ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا هاوسۆز لەگەڵ گەلی حەلەب وەستاوە

ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیا ئیدانەی ئەو هێرشەی کرد کە لەلایەن چەتەکانی داگیرکەری تورکیاوە بۆ سەر شاری حەلەبی سووریا دەستیپێکرد، کە لە چوارچێوەی زنجیرەیەک کردەوەی تاوانکاریدا دێت لەسەر ئەو شارە ئەنجامدراوە، ئامانج لێی دووبارە هەڵگیرساندنەوەی شەڕە لە هە

ڕەققە

 

ئەمڕۆ ٣٠ی تشرینی دووەم، ئەنجومەنی ژنانی زەنوبیا کە خەمخۆری پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی و دابینکردنی پاراستنی پێویستە بۆ ژنان و منداڵان بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوەو، داوای کرد کۆتایی بەو پێشێلکارییانە بهێنن کە ڕووبەڕوویان دەبنەوە، هەروەها ڕێوشوێنی پتەو لە دژی تورکیا و چەتەکانی بگرنەبەر.

 

ئاماژە بەوەکراوە کە هەوڵەکانی تورکیا، لە ڕێگەی بەردەوامی پاڵپشتیکردنی بۆ ئەو  چەتانە، بۆ گەیشتن بە ئامانجە فراوانخوازییەکانی خۆیەتی لەسەر حیسابی ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە و سەلامەتی گەلەکەی.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: ترسمان هەیە ئەو کارانە ببێتە هۆی تێکچوونی کارەساتبارانەی دۆخی مرۆیی ناوچەکە، و تەشەنەکردنی ئاژاوە و ناسەقامگیری، ژنان و منداڵان لە بەرامبەر ئەو کردەوە تاوانکاریانەدا زیانیان بەردەکەوێت و زۆرترین بەرکەوتەی توندوتیژی زایەندی، ڕفاندن، ئاوارەبوون و بێبەشکردنی مافە سەرەتاییەکانیانن.

 

لە بەیاننامەکەدا داوا لە هەردوو کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆییە نێودەوڵەتییەکان کراوە بەرپرسیارێتی خۆیان لە پاراستنی هاووڵاتیانی مەدەنی لە شاری حەلەب لە ئەستۆ بگرن و هاوکاری مرۆیی بەپەلەیان پێبدەن و کۆتایی بەو پێشێلکارییانە بهێندرێت، هەروەها پێویستی گرتنەبەری ڕێوشوێنی پتەو لە دژی تورکیا و چەتەکانی، پشتگیرییەکانی بۆ چەتەکان ڕابگرن، و لێپرسینەوەی لەگەڵ بکەن لە ڕۆڵی لە ناسەقامگیرکردنی ناوچەکە و ئاگرکردنەوە.

 

کۆمەڵەکە لە بەیاننامەکەدا بانگەوازی بۆ ئەو وڵاتانە کردووە کە گەرەنتی ئاگربەست دەکەن و دەستوەردانێکی خێرا و کاریگەرانە بکەن بۆ ڕاگرتنی ئەم کردەوە شەڕانگێزانە و پاراستنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە چەوساندنەوەی چەتەکانی تورکیا، وتراوە: پێویستە ئەم وڵاتانە ئەرکە نێودەوڵەتییەکانیان جێبەجێ بکەن و کۆتایی بەو کارە نامرۆڤانە بهێنن کە هەڕەشە لە ئاسایش سەقامگیری تەواوی ناوچەکە دەکەن، داوا دەکەین کە تاوانبارانیان لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت و بخرێنە بەردەم دادگای نێودەوڵەتی.

 

لە کۆتایی بەیاننامەکەدا جەختی لەسەر پێویستی یەکدەنگی و یەکڕیزیی نێوان هەموو هێزە نیشتمانی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان کردەوە بۆ نەهێشتنی تیرۆر و بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا تێیدا هاتووە: دڵنیاین کە، بە هاوکاری پێکەوە، دەتوانین شکست بە تیرۆر بهێنین، پاراستنی خەڵکی سڤیل، و بونیادنانەوەی داهاتوویەکی پاریزراو و دادپەروەرانە بۆ هەموو گەلانی ناوچەکە بەردەوام دەبین لە تێکۆشانمان بۆ بۆ مافەکانی مرۆڤ و کەرامەتی مرۆڤ و دادپەروەری کۆمەڵایەتی، و بە هەموو هەوڵەکانمان کاردەکەین بۆ گەیشتن بە ئاشتی و ئاسایش.