ئێران سزای زیندانیکردنی دژ بە پارێزەر گوڵاڵە وەتەندۆست دا

ڕژێمی ئێران سزای ٦ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٠ ڕۆژ زیندانی بەسەر گوڵاڵە وەتەندۆست، پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی ژنانی گەلی مەریواندا سەپاند.

ناوەندی هەواڵ

 

فشارو سەرکوتکردن، دەستگیرکردن، سزادان و لە سێدارەدان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە بەردەوامە لە دژی ژنانی ئازاد و ئەوانەی بۆ ئازادی دەجەنگن. بە تایبەتی زیندانییەکان لە زیندانەکاندا ڕووبەڕووی تۆمەتی بێ بنەما و سزای هەڕەمەکی دەبنەوە.

 

دادگای شۆڕشی سنە سزای ٦ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٠ ڕۆژ زیندانی بەسەر گوڵاڵە وەتەندۆست، پارێزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤدا سەپاند بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم"، "ڕەفتار دژی ئاسایشی وڵات" و "ئەندامبوون لە ئۆپۆزسیۆن".

 

چەندین جار هەڕەشەی لێکراوە

گوڵاڵە وەتەندۆست یەکێکە لە پارێزەرە سەرەکییەکانی دەسەڵاتی دادوەری و یەکێکە لە دیارترین چالاکوانانی مافەکانی ژنان لە مەریوانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا لەکاتی ڕاپەڕینی "ژن، ژیان، ئازادی"و لە ١٩ی هەمان مانگدا بە بارمتەی دارایی تا دانیشتنی کەیسەکە ئازاد کرا.

 

بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، دادگاییکردنەکە لە حوزەیرانی ٢٠٢٣بەڕێوەچوو و بە ٦ ساڵ و ٧ مانگ و ٢٠ ڕۆژ زیندانی سزادرا، دواتر کەیسەکە ڕەوانەی دادگای پێداچوونەوەی سنە کرا بۆ لێکۆڵینەوە.

 

جێی ئاماژەیە کە پێشتر چەندین جار لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کراوە و هەڕەشەی لێکراوە.