"ئەقڵیەتی پیاوسالاری لە ڕێگەی سیستمی کۆتاوە کار لەسەر کەمکردنەوەی توانای پەرلەمانتارانی ژن دەکات"

ڕووبار مەجید، مامۆستا لە بەشی یاسای زانکۆی سلێمانی دەڵێت: ژنانی عێراق و هەرێمی کوردستان بەدەست یاساکانی دژ بە ژنانەوە دەناڵێنن، بۆیە پێویستە بەربژێرانی ژن لە پەرلەمانی عێراقدا هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان بدەن.

هێلین ئەحمەد

 

سلێمانی_ بریارە ڕۆژی ١١ی تشرینی دووەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەبچێت، کە لە سەرانسەری عێراق و هەرێمی کوردستان  ٣١هاوپەیمانی، ٣٨ حزبی سیاسیی، ٢٣ بەربژێری سەربەخۆ و ٥٣ بەربژێری پێکهاتەکان خۆیان تۆمارکردووە، بە پێی ژمارەی کاندیدە ژنەکان لە بەغداد زۆرترین ژن و لە دهۆک کەمترین ژن کاندیدە، هەروەها پەرلەمانی عێراق لە ٣٢٩ کورسی پێکهاتووە کە ٣٢٠یان گشتی و نۆیەکەی دیکە کۆتان، کێبرکێی بۆ زۆرترین بەدەستهێنانی کورسی دەکرێت و ژنانیش بە سیستمی کۆتا ٢٥٪ دەچنە پەرلەمان، سەرەڕای کەمی ڕێژەی بەربژێری ژنی کورد بۆ پەرلەمانی عیراق، لە ڕێگەی سیستمی کۆتاوە بەشداریان بۆ پەرلەمانی عێراق پێدەکرێت، کە هەبوونی سیستمی کۆتا ناڕەزایەکی دیکەی ژنانە، کە دەبێتە هۆکار بۆ جیاکارتی لە نێوان بەربژێرانی ژن و پیاودا، هەروەها دەبێتە هۆی لاوازی کارکردن لەسەر بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان لە پەرلەمانی عێراقدا، بۆیە پێویستە ژنا لە ڕیگەی خۆ ئامادەکردن بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراقەوە، دەنگ و ڕەنگی ژنانبن، کە لەڕێگەی هەموارکردنەوەی یاساکانەوە هەریمی کوردستان و عێراق بکرێتە لانکەیەکی ئارام بۆ ژنان، هەروەها پەرلەمانتارانی ژن ل پەرلەماندا هەوڵ بۆ نەهێستنی سیستمی کۆتا بدەن.

 

"کەمی ڕێژەی بەربژێری ژن لە پەرلەمان، بۆ کەمی ڕێژەی کورسی بۆ ژنانی کورد لە پەرلەمانی عێراقدا دەگەڕێتەوە "

ڕووبار مەجید، مامۆستا لە بەشی یاسایی زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، خۆئامادەکردنی ژنان بۆ بەربژێری و چوونە پەرلەمان، دوو مافی سیاسیین، لە دەستوور و یاسا نێودەوڵەتییەکاندا ئاماژەی پێدراوە، ژنان دەتوانن مافی دەنگدان و خۆ بەربژێرکردنیان هەبێت، واتە لە ڕێگەی دەنگەکانیانەوە بچنە پەرلەمان، لە ناویاندا پێویستە ژنانی چالاک و کاریگەر بچنە پەرلەمان، تا بتوانن خزمەت بە کۆمەڵگە و ژنان بکەن، ژنان لە پەرلەماندا ئەک و بەرپرسیارێتتی گرنگ دەکەوێتە سەرشانیان، لە ڕێگەی دەنگی ژنان ژنانی بەربژێر، بۆ داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان و گەلەکەیان دەچنە پەرلەمانی عێراق، تا هەوڵ بۆ گۆڕانکاری گرنگ لە یاساکانی پەرلەماندا بکەن، پێویستە زیاتر ژنانی یاسای ڕوو لە پەرلەمان بکەن، بەڵام وەک دەبیندرێت، بەڕێژەیەکی کەم ژنان لە ناوچەکەدا بەربژێرنبۆ چوونە پەرلەمانی عێراق، هۆکاری دەگەڕێتەوە بۆ دیاریکردنی ڕێژەیەکی کەمی کورد لە پەرلەمانی عراق، کە ژمارەی شیعە و سوونەکان لە پەرلەمانی عێراق زۆرترە، هۆکاری کەمی ڕێژەی ژنانی بەربژێر بۆ پەرلەمانی عێراق. بۆ کەمی ڕێژەی کورسی بەربژێرانی کورد دەگەڕێتەوە.

 

" ئەقڵیەتی پاوانخوازی هەوڵی کاڵکردنەوەو لە ناوبردنی ڕۆڵی ژنان دەدات"

ڕوبار مەجید وتیشی: یاساکان لە عێراقدا دژ بە ژنان کاردەکات، ئەقڵیەتی پاوانخوازی هەوڵی کاڵکردنەوەو لە ناوبردنی ڕۆڵی ژنان دەدات، بۆیە لەوڕێگەیەوە هەوڵ بۆ کاڵکردنەوەی رۆڵی ژنان لە پەرلەماندا دەدرێت، وتی: ئەو ئەقڵیەتە پیاوسالارییەی عێراق لە یاساکانی پەرلەماندا ڕەنگی داوەتەوە، ژنانی عێراق و هەریمی کوردستانیش بەدەست ئەو یاسایانەی پەرلەمانەوە دەناڵێنن، پێویستە بەربژێرانی کورد بە تایبەت ژنانی بەربژێر، بە دەستبەکاربوونیان لە پەرلەمانی عێراقدا ڕۆڵی بەرچاوبگێڕن بۆ گۆڕانکاری گرنگ لە یاساکانی پەرلەمان و هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان بدەن، ئەو گۆڕانکارییە گرنگ و پێشکەوتنەی لە دوای ساڵی ١٩٩١دا لە هەرێمی کوردستاندا ڕوویدا، کرانەوەی ناوچەکە بەڕووی جیهاندا، دابینکردنی چەندین ڕێکخراو بۆ ژنان، گۆڕانکاری گرنگی بەخۆیەوە بینی، بەڵام لە عێراقدا ژنان بەردەوام لەژێر ئەقڵیەتی پاوانخوازیدان، لە پاس هەمواری یاسای باری کەسێتی لە عێراقدا، ژنان لە عێراقدا زیاتر ڕوبەڕووی توندوتیژی و ئەقڵیەتی پیاوسالاری دەبنەوە، بۆیە بەشێک لە ژنان ناچاردەبن، پەنا بۆ ناوچەکانی هەرێمی کوردستان ببەن، لێرەدا ژنان ئاوارەی یاسایەک دەبن، کە ژیانیان لێ زەوت دەکات، بۆیە ئەرکی بەربژێرانی ژن لە پەرلەمانی عێراقدا گۆڕانکاری گرنگە لە یاساکانی دژ بە ژنان، فشاری یاسای دروستبکرێت، تا ئەو یاسایانەی مافەکانی ژنانی تێدا دەستەبەر دەکرێت، هەموار بکرێتەوە.

 

" گۆرانکاری لە سیستمی کۆتای ژنان لە پەرلەماندا دەستکەوتێکی مەزنە بۆ یەکسانی مافی ژنان لە پەرلەماندا "

ڕووبار مەجید، لە کۆتایی قسەکانیدا جەختی لەوەشکردەوە، ئەو ڕێژە کەمەی بەربژێری ژن هۆکارە بۆ هەبوونی سیستمی کۆتا لە پەرلەماندا وتی: سیستمی کۆتا لە ساڵەکانی سەرەتای بەشداریکردنی ژنان لە پەرلەماندا دەستکەوتێکی گرنگی ژنان بوو، ڕێگە نەدەدرا ژنان لە کایە سیاسییەکاندا ڕۆڵیان هەبێت، بۆیە سیستمی کۆتا هاتە ئاراوە، لە ئێستادا هەبوونی سیستمی کۆتا گەورەترین زیانە لە پەرلەمان بەر ژنانی بەربژێر دەکەوێت، هەبوونی سیستمی کۆتا بۆ سەدەی ئێستەمان سودێکی کەمی دەبێت،  کە ژنانیکی کارا و بە ئەزموون ناگەیەنێتە پەرلەمان، کە جیاکارییەکی ئیجابی خراوەتە پەرلەمان، پاشان هەبوونی سیستمی کۆتاتەنها بۆ ژنان دەبێت، کەواتە جیاکاریەکی دیکە لە نێوان پەرلەمانتاری ژن و پیاودا دەکرێت، لێرەدا کۆمەڵگە و ئەقڵیەتی پیاوسالاری بە کەمی توانا لە ژنان دەڕوانێت، لە کاتیکدا بە ڕێژە ژنان دەنێردرێنە پەرلەمان، لە ڕێگەی سیستمی کۆتاوە ژنان کارەکانیان لە چوارچێوەیەکدا دەهێڵدرێتەوە،  بۆیە دەبێت ژنان خۆیان شارەزاتر و لێهاتوو بکەن لە یاساکاندا، تا بتوانن لە پەرلەمان بە یاساکان هەوڵی بەدەستهێنانی مافەکانی ژنان بدەن، کار بە سیستمێک بکرێت، پێویستە ژنان خۆیان هەوڵ بۆ چاکردنی ئەو بارودۆخە بدەن، هەروەها لە ڕێگەی گۆڕانکاری لە هەبوونی سیستمی کۆتادا کارێکی گرنگ دەبێت، پێویستە هاوشێوەی پیاوان، ژنان لەگەڵ خۆ کاندیدکردنیاندا پشت بە هەبوونی سیستمی کۆتا نەبەستن، سەرەڕای چوونی ژنان بۆ پەرلەمان و داکۆکیکردن و داواکردنی مافەکانی ژنان، بەهۆی هەبوونی سیستمی کۆتاوە نەیانتوانیوە دەستکەوتی باشیان بۆ ژنان هەبێت، سەرەتا هەوڵدان بۆ نەمانی سیستمی کۆتا گەڕانەوەی مافی ژنانە لە پەڕلەمانی عێراقەوە دەستپێدەکات.