یەپەژە چوارەمین کۆنفرانسی خۆی ئەنجامدا
یەپەژە چوارەمین کۆنفرانسی خۆی لە نێوان ٣٠ی حوزەیران تا ٢ی تەمووز ئەنجامداو لە بەیاننامەکەیدا وتی: کۆنفرانسەکەمان بە ئیرادە و باوەڕدارییەکی زۆرەوە بەڕێوەچوو، یەپەژە ئامادەیە ئەرکەکانی سەردەمی نوێ جێبەجێ بکات.
ناوەندی هەواڵ
یەکینەکانی پاراستنی ژنان "یەپەژە" لە نێوان ٣٠ی حوزەیران تا ٢ی تەمووز بە بەشداری ١١٥ نوێنەری کورد، عەرەب، ئاشووری، تورکمان، ئینتەرناسیۆنالیستەکان و بە دروشمی؛ "بە هێزی ژنی ئازاد، شۆڕشی ژنان و وڵات دەپارێزین، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" چوارەمین کۆنفرانسی خۆی بەڕێوەبرد.
یەپەژە ڕاگەیەندراوێکی سەبارەت بە چوارەمین کۆنفرانسی خۆی بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: لە نێوان ٣٠ی حوزەیران بۆ ٢ی تەمووز چوارەمین کۆنفرانسی یەپەژەمان بە بەشداری نوێنەری سەرجەم خەباتکاران و نوێنەرانی تەڤگەری ئازادی ژنان ئەنجامدا، لەگەڵ کۆبوونەوەی ١١٥ نوێنەری کورد، عەرەب، ئاشووری، تورکمان، ئینتەرناسیۆنالیست بە دروشمی "بە هێزی ژنی ئازاد، شۆڕشی ژنان و وڵات دەپارێزین، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر دەکەین" بە ئاستێکی بەرزی حەماسەت و مۆڕاڵ و ئیرادەوە ڕێکخست، دیدگاکانی ڕێبەر، پەیامەکانی تەڤگەرەکانی ژنان، بارودۆخی سیاسی- سەربازی، دۆخی ڕێکخراوەیی- سەربازی، ئاوەدانکردنەوە، شەڕی شۆڕشگێڕانەی گەل و پلاندانانی سەردەمی نوێ بە وردی هەڵسەنگێندرا، بە گفتوگۆ و و بەو ئیرادەیەی کە بە دڵنیاییەوە پرۆسەکە لە بەرژەوەندی ئازادیدا سەردەکەوین، کۆنفرانسەکەمان بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات.
بەستنی کۆنفرانسەکەمان لە ساڵیادی شەهیدبوونی هەڤاڵی گیانفیدایی زیلان "زەینەب کناجی"، نیشانەی پێداگریمانە لە جێبەجێکردنی ڕێساکانی ئازادی ژنان و ڕێپێوان لە هێڵی بەرخۆدان و خۆبەختکردن کە لە کەسایەتی زیلان بەرجەستە بووە، بەمەش جارێکی تر ڕایدەگەیەنین کە میراسی هەڤاڵ زیلان دەبێتە ئاراستەی ڕێپێوانمان بەرەو ئازادی و سەرکەوتن. .
"یەپەژە دەستکەوتەکانی ژنان و گەلی ناوچەکە دەپارێزێت"
کۆنفرانسەکەمان بە وردی باسی سیاسەتی ئەشکەنجەدان و گۆشەگیری کرد کە لە ئیمرالی دژی ڕێبەر ئاپۆ بەڕێوە دەچێت، بە مەبەستی شکستپێهێنانی ئەم سیاسەتە و بەدیهێنانی ئازادی فیزیکیی ڕێبەر ئاپۆ، کۆنفرانسەکەمان ڕایگەیاند کە یەپەژە هەموو وزە و هێزی خۆی بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ کۆدەکاتەوە "ئازادی فیزیکی بۆ ڕێبەر ئاپۆ، چارەسەری پرسی کورد" لەسەر ئەم بنەمایە چوارەمین کۆنفرانسی یەپەژەمان تەرخان دەکەین بۆ ڕێبەر ئاپۆ، سڵاو لە بەرخۆدانی شەرەفمەندانەی ئازادیخوازانی ژنان دەکەین و کۆنفرانسەکەمان لە هەموو ژنانی ئازادیخواز پیرۆز دەکەین.
لە کۆنفرانسەکەدا بارودۆخی سیاسی و سەربازی بە هەموو لایەنەکانییەوە هەڵسەنگێندرا، هێزە هەژمونیەکان هەوڵی چارەسەرکردنی قەیرانەکە بە قەیران دەدەن و لەبری سیاسەتی دیالۆگ و پشت بە چارەسەری سەربازی دەبەستن، هەموو بەها مرۆیی و ڕەوشتییەکان پێشێل دەکەن بۆ بەدیهێنانی بەرژەوەندییە پیسەکانیان، هەر لەبەر ئەو هۆکارە کۆنفرانسەکەمان دیاریکرد کە قووڵایی و فراوانی کێشەکان تەنها بە پێشەنگایەتی ژنان هەڵسەنگێندرێت و چارەسەر دەکرێت، یەکینەکانی پاراستنی ژنانی یەپەژەش بەرپرسیارن لەم پاراستنە، لە کۆنفرانسەکەماندا ئاماژە بەوە کرا کە هەر ڕێبازێک یان هاوپەیمانییەکی هێزە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان بە هیچ شێوەیەک قبوڵ ناکرێت ئەگەر خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی خەڵکی ناوچەکە و دەستکەوتەکانی ژنان نەکات، یەپەژە دەستکەوتەکان دەپارێزێت.
خاوەنداری کردن لە بەهاکانی شٶڕش
ئەمڕۆ به تایبەت له کوردستان و لە تەواوی جوگرافیای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و جیهاندا توندوتیژی و ئازاردان و خۆکوشتن و کوشتن و سەرکوتکردن به شێوەیەکی توند دژ به ژنان دەکرێت، عەقڵی پیاوی باڵادەست ژنلە ماڵەوە دەخنکێنێت و هێزە داگیرکەرەکان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دەیکەنە ئامانج، لەگەڵ هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی فاشیستی تورک و چەتەکانی لە ڕۆژئاوای کوردستان و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، ژنان بە خراپترین بارودۆخدا تێدەپەڕن، بۆ ئەوەی ئەم ئۆپەراسیۆنە داگیرکارییانە شکست بهێنن و بە بەتاڵی دەربچن، لە بنچینەی ستراتیجی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕدا، پێویستە هەموو ژنان هەنگاوی خۆپاراستنی سروشتی تەڤگەری ئازادیخوازی ژنان بۆ خۆیان بنێن و لەسەر ئەو بنەمایە، بچنە ڕیزەکانی یەپەژە، بەم شێوەیە دەتوانین ئاگاداری ئازادی خۆمان و بەهاکانی شۆڕشی ئازادی بین.
هاوکات لەگەڵ هەموو ئەم پێشهاتانەدا، کۆنفرانسەکەمان پرۆسەی دوو ساڵی ڕابردووی لە ڕووی ئایدۆلۆژیا و ڕێکخستنەوە هەڵسەنگاند، ئەو ناتەواوی و لاوازییانەی کە لە پراکتیکدا ئەزموون کراون، بە وردی باسیان لێکرا و ڕەخنەیەکی بەهێز پەرەی پێدرا بۆ جێبەجێکردنی ڕێبازێکی نوێ, هەروەها بۆ گەیشتن بە ئاستێکی بەرزتر لە خەبات لە شەڕ و ژیاندا بڕیاری ئاوەدانکردنەوەی یەپەژە درا، لەسەر ئەو بنەمایە بڕیاردرا کە ناوەندی پاراستنی ژنان لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا پەرە بە ڕێکخراوەکەی بدات و ئاستی ڕێکخستنی خۆی بەرز بکاتەوە.
"یەپەژە ئامادەیە ئەرکەکانی سەردەمی نوێ جێبەجێ بکات"
وەک چۆن یەپەژە لە سەرەتای شۆڕشدا پێشەنگی گرت، بە هەموو شێوەیەک خۆی بەخت کرد بۆ شۆڕش، گیانی بەخشی و باجی دا، لەمەودوا پاراستنی ئەم دەستکەوتانەی کە بونیاد نراون، گرنگیدان بەم خاوەنداری کردن لەم میراسە مێژووییە زۆرترین ئەرکی گرنگی ژنانە، ئێمە وەک یەپەژە ژیان لە هێڵی خەباتی گەلی شۆڕشگێڕدا ڕێکدەخەین و بەهاکانی شۆڕش درێژە پێدەدەین، لە بەرامبەر سیاسەتەکانی پیاوی باڵادەست لە شەڕی تایبەتدا، دەسەڵاتی پاراستنی مرۆڤایەتی و ژیان، پاراستنی سروشتی ژنە. یەپەژە پێناسەیەکی ڕێکخراوە بۆ پاراستنی سروشتی هەموو ژنان، بەهاکانی شۆڕش تەنیا بە پاڵپشتی ژنێکی خاوەن ئیرادە بەهێز و زانا، کە پەیوەستە بە وڵات و خاکەکەیەوە، کە شەرەف لە ژندا نابینێت، بەڵکو لە ئازادی وڵات و گەلەکەیدا دەبینێت، یەپەژە ناسنامەیەکی ڕێکخراوی ژنانە. هێزێکی خۆبەرێوەبەر و ڕێکخراوە بۆ پاراستنی هەموو ژنان، پشت بە پارادایمی نەتەوەی دیموکراتیک دەبەستێت و بەمجۆرە دەبێتە ناوی ژنانی کورد، عەرەب، ئەرمەنی، سریانی و تورکمان و هەموو ژنانی جیهان، لەسەر ئەم بنەمایە کۆنفرانسەکەمان بە قەناعەت و ئیرادەیەکی زۆرەوە ڕایگەیاند کە یەپەژە ئامادەیە ئەرکەکانی سەردەمی نوێ بەجێبهێنێت.
"داهاتوویەکی ئازاد بۆ مرۆڤایەتی دەکەینە دیاری"
وەک یەکینەکانی پاراستنی ژنان- یەپەژە، وەک چۆن داعشمان تێکشکاند، بە پلەی یەکەم دەوڵەتی فاشیستی تورک و پەدەکە، هەموویان هاوبەشن لە شەڕی دژ بە جینۆساید، بە کردەی توند لە دژی هەموو جۆرە هێرشێک بۆ سەر ناوچەکەمان وەڵام دەدەینەوە و بە ڕۆڵی خۆمان پێشەنگایەتی دەکەین، لە پێناو بونیادنانی سووریایەکی دیموکراتیک و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی دیموکراتیک، ئەرکی خۆپاراستنمان چالاکانە جێبەجێ دەکەین، یەپەژە خاوەن هێز و ئیرادەیە تاجی سەر هیوای گەل و ژنانە، خەون و خواستەکانی هەموو شەهیدانی شۆڕشی ژنان، بە سەرکەوتن بەدیدێنێتل لەسەر ئەم بنەمایە، بەڵێنەکەمان نوێ دەکەینەوە و دەڵێین، بە ڕۆحی گیانفیدایی شەهید زیلان، ئارین و ڕاوان، سارا و ڕوکەن، ئاڤێستا و بارین، شەرڤین شێردار، سۆرخوین ڕۆژهلات، ئازادی دێریک، زۆزان حەسەکە، هەبون ئەنتەریێ، . ئیڤانا هۆفمان و هەزاران شەهیدی ئازادی ژنان تا سەرکەوتن و مانەوەی شۆڕشی ژنان، خەباتی خۆمان بۆ ئازادی بە توندی بەڕێوەدەبەین و داهاتوویەکی ئازاد بۆ مرۆڤایەتی دەخەینەڕوو.