یەکێتی مامۆستایان: پێویستە خزمەتی زیاتر بە مامۆستا و فەرمانبەران بکرێت

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان ڕایگەیاند، جەخت لەسەر داواكاریی و مافەكانی مامۆستایان دەكەنەوەو پێویستە مانگانە لە کاتی خۆیدا مووچە بدرێت و خزمەتی زیاتر بە مامۆستا و فەرمانبەران بکرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژی ٥ی تشرینی یەکەم به ڕۆژی جیهانی مامۆستایان و ڕۆژی ٦ی هەمان مانگیش بە ڕۆژی مامۆستایانی کوردستان ناسراوە، بەم بۆنەیەوە ڕێكخراوی پەروەردەی نێودەوڵەتی داوا لە حكومەتەكان دەكات كە گرنگی بە بەهای مامۆستایان بدەن.

 

سەندیکای یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، بە بۆنەی ٥ی تشرینی یەکەم، ڕۆژی جیهانی مامۆستایان بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: یەكێتی مامۆستایانی كوردستان ڕۆڵی مامۆستایان بەرز دەنرخێنێت و جەخت لەسەر داواكاریی و مافەكانی مامۆستایان دەكاتەوە.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، پێویستە چارەسەركردنی كێشەی مووچە و پێدانی بەشێوەیەكی مانگانە لەكاتی خۆیدا بێت، داواكارین بەزووترین كات پلەبەرزكردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران دەستپێبكاتەوە.

 

یەکێتی مامۆستایانی کوردستان دەشڵێت: وێرای پیرۆزباییمان لە مامۆستایانی وانەبێژ بە بۆنەی بوونیان بە مامۆستای گرێبەست داواكاریشین بە یەكجاری بە هەمیشەیی بكرێن.

 

ئەوەشیان خستەڕوو، هەموو هەوڵێك بدرێت بۆ ئەوەی مامۆستایان و فەرمانبەرانیش لە هەموو ئەو پێشینانەی لە بانکە فەرمییەكان دەدرێت لێیەوە سوودمەند بن، بە زووترین كات زەوی بەسەر مامۆستایان و فەرمانبەران دابەش بكرێت و ڕاستەوخۆ خزمەتگوزارییان پێ بگەیەندرێت.