەم هێڵە هێڵی گۆڕان و گۆڕانکارییە، هەروەها لەم شۆڕشەدا جێگای خۆمم گرتەوە، بەتایبەت زمانی کوردی لای من زۆر بەنرخ بوو، هەمیشە داواکاری و پرسیار لە مێشکماندا هەبوو کە بۆ ناتوانین بە زمانی خۆمان بخوێنینەوە و قسە بکەین، بۆیە لە سەرەتای شۆڕشدا جێگای خۆمم لە ئینستیتیوتی زمانی کوردی گرت، لەو کاتەدا گروپمان پێکهێنا کە منداڵ و گەنج و دایکان لە ماڵەکانیاندا زمانی دایک فێربوون، بەو پێیەی لەو کاتەدا دەرفەتی دۆزینەوەی شوێنێک بۆ پەروەردەمان نەبوو، نزیکەی ١٠٠ گروپی منداڵ و گەنج لە ماڵەکەمدا پەروەردەیان پێدەکرا، لە لایەکی ترەوە کە یەکێتی ستار دامەزرا، زمانی کوردیم فێر دەکردن، دەتوانین بڵێین گەورەترین بارگرانی لەسەر بواری پەروەردەیە،  ئەم بوارەمهەڵبژارد چونکە بوارێکی زۆر گرنگە، دەتوانین بڵێین مێشکی شۆڕشە، وتم ئەگەر بمەوێت گۆڕانکارییەک لە کۆمەڵگەدا بکەم لە مێشکەوە دەست پێدەکەم. بۆیە کاتێک لەدوای دەوام و کارکردن لە قوتابخانەکان و پەروەردەی ئایدیۆلۆژی لە ئەکادیمیای میزۆپۆتامیا هۆشیاری بنەڕەتیم دەستکەوت، دوای ئەوە پەیوەندیم بە کاری گرێبەستەوە کرد.

 

"شۆڕشی ژنان دەنگێکی دروست کرد و کاریگەری لەسەر جیهان کرد"

ئەڤین ئەحمەد ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان بەشدارییان لە گەشەسەندنی شۆڕش و لە بوارەکانی شۆڕشدا کردووە و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: شۆڕشی ڕۆژئاوا بە شۆڕشی ژنان ناسرابوو، چونکە یەکەمین کەس کە پاڵپشتی ئەم شۆڕشەیان کرد و خاوەندارێتییان کرد، ژنان بوون، یەکەم ناوەند کە کرایەوە یەکێتی ستار بوو، ئەو سوپایەی بە ناوی یەپەژە دامەزرا و خاوەن ڕۆڵ و ئەرک بوو، لە شەڕی سووریادا ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوادا دەنگی خۆیان دەربڕی, دەتوانین بڵێین کە شەڕ ڕوودەدات، پیاو ئەوانەن کە دەچنە دەرەوەی وڵات، پیاوەکان ئەوانەن کە بەشداری ئەرکی پاراستنیان ناکەن، بەڵام ژنان وابەستەی خاکەکەی خۆیانن، بۆیە ژنان بە ئەرکی خۆیان دەبینی کە ئەم شۆڕشە بەرەوپێش ببەن.

 

"بە نووسینی مێژوو شۆڕشی ڕۆژئاوا دەپارێزین"

لە کۆتایی قسەکانیدا، ئەڤین ئەحمەد تیشکی خستەسەر خستنەڕووی پەروەردە لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتیداو وتی: لە هاوپەیمانی کۆمەڵایەتییەکەدا هاتووە کە هەر ئەندامێک دەتوانێت بە زمانی خۆی بخوێنێت و بەپێی ئایینەکەی بژی، موسڵمانان و ئەرمەنی و سریانی و ئێزیدی هەریەکەیان پەروەردەی خۆیان لەسەر ئایین و زمانەکەیان وەربگرن، دووەمیان مافی قسەکردنە بۆ ئەوەی هەر گروپێک بە زمانی خۆیان قسە بکەن و بیپارێزن، سێیەمیان ئەوەیە کە هەموو خوێندکارێک مێژووی خۆی بزانێت بۆ ئەوەی داهاتوویەکی ئازاد بونیاد بندرێت، دەمەوێت بڵێم لەم شۆڕشەدا هەموو مرۆڤێک کاری بەنرخی هەیە و بۆ ئەوەش هیوادارم هەمووان زوو دەستبەرداری کارەکانیان نەبن، نابێت بوەستن، پێویستە مێژووی شۆڕش بنووسین بۆ ئەوەی بتوانین بیپارێزین.