یەکێتی ژینگەیی: بێڕێزی بەرامبەر ئیرادەی گەلی وان نەکەن

ڕێکخراوە ژینگەییەکان کاردانەوەیان بەرامبەر "بۆسەی سیاسی" نیشاندا کە لە دژی عەبدوڵا زەیدان هەڵبژێردراو وەک هاوسەرۆکی شارەوانی وان ئەنجام دەدرێت، داوایان لە پارتی ئۆپۆزسیۆن و ڕای گشتی دیموکراتیک کرد پشتیوانی لە گەلی وان بکەن.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕێکخراوە ژینگەییەکان کە لە ناوچە جیاجیاکانی تورکیا کار دەکەن و خۆیان ڕێکدەخەن لەژێر چاودێری یەکێتی ژینگەیی، لە بەیاننامەیەکدا کاردانەوەیان دژ بە "بۆسەی سیاسی" نیشاندا کە لە دژی عەبدوڵا زەیدانی هەڵبژێردراو وەک هاوسەرۆکی شارەوانی وان ئەنجام دەدرێت.

 

لە بەیاننامەکەدا هاتووە: بە ئیرادەی گەلی وان عەبدوڵا زەیدان هەڵبژێردراوە، بە شێوەیەکی نایاسایی هاوسەرۆکایەتییەکەی پێشێل کراوە، دانانی کاندیدی ئاکەپە قبوڵ ناکرێت، گەڕاندنەوەی توندوتیژی و باری نائاسایی و سیاسەتی سەپاندن وەک قەیوم بەردەوامە. سیاسەتی قەیوم وەک نەتەوە دەوڵەوت، سەپاندن، یەکپاریزی، دژی گەلی کورد بەردەوامە. ئەم سیاسەتانە تا ئێستا سەپێندراون و قبوڵ نەکراون، گەل کاردانەوەیان هەبووە و پاڵێوراوەکانیان لە ٣١ی ئاداردا بە جیاوازیەکی گەورە لە هەڵبژاردنە ناوخۆییەکان هەڵبژاردووە.

 

بانگەواز بۆ کۆمەڵگە

لە بەیاننامەکەدا هاتووە:

"پێویستە دەستبەجێ دەست لە سەپاندن بەسەر ئیرادەی گەل هەڵبگیرێت" عەبدوڵا زەیدان، هاوسەرۆکی شارەوانی وان کە بە ئیرادەی گەل و بە ژمارەیەکی زۆر لە دەنگەکان بردیەوە، دەبێت دەرفەتی وەرگرتنی پۆستەکەی پێبدرێت.

 

داوا لە هەموو حیزبە سیاسییەکانی ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوە دیموکراتیکەکانی گەل دەکەین کە دژایەتی سیاسەتەکانی قەیوم بکەن و خاوەنداری لە دیموکراسی بکەن.