ئەندامانی کۆنگرەی ستار: داواکاری ئێمە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆیە

ئەندامانی کۆنگرەی ستاری عەفرین-شەهبا ڕایانگەیاند، داواکارییەکەیان داوای ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانە.

حەسنا محەمەد

 

شەهبا- ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کە لە زیندانی ئیمراڵی جۆری F دا لە ژێر گۆشەگیری توند ڕاگیراوە، دوای ٤٤  مانگ لەگەڵ عومەر ئۆجالان، پەرلەمانتاری پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلی ڕەحا کۆبووەوە، خەڵک لە کوردستان و لە هەموو جیهان خەریکی چالاکی ڕۆژانەن لە دژی گۆشەگیری سەخت.

 

ئەندامانی کۆنگرەی ستار لە تل ڕەفعەت سەر بە کانتۆنی عەفرین-شەهبا قسەیان بۆ ئاژانسەکەمان کرد و ڕایانگەیاند، داواکارییەکەیان تەنها بۆ کۆبوونەوە نییە، بەڵکو بۆ دەستەبەرکردنی ئازادی جەستەیی ڕێبەری گەلی کوردە.

 

"خواستی ئێمە تەنها کۆبوونەوە نییە، بەڵکو دەستەبەرکردنی ئازادی ڕێبەر ئاپۆیە"

لەیلا عەلی ڕایگەیاند، خواستی ئەوان ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەو وتی: ئێمە هەمیشە لە مەیدان و شەقامەکانداین بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ، ئێمەی ژنان لە ناوەڕاستی چالاکییەکانداین بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، دەوڵەتی داگیرکەری تورک گۆشەگیریی لەسەر ڕێبەر ئاپۆ چڕتر کردووەتەوە، ٤٤ مانگ هیچ زانیارییەک دەربارەی نەبوو، دوای بەرخۆدان و تێکۆشان و پێداگریی گەل بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ڕوویدا و زانیاریمان وەرگرت، خواستی ئێمە تەنیا ئەوە نییە کە کۆبوونەوەکان ئەنجام بدرێن، خواستمان ئەوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ بە شێوەیەکی جەستەیی لە زیندانی ئیمرالی ئازاد بکرێت، ئازادی ڕێبەر ئاپۆ کلیلی چارەسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کێشە جیهانییەکانە، بە بیری خۆی چارەسەری سیاسی و ئاشتیانە بۆ ململانێکانی ئێستا پێشکەش دەکات، خەبات و بەرخۆدانمان تا ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ بەردەوام دەبێت.

 

"ئازادی ڕێبەر ئاپۆ ئازادی ژن و گەلانی چەوساوەیە"

سەیران نیسان ڕایگەیاند، لە ئەنجامی خەبات و چالاکییەکانی گەل، دیدار لەگەڵ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بەڕێوەچوو و وتی: لە ئەنجامی ئەو خەبات و بەرخۆدان و چالاکیانەی گەل کە ڕۆژانە بۆ ڕێبەر ئاپۆ لە مەیدانەکاندا ئەنجام دەدرا، دوای ٤٤ مانگ دیدارێک لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ئەنجامدرا، بەرزبوونەوەی دەنگی گەل فشاری لەسەر دەوڵەتەکان دروستکرد، بۆیە دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئاپۆ ڕوویدا، خواستمان ئەوەیە کە ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ مسۆگەر بێت و ئەوەش لە ڕێگەی خەبات و بەرخۆدانی گەلەوە دەبێت، بۆ ئازادی فیزیکی ڕێبەر ئاپۆ پێویستە خەڵک لە سەرانسەری جیهان و لە دەوڵەتەکاندا لە شەقامەکاندا دەنگی خۆیان لە دژی حکومەت بەرز بکەنەوە، چونکە ڕێبەر ئاپۆ بە فەلسەفەی ئاشتی و ئازادی خۆی بە هەموو جیهاندا بڵاوبووەتەوە و ئەم فەلسەفەیە بۆ هەموو گەلە چەوساوەکانە، ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ، ئازادی ژنان و هەموو گەلانی چەوساوەیە.