ئێشکگری مەخموور لەگەل گروپی ٢١٨ بەردەوامە
ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی مەخموورکە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەستیپێکردبوو، لە هەزارو ١٣٥ هەمین ڕۆژیدا بە دەستپێکردنی گروپی ٢١٨٨ بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە بەردەوامە.
مەخموور
چالاکی ئێشکگری لە کامپی پەنابەرانی شەهید ڕۆستەم جودی "مەخموور" بە ئیرادەیەکی بەهێزەوە لە هەزارو ١٣٥هەمین ڕۆژیدا بەردەوامە، شەوی رابردوو چالاکییەکە لەلایەن گروپی ٢١٨ەوە دەستیپێکرد.
ڕێوڕەسمەکە بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادی هەموو شەهیدانی ئازادی کوردستان دەستیپێکرد. دواتر لەیلا ئارزو ئیلهان بە ناوی گروپی ٢١٧ قسەی کرد.
"ڕێبەرێتی ئیرادە و بوون و ئامانجمانە بۆ ژیانێکی ئازاد"
لەیلا ئارزو بە یادی شەهیدانی مانگی ئاب و شەهیدانی پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەستیپێکرد و وتی: وەک گەلی کورد قۆناغێکی زۆر سەختمان تێپەڕاندووە، لەم قۆناغە سەختەدا کە ئەزموونمان کردووە، زۆرێک لە قارەمانەکانمان گەیشتوونەتە شەهیدبوون، شەهیدەکانمان ڕەنج و قوربانییان دا و بوونە شەهید، ئەمڕۆ باس لە پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگایەکی دیموکراتیک دەکەین لەسەر بنەمای ئەو کار و خەباتەی کە ڕێبەرو ئەو شەهیدانە بەخشییان، پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بۆتە چارەنووسی پرسی گەلی کورد و مرۆڤایەتی و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست. گەلی کورد و ژنانی کورد خەباتێکی بێهاوتاییان ئەنجامداوە، بەڵام خەباتی ئێمە هێشتا نەگەیشتووەتە ئەنجام. بۆ ئەوەی ئەم خەباتە کە بە باجێکی زۆرەوە بەڕێوەچووە، بەرهەمدار بێت، پێویستە خەباتی ئێمە بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام بێت.
بۆیە بە ناوی ئەنجومەنی عشتار و ژنانی کامپ دەڵێین ڕێبەر ئیرادە و بوون و ئامانجی ئێمەیە بۆ ژیانێکی ئازاد.
مەراسیمەکە بە پێشوازیکردن لە گروپی ٢١٨ و دروشمەکان کۆتایی هات.