یەپەژە کۆمەڵکوژییەکانی سوەیدای شەرمەزار کردو ئامادەیی بۆ وەستانەوە لەبەرامبەر هەر هێرشێکدا دووپات کردەوە
یەپەژە کۆمەڵکوژییەژانی سوەیدای سووریا کە لە دژی گەلی درووز ئەنجام دەدرێن شەرمەزار کرد، جەختی لەوە کردەوە کە ئەم توندوتیژییە سیستماتیکییە لە دژی دروزەکان و کۆمەڵکوژی و هێرشە دڕندانەیەکان بۆ سەر ژنان، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر کەرامەتی مرۆڤ وپێکدەهێنن.

ناوەندی هەواڵ
لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شاری سوەیدا شایەتی شەپۆلێکی نوێی توندوتیژی بووە کە کۆمەڵگەی درووزەکانی کردۆتە ئامانج، لە کاتێکدا ئەو هەواڵانە پشتڕاست دەکەنەوە کە کۆمەڵکوژییە ترسناکەکان بە تایبەتی ژنانیان کردووەتە ئامانج، هێرشە سیستماتیکییەکان لەنێوان بێدەنگی فەرمی و بێبایەخکردنی نێودەوڵەتیدا ژمارەیەک قوربانی لێکەوتووەتەوە، لەنێویاندا ژنان.
فەرمانداری گشتی یەپەژە ڕۆژی ١٥ی تەمموز ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە و ئەو کۆمەڵکوژییانەی لە دژی گەلی درووز ئەنجام دەدرێن شەرمەزار کرد، لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: پشتیوانی خۆمان بۆ ژنان و هاوڵاتیانی مەدەنی دووپاتدەکەینەوە، هێرشەکانی گروپە جیهادییە توندڕەوەکان بە پێشەنگایەتی حکومەتی دیمەشق جارێکی دیکە هاوڵاتیانی مەدەنی بێتاوانی کردۆتە ئامانج، ئەم توندوتیژییە سیستماتیکییە دژی درووزەکان لەگەڵ کۆمەڵکوژی و هێرشە دڕندانەیەکان بۆ سەر ژنان، هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆ بۆ سەر کەرامەتی مرۆڤ و ئازادی ژنان پێکدەهێنێت.
ئاماژە بەوەکراوە، ئامانجی ڕفاندنی ژن و منداڵ و هاوڵاتیانی مەدەنی دژایەتی هەموو چەمکێکی ڕەوشتی یان مرۆڤدۆستانەیە، ئەم جۆرە چەمکانە دوژمنایەتی بیروباوەڕی جۆراوجۆر و ئازادی گەلان و بوونی ژن دەکەن، گەلی دروز تەنیا نین، ئێمە وەک شەڕڤانان ئامادەین لە بەرامبەر هەر هێرشێک بۆ سەر ئیرادەی گەل و مافی ژیان و باوەڕبوون بە ئازادی بوەستینەوە، ئەگەر بانگەوازمان بۆ بکرێت، ئێمە بە تەواوی ئامادەین بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەموو هێرشەکانی هێزە تاریکەکان کە ژنان دەکەنە ئامانج، بۆ پاراستنی ژنان و هاوڵاتیانی دروز، هەموو ئەو بەرپرسیارێتییە لە شان دەدەین کە لەسەرمان دانراوە بەبێ دوودڵی، وەک یەپەژە، وەستاوین دژی هێرشکردنە سەر ژنان و گەلانی ستەملێکراو لە هەر شوێنێک بن، نەک تەنها ئەرکی ئێمەیە، بەڵکو بناغەی بوونی ئێمەیە.
لە ڕاگەیەندراوەکەی فەرمانداری گشتی یەپەژە جەختلەوەکراوەتەوە کە ئەنجامدەرانی کۆمەڵکوژییەکانی دژی ژنانی درووز دەبێ لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و بکوژەکان دادگایی بکرێن و دادپەروەری پێویست بەدی بهێنرێت، نابێت ڕێگە بدرێت خەبات بۆ برایەتی نێوان گەلان و ئازادی ژنان و پێکەوە ژیانی نێوان ئایینەکان یەک هەنگاو بەرەو دواوە بچێت، ئێمە لەگەڵ کۆمەڵگەی دروزدا وەستاوین، ژنانیش هەرگیز بێدەنگ نابن، هەروەها سەری خۆیان دانەوێنن.