ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردن بە فەرمی ڕادەگەیەندرێت

بەپێی وتەی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەمڕۆ ئەنجامی فەرمی بەرایی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ڕادەگەیەندرێت کە ڕێژەی دەنگدان ٧٢%بوو.

ناوەندی هەواڵ

 

دوێنێ ٢٠ی تشرینی یەکەم هەڵبژاردنی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتیی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بازنەکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە بەرێوەچوو.

 

 تێیدا ١٣٦ لیست و هەزار و ١٩١ کاندیدی لایەنە سیاسییەکان و سەربەخۆ کێبڕکێی بەدەستهێنانی ١٠٠ کورسی پەرلەمانیان کرد، هەروەها کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان هەزار و ٢٦٦ بنکە و شەش هەزار و ٣١٨ وێستگەی دەنگدانی بۆ ئەنجامدانی پرۆسەکە ئامادە کردبوو.

 

دوای کۆتایی هاتنی پڕۆسەکە لە کاتژمێر ٧:٠٠ی بەیانی تا ٦:٠٠ی ئێوارە بەردەوام بوو، دەنگەکان جیا کرانەوەو کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند، ڕێژەی دەنگدان لە دەنگدانی گشتیی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان ٧٢٪ بوو.

 

بەپێی ئەو دەنگانەی کە جیا کراونەتەوە دابەشبوونی دەنگەکان بەسەر بازنەکان دا بەمجۆرەیە:

 

بازنەی هەولێر 

 

٩٩%ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە 

 

یەنەکە: ٩٦٧٩٠

پەدەکە: ٣٠٢٠٠٠

نەوەی نوێ: ٩٦٣٩٥

هەڵوێست: ١٥٥٢٧

بەرەی گەل: ٨٧٩٢

یەکگرتوو: ٢٢٧٢٢

کۆمەڵ: ١٨٩١٤

گۆڕان: ١٣٣١

رامی حیکمەت: ٣٥٧٧

 

بازنەی سلێمانی

 

٩٧%ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە

 

یەنەکە: ٢١٥٦٦٤

پەدەکە: ٥٢٢٢٣

نەوەی نوێ: ١٢٦٣٤٥

یەکگرتوو: ٤٠٣٧٣

کۆمەڵی دادگەری: ٣٤٢٥٦

هەڵوێست: ٢٦٧٨٣

بەرەی گەل: ١٨٣٠٣

گۆڕان: ٩٤٤٤

هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان: ٧٥٢٣

هاوپەیمانی سەردەم: ٣٤٢٧

 

 

بازنەی دهۆک

 

٩٤%ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە 

 

یەنەکە: ٢٥١١١

پەدەکە: ٣٤٤٥٠٠

نەوەی نوێ: ٤٢٠٤٥

هەڵوێست: ٧٤٤٧

بەرەی گەل: ٢٣٦٨

یەکگرتوو: ٣٨٦٧٧

کۆمەڵ: ٣٣٤٥

گۆڕان:  ٢١٢

د. جەیمس: ٢٢٠٥

 

 

بازنەی هەڵەبجە

 

٩٨.٥%ی دەنگەکان جیاکراونەتەوە

 

یەنەکە ١٠٤٢٩ دەنگ

پەدەکە ٤٤١٦ دەنگ

نەوەی نوێ ٤٤٣٩ دەنگ

یەکگرتوو ٧٣٦٩دەنگ

کۆمەڵی دادگەری ٣٩٦٤ دەنگ

هەڵوێست ١١٨٦ دەنگ

بەرەی گەل ٦٦١ دەنگ

بزووتنەوەی ئیسلامی ١٣٨٨ دەنگ

گۆڕان ١٨٤ دەنگ

هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان ٤٥٦ دەنگ

بزووتنەوەی پەیوەندی ٢٤٥ دەنگ