ڕیما مەحمود: ژنان دەخوازن لە سووریای نوێدا ببنە ئەکتەری سەرەکی بڕیاردان

ڕیما مەحموود، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی پارتی سووریای داهاتوو دەڵێت: حکومەتی کاتی هەوڵ دەدات ژنان بێهیوا بهێڵێتەوە، هەروەها سووریای دیموکراتیک بێ ماف و بوونی ژنان بونیاد نانرێت.

نەغەم چاچان

 

قامیشلو – لە ساتەوەختەکانی گۆڕانکارییەکاندا، نەتەوەکان تەنها بە بڕیارە سیاسییەکان، بە دەنگ، ڕەنگ، وێنە، هزر و بوونی گەنج و ژنان داهاتووی خۆیان ئاوا دەکەن، لە سووریادا کە لە ڕێگای دووبارە ئاوەدانکردنەوەی دەوڵەت و دەزگاکانیدایە، ژنانی سووریا لە وتووێژەکان لەسەر داهاتووی وڵاتدا وەکو ئەکتەری سەرەکی دەردەکەونە پێشەوە، داوای دەستوور، کۆمەڵگە و سیستمێکی سیاسی دەکەن کە هاوڵاتیبوون، دادپەروەری و بەشداریکردن مسۆگەربکەن.

 

لە مەیدانەکانی چالاکوانی مەدەنییەوە بگرە تا پێگە بەرپرسیارەکان و بڕیاردان، ژنانی سووریا خاوەن ڕوانگەیەکن کە ئەمە لە بەشدارییە بەملاوەتر تێپەڕ دەبێت، ئەوان لە نووسینی یاساکان، ئاوەدانکردنەوەی دەزگا کۆمەڵایەتییەکان و دامەزراندنی سیستمێکی دیموکراتیکدا کە مافەکانی هەموو بەشەکانی کۆمەڵگە بێ جیاوازی بپارێزێت، ڕۆڵێکی ڕاستەقینەیان دەوێت.

 

ڕیما مەحمود، ئەندامی کۆمیتەی پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی پارتی سووریای داهاتوو بۆ ئاژانسەکەمان بە وردی داواکارییەکانی ژنانی سووریا و تایبەتمەندییەکانی سووریای داهاتوو چۆن دەبینن خستەڕوو، وەڵامی پرسیارەکانی دایەوە وەکو؛ ڕۆڵی ژنان لە نووسینی دەستوورێکدا کە هیواکانی خەڵکی سووریا نیشان بدەن چییە؟ چۆن دڵنیایی دەدرێت کە داهاتووی دیموکراتیک هاوکارییەکی ڕاستەقینەی ماف، رێز و بوونی ژنان دەپارێزێت؟

 

ڕیما مەحمود وتی: زیاتر لە ٥٠ ساڵە ڕژێمی بەعسی دەسەڵاتدار ئازاری زۆری هاوڵاتیانی سووریا داوە، هەروەها دوای ڕووخانی ڕژێمی بەعس، هاوڵاتیانی سووریا، بەتایبەتی ژنان هیوادار بوون کە ئیتر دوای زیاتر لە ٥٠ ساڵ لە ئازار و مەینەتی، بتوانن بە ئازادی و پارێزراوی بژین، لەبەر ئەوەی لە ڕژێمی بەعسدا ژنان بێماف بوون و بوونیان نەدەبینرا و قەبووڵ نەدەبوون.

 

ژنانی گەلێک ناوچە سوودیان لە ئەزموونی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەرگرت

ڕیما مەحمود سەرنجی ڕاکێشا سەر ڕۆڵی ژنان لە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان و وتی: ژنان پێشەنگییان بۆ شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان کرد و جێپەنجیەی خۆیان لەسەری بە جێهێشت، سەرەڕای هەموو سەختی و ئازارەکانی شۆڕشەکە، دەرفەتی زۆر گەورەی بۆ ژنان پێشکەش کرد، لە هەر مەیدانێکدا ژنان خۆیان نیشان دا، لە مەیدانی سەربازیدا، ژنان لە جیهاندا دەنگیان دایەوە و بوونە نموونە، لە هەموو پێکهاتەکان لەم شۆڕشەدا جێگەیان گرت، هەروەها ژنانی گەلێک ناوچە سوودیان لە ئەزموونی ژنانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا وەرگرت، هەستان داوای ماف و ئازادی خۆیان کرد، کە لە سایەی ژنانەوە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان سەرکەوتوو بوو.

 

ڕیما مەحمود ناڕەزایی خۆی لە حکومەتی کاتی دەربڕی وتی: لەگەڵ هاتنی حکومەتی کاتی بۆ دەسەڵات لە سووریا، ستەم و پراکتیزەی خراپتر لە سەردەمی بەعس دەستی پێکرد، بۆ ئەوەی ژنان لە سیاسەت و ماف و بوونیان دوور بخەنەوە، پەنایان بۆ چەندین میتۆد برد، هەوڵیاندا ژنان تەنها لە ماڵەوە قەتیس بکەن و لە کایەی کۆمەڵایەتی دووریان بخەنەوە لە ژێر ناوی ئایین هەوڵدان بۆ وەڵامدانەوەی ڕێکخراوەکانی ژنان بە وتنی ئەوەی کە دەتوانین ژنان لەناو ببەین.

 

ژنان خۆیان لە سیستمی هاوسەرۆکایەتیدا نیشان دا

ڕیما مەحمود ئاماژەی بەوەشکرد، کە پێویستە لە سووریا نزیکبوونەوەی دژ بە ژنان بگۆڕدرێت، هەروەها سەرنج دەخاتە سەر ڕووداو و پەرەسەندنەکان کە لەلایەن حکومەتی کاتییەوە ڕوودەدەن و وتی: ڕووداو و ئەو شتانەی کە حکومەتی کاتی دەیانكات، قەبووڵ ناکرێن، داوای ئەوە دەکات ژە سووریایەک بێت ژە ماف و بوونی ژنان مسۆگەر بکات و هەروەها سووریای فرەڕەنگ و دیموکراتیک ئاوا بکرێت، بەڵام هەوڵ دەدەن ژنان لە ناو سووریادا بێهیوا بهێڵنەوە، لە سیستمی هاوسەرۆکایەتیدا کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا جێبەجێ کرا، ژنان لە هەر مەیدانێکدا جێگەیان گرت و بوونە خاوەن بڕیار، بەڵام ئێستا هەوڵ دەدەن ئەم سەنگەرانە لە دەست ژنان دەربێنن، بۆیە متمانەی ژنان بە حکومەتی کاتی نییە، لەبەر ئەوەی ڕۆڵیان پێ نادات.

 

سووریا هەمەچەشنە، چەندین نەتەوە و زمان و چەندین کولتووری تێدایە

ڕیما مەحمود جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە ژنان بە دەستی خۆیان دەستوور بنووسن و وتی: سووریای دیموکراتیک بێ ماف و بوونی ژنان نایەتە ئاواکردنەوە، هەروەها پێویستە لە دەستووری سووریادا ئەمەش مسۆگەر بکرێت، سووریا سوریا هەمەچەشنە، چەندین نەتەوە و زمان و چەندین کولتووری تێدایە، پێویستە دەستوورێک بە دەستی ژنان بنووسرێت، لەبەر ئەوەی تەنها ژنان دەتوانن مافەکانی ژنان بپارێزن، بانگەوازیی ئێمە بۆ هەموو ژنان هەیە، بەتایبەتی بۆ ئەو ژنانەی کە تێکۆشانیان دەبێت دەنگی خۆیان بەرز بکەنەوە دەست بدەنە دەست یەک و داوای مافەکانی خۆیان لە ناو دەستووردا بکەن.

 

هەموو ژنانی جیهان باوەڕیان بە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان هەیە

ڕیما مەحمود ئەوەی خستە ڕوو کە بۆ ئەوەی مافەکانی خۆیان بپارێزن پێویستە ئاستی خەباتیان بەرز بکەنەوە لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ژنان خەبات و بەرخۆدانێکی زۆر گەورەیان لە ڕۆژئاوای کوردستان و لە سەرانسەری جیهاندا نیشان دا، بۆ ئەوەی ئێمە بتوانین دەستکەوتەکانمان بپارێزین، پێویستە ئێمە ئاستی خەباتمان بەرز بکەینەوە، خۆمان ڕێکبخەین بۆ مافەکانمان و ئەوانی تری ژنان لە مەیدانەکاندا بین، چالاکی ئەنجام بدەین، چونکە هەموو ژنانی جیهان باوەڕیان بە شۆڕشی ڕۆژئاوای کوردستان هەیە.