یەرەژە لە شەشەمین ساڵیادیدا دەستخۆشی لە خەباتی ژنانی ڕۆژنامەنووس دەکات

(یەرەژە) لە ڕۆژئاوای کوردستان، لە شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، ستایشی خەباتی بەردەوامی ژنانی ڕۆژنامەنووسی کرد لەسەردەم و بەربەستەکان؛ جەختیشی لەسەر ڕۆڵی سەرەکیی میدیای ئازاد کردەوە لە بەرگریکردن لە ڕاستی، مافەکانی مرۆڤ، و چەسپاندنی دادپەروەری و یەکسانی

ناوەندی هەواڵ

یەرەژە دووپاتی کردەوە، کە ژنانی ڕۆژنامەنووسی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان، توانای خۆیان سەلماندووە بۆ شکاندنی بەربەستەکان و گەورەکردنی دەنگی پێکهاتەکانیان و پرسی ژنان بۆ ڕای گشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

 

بەبۆنەی شەشەمین ساڵیادی دامەزراندنی، یەرەژە لە ڕۆژئاوای کوردستان ٢٨ی حوزەیران ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا یادی گەشتی کار و خەباتی میدیایی لە لایەن ژنانی ڕۆژنامەنووس و پیشەگەرەکانی ڕاگەیاندن لە بەرگریکردن لە ڕاستی و بە باوەڕبوون بە ڕۆڵی ژنان لە بونیادنانی میدیایەکی ئازاد و پیشەیی و یدموکراتیک کە ڕەنگدانەوەی خواستەکانی کۆمەڵگەکان بێت بۆ ئازادی، دادپەروەری، یەکسانی.

 

لە ڕاگەیاندووەکەدا هاتووە، ئەم بۆنەیە لە کاتێکدایە کە ڕووبەڕووی ئەو ئاڵەنگاریانە دەبێتەوە کە ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕووبەڕووی دەبنەوە، ژنانی کار لە بواری میدیادا بەردەوامن لە بەردەم جۆرەها هەراسانکردن و پێشێلکاری، لە بەئامانجکردنی ڕاستەوخۆ لە کاتی ڕووماڵکردنی ململانێکان، تا دەگاتە هەڵمەتە ناوزڕآندن، توندوتیژی دیجیتاڵی و هەڵاواردنی پیشەیی، هەروەها ئەو سنووردارکردنانەی کە بەسەر ئازادی ڕادەربڕین و کاری ڕۆژنامەوانیدا سەپێنراون.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە ڕێگەی چاودێریکردنی یەرەژە بۆ بارودۆخی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ژنانی ڕۆژنامەنووسی ناوچەکە سەلماندوویانە، سەرەڕای هەموو ئەو ئاڵەنگاریانە، توانای شکاندنی بەربەستەکان و گەیاندنی دەنگی کۆمەڵگەکانیان و پرسی ژنان بە ڕای گشتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتیەوە.

 

جەختی لەوەکردەوە، کە لە سووریا، ژنانی ڕۆژنامەنووسانی باجێکی زۆریان داوە بەهۆی پێشێلکاری و پراکتیکەکانی کوتلە چەکدارە جیاوازەکان، داگیرکاری تورکیا و داعش، کە بووەتە هۆی لەدەستدانی ژیانی زۆرێک لە ژنانی ڕۆژنامەنووس لە ماوەی ساڵانی بەردەوامی ململانێدا، هەروەها زۆر کەسی دیکەش تووشی دەستگیرکردن و هەراسانکردن و ئاوارەبوون و بە ئامانجکردنی ڕاستەوخۆ بوون، کە ئەمەش یەکێکە لە مەترسیدارترین ژینگەکان بۆ کاری ڕۆژنامەوانی، سەرەڕای ئەمەش ژنانی ڕۆژنامەنووسی سووری بەردەوام بوون لە ئەنجامدانی ئەرکی پیشەیی و مرۆییان و وتیان ڕۆژنامەگەری ئازاد یەکێکە لە ئامرازە گرنگەکان بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی مرۆڤ و ئاشکراکردنی ڕاستییەکان.

 

لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنانی ڕۆژنامەنووس و پیشەگەرەکانی میدیا نموونەیەکی دیاریکراوی ڕۆژنامەگەریی بەرپرسیارانەیان داناوە کە پابەندن بە پرسەکانی کۆمەڵایەتی و ژنانەوە، بەپێی راگەیاندراوەکە، ئەوان لە پێشەنگی ئەو کەسانە بوون کە بەرخۆدانیان کردووە، ڕاپۆرتیان لەسەر ڕووداو و گۆڕانکارییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و مرۆییەکان و بەشداریکردن لە بەرەوپێشبردنی کولتووری گفتوگۆ و فرەیی و پێکەوەژیان.

 

یەرەژە، لە ڕاگەیاندراوەکەیدا، دەستخۆشی لە ژنانی  ڕۆژنامەنووس کردووە، کە ڕووماڵی ڕووداوەکانی دەوروبەری ڕێککەوتنە سیاسی و ئەمنییەکانی دوای ڕێککەوتنی ٢٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٦یان کردووە، کە ئاستێکی بەرزی پیشەیی و پابەندبوونیان نیشاندا، بە بەرپرسیارانە ڕاپۆرتی ڕاستییەکانیاندا و بەشدارییان کرد لە وێناکردنی بابەتیی گۆڕانکارییە بەردەوامەکان، سەرەڕای بارودۆخی سەختی کارکردن و ئاڵەنگاری ئەمنی و پیشەیی.

 

یەرەژە پابەندبوونی خۆی دووپاتکردەوە بۆ بەرگریکردن لە ئازادی ڕۆژنامەگەری و مافی ژنانی ڕۆژنامەنووس، کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئامادەیی ژنان لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و دابینکردنی کەشێکی پارێزراو و پاڵپشت بۆ ژنانی ڕۆژنامەنووس کە بتوانن ئەرکە پیشەییەکانیان بە دوور لە هەراسانکردن و جیاکاری ئەنجام بدەن.

 

هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا، داوای لە میدیا ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ کردووە، کە هەوڵەکانیان چڕتر بکەنەوە بۆ پاراستنی ژنانی ڕۆژنامەنووس و لێپرسینەوە لە ئەنجامدەرانی پێشێلکارییەکانی دژی ئەوان و دەستەبەرکردنی مافی ژنان بۆ دەستڕاگەیشتن بە میدیا و بەشداری چالاکانە لە داڕشتنی وتاری میدیایی.