ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە هۆشداری لە پێشێلکارییەکان لە تل حاسل و تل ئاران دەدات
ئەنجومەنی ژنانی پەیەدە لە ڕۆژئاوای کوردستان ئەو پێشێلکارییانەی شەرمەزارکرد کە بەرامبەر هاوڵاتیانی مەدەنی کورد دەکرێت، هۆشداری دا لە مەترسییەکانیان بۆ سەر ئاشتی مەدەنی و داوای پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و دەستەبەرکردنی مافەکانی ژنان و پێکهاتەکان دەکات.
قامیشلۆ
هاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی پێشێلکارییەکان کە هاوڵاتیانی مەدەنی کە چەند ناوچەیەکی سووریا دەکەنە ئامانج، ئەنجومەنی ژنانی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) ڕاگەیاندراوێک بڵاوکردەوە، بە توندی ئەو هێرش و دەستگیرکردنانەی شەرمەزارکرد کە لە شارۆچکەکانی تل حاسل و تل ئاران لە گوند٨ حەلەب ڕوویاندا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا، کە ١ی تەمووز بڵاویکردەوە، دووپاتی کردەوە، کە ئەم کردەوانە پێشێلکارییەکی قورسی مافەکانی مرۆڤ پێکدەهێنن و هەڕەشە لە ئاشتی مەدەنی دەکەن و دووبەرەکییەکانی نێوان پێکهاتە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی سووریا قووڵتر دەکەنەوە لە کاتێکدا، کە داوای بەرزترین پلەی بەرپرسیارێتی نیشتمانی دەکات.
ئاماژەی بەوەشکرد، کە ڕووداوەکانی تل حاسل و تل ئاران لە چوارچێوەی سیاسەتی بەرفراوانتردا داناوە کە ئەنجومەن پێی وایە هاوڵاتیانی مەدەنی کورد بەتایبەتی ژنان و بەتەمەنەکان دەکەنە ئامانج، ئەمە جگە لە هەڵمەتەکانی دەستبەسەرکردن کە ژمارەیەک گەنجی کوردیان کردۆتە ئامانج، سەرەڕای ڕێککەوتنەکانی پێشوو سەبارەت بە گەڕانەوەی کۆچبەران بۆ ناوچە ڕەسەنەکانیان، ناتوانرێت ئەم پراکتیزانە جیابکرێتەوە لەو ڕێبازە گشتییەی کە حکومەتی کاتی سووریا گرتوویەتیەبەر، کە بەپێی ڕاگەیاندراوەکە لەگەڵ بنەماکانی فرەیی و داننان بە مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریادا ناتەبایە، بڕیار بوو سووریا هەنگاوی جددی بنێت بۆ چەسپاندنی بنەماکانی دادپەروەری و یەکسانی، لە پێش هەموویانەوە چەسپاندنی مافەکانی ژنان و مسۆگەری دەستوورییان، بەڵام حکومەتی سووریا بەردەوامە لە پەیڕەوکردنی ئەو سیاسەتانەی کە لەگەڵ بنەماکانی فرەیی و داننان بە مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریادا ناگونجێت، ئەمەش نیگەرانی جددی دروست دەکات، سەبارەت بە داهاتووی ماف و ئازادییەکان لە وڵاتدا.
جەختی لەوە کردەوە، کە پاراستنی مافە ڕەواکانی گەلی کورد و پاراستنی مافی هەموو پێکهاتەکانی سووریا تاکە ڕێگایە بۆ دامەزراندنی هاوڤەشی نیشتمانی ڕاسەقینە، دوور لە سیاسەتەکانی دوورخستن و جیاکاری کە دووبەرەکی کۆمەڵایەتی قوڵتر دەکاتەوە و دەرفەتی چارەسەری سیاسی لاواز دەکات، بە ئامانجگرتنی ژنان لە ململانێکاندا نەک تەنها پێشێلکارییەکی تاکەکەسی، بەڵکو بە نیشاندەرێک بۆ تێکچوونی سیستەمی پاراستنی کۆمەڵایەتی و داڕمانی ئەو مسۆگەرییە یاساییانە کە بڕیارە کەرامەتی مرۆڤ بپارێزن.
گەنجانی کورد دەستگیردکرێن
ئاماژەی بەوەدا، کە ئەو دەستگیرکردنانەی گەنجانی کورد بە ئامانج دەگرن، کەشوهەوایەکی ترس و دڵەڕاوکێ بەرهەم دێننەوە، ڕێگری لە هەموو ڕێگایەک بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران، تێکدانی هەوڵەکان بۆ دووبارە بونیادنانەوەی متمانە لەنێوان سوورییەکان، وتی: بونیادنانی سووریایەکی سەقامگیر و ئاسایش تەنها لەڕێگەی دانپێدانانی تەواو بە مافەکانی ژنان و مسۆگەریکردنی بەشداری چالاکانەیان لە دامەزراوە جیاوازەکانی دەوڵەت و ناوەندەکانی بڕیاردان، بەدی دێت، هاوکات لەگەڵ داننان بە مافە ڕەواکانی گەلی کورد و پاراستنی مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی سووریا و دامەزراندنی بنەمای هاوبەشی نیشتمانی ڕاستەقینە و هاوڵاتییەکی یەکسان، دوور لە هەموو جۆرە جیاکاری و دوورخستنەوەیەک.
بانگەواز بۆ ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان
لە کۆتایی ڕاگەیاندراوەکەدا، ئەنجومەنەکە داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتی و مرۆییەکان و مافەکانی ژنان کرد کە بەرپرسیارێتی یاسایی و ڕەوشتیان بپارێزن و هەڵوێستێکی ڕوونیان هەبێت بەرامبەر بە پێشێلکارییەکان و کار بۆ پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی بکەن و فشاری پێویست بخەنەگەڕ بۆ ڕاگرتنی هەموو ئەو کارانەی کە پێشێلی کەرامەتی مرۆڤ دەکەن، هەروەها جەختی لەسەر پێویستی دەستەبەرکردنی ڕێزگرتن لە مافەکانی ژنان و مافەکانی گەلی کورد و مافەکانی هەموو پێکهاتەکانی کۆمەڵگەی سووریا کردەوە، بەگوێرەی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکان و پێوەرە جێگیرەکانی مافی مرۆڤ.
شارۆچکەکانی تل حاسل و تل ئاران لە گوندەکانی حەلەب، ٣٠ی حوزەیران شاهیدی پێشێلکاری و هێرشەکان بوون کە هاوڵاتیانی مەدەنی کورد و بەتایبەتی ژنان و بەتەمەنەکان و گەنجانیان کردە ئامانج، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پەرەسەندنی گرژییەکان لە ناوچەکەدا، لە ئێستاوە بەدەست ئاسایشی لاوازەوە دەناڵێنێت لە ژێر کۆنترۆڵی جیهادییەکانی هەتەشە کە نوێنەرایەتی حکومەتی کاتی دەکەن.