ئۆتۆمبێلێک کە کرێکارانی کشتوکاڵی هەڵگرتبوو تووشی ڕووداو بوو منداڵێک گیانی لەدەستدا

ئۆتۆمبێلی کرێکارانی کشتوکاڵی وەرزی کە لە وێرانشارەوە بەرەو ئۆردو دەڕۆیشتن تووشی ڕووداوێک بوو، لە ڕووداوەکەدا منداڵێک گیانی لەدەست دا و ٢٥ کەسیش بریندار بوون.

ناوەندی هەواڵ

 

ئۆتۆمبێلی کرێکارانی کشتوکاڵی وەرزی کە لە شارەدێی وێرانشارری ڕەحا بۆ کۆکردنەوەی بەرووبووم دەچوونە ئۆردو، تووشی ڕووداو بوو.

 

 لە ڕووداوەکەدا کە لە شارەدێی نیکسار سەر بە تۆکات ڕوویدا، ئەیلەم دەبەکی تەمەن ٥ ساڵ گیانی لەدەستدا و ٢٥ کرێکاریش بریندار بوون.

 

 بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەکانی نزیک لە شوێنی رووداوەکەو و چارەسەریان بۆ کراوە.