بە هەستی تۆڵەسەندنەوەی ژنانی ئێزیدی دەچێتە شەنگال

تەواف داود، ژنێکی ئێزیدی کە ئازاد کراوە، دەڵێت: لە فەرمانی ٧٤دا هیچ دەسەڵاتێک نەبوو بۆ پاراستنی ژنانی ئێزیدی، ئەوانەی کە پارێزگارییان لێدەکردین ڕایانکرد، هەر بۆیە بڕیاریداوە خۆی پارێزگاری لە ژنانی ئێزی بکات و ئامادەیە چەک هەڵبگرێت.

سورگوڵ شێخۆ

 

حەسەکە- یەکینەکانی پاراستنی ژنان یەپەژە ڕزگارکردنی دوو ژنی ئێزدی و منداڵێکی ڕاگەیاند، کاتێک لە ٣ی ئابی ٢٠١٤ لە هێرشی چەتەکانی داعش لە شەنگال ڕفێندرابوون، تەواف داود چەتۆ، تەمەن ٢٤ ساڵ، خەڵکی تل ئێزرێ، عەزیزە خالید عەلی تەمەن ٢٥ ساڵ و منداڵەکە ناوی خوناڤە.

 

تەواف داود بە کورتی باسی ئەو ١٠ ساڵەی ژیانی و هەستی تۆڵەسەندنەوە و ڕق و کینە لە چەتەکانی داعش کرد و ڕوونیکردەوە.

 

بە زەردەخەنە و پێکەنینێکی پڕ لە دڵەوە وتی 'دوای ١٠ ساڵ ڕزگارم بوو'

تەواف داود یەکەم ساتەکانی ئەو فەرمانەی کە ڕفێندرا باسکرد و وتی: باشم لەبیرە ئەوە ٣ی ئاب بوو، ئەو کاتە تەمەنم ١٤ ساڵ بوو کاتێک ڕفێندرام، باندەکان هاتن و هەموو ژنە ئێزیدییەکانیان ڕفاند، ڕۆژ و ساتەکان سەخت بوون نەک تەنها من، هەموو ژنانی ئێزدی ئەم ئازارەیان بینیوە و تا ئێستاش بەدەستیەوە دەناڵێنن.

 

١٠ ساڵ

تەواف داود بە دڵتەنگیەوە ڕایگەیاند، هەموو ڕۆژێک لە ڕۆژی پێشوو خراپتر بووە و ساڵ بە ساڵ بارودۆخیان سەختتر دەبێت و دەڵێت: خەڵکی ڕفێندراو ڕووبەڕووی توندوتیژی و ئەشکەنجە و دەستدرێژی و زۆر شتی تر بوونەتەوە، شتێکی ئاسان کە ئەم هەموو ژنانی ئێزدی ڕووبەڕووی بوونەتەوە ئێمە لەم ١٠ ساڵەدا ژیانێکی پڕ لە ئازارمان بەسەر بردووە.

 

"نەمتوانی ڕابکەم"

تەواف داود ئاماژەی بەوەشکرد، بیستوومە زۆرێک لە ژنانی ئێزدی خۆیان کوشتووە بۆ ئەوەی خۆیان ڕادەست بە چەتەکانی داعش نەکەن، هەروەها باسی ئەم ڕووداوەی کردووە کە بەدرێژایی ماوە ژیاوە و دەڵێت: بیستوومە زۆرێک لە ژن و کچانی ئێزدی خۆیان کوشتووە، چونکە  بەرگەی ئەم ئازارە نەگرت و خۆیان ڕادەستی باندەکان کرد و ئەشکەنجە دراون و زۆرێکیان دەستدرێژییان کراوەتە سەر.

 

تەواف جەختی لە هەوڵەکانی بۆ دەربازبوون لە چەتەکان و هۆکاری دەربازبوون و ڕزگارکردنی خۆی کردەوە و وتی: نەمتوانی ڕابکەم و خۆم ڕزگار بکەم، بەهۆی ئەوەی زۆرێک لە ژنە ئێزدییەکانەوە کە هەڵهاتن، چەتەکان دەستگیریان کردوون و بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە ئەشکەنجەیان دەدان، لەبەردەم چاوماندا هێرشیان دەکردە سەریان، بۆیە من دەترسم لا دروست بوو.

 

ئەو و خوشکەکەی ڕفێندران

تەواف داود ئاشکرای دەکات کە تەنها خۆی نەبووە کە ڕفێندراوە و باسی خێزانەکەی دەکات و دەڵێت: دوای ڕفاندنمان خێزانەکەم ڕوویان لە دھۆک کرد، ئەوان تەنها ژنانی گەن و پێگەیشتوویان دەڕفاند خوشکە بچووکەکانمیان بەجێهێشت هەر بۆیە خێزانەکەم بڕیاریاندا بچنە دهۆک.

 

خۆشی تەواف دەبێتە دوو خۆشی

دووبارە بە زەردەخەنەیەکی نەرمەوە وتی: خوشکی گەورەم لە سایەی شەڕڤانانی یەپەژە ڕزگار بوو، منیش لە سایەی یەپەژە ڕزگار بووم، لە پاش ڕزگاربوونم قسەم لەگەڵ خێزانەکەم دەکرد و زۆر دڵخۆشبووم، دڵخۆشم کە ئەمڕۆ دەتوانم لەگەڵ خێزانەکە قسە بکەم، دڵخۆشم چونکە خوشکەکەم ڕزگارکراوە، قسەم لەگەڵ کرد و لەگەڵ من باسی ئاسایشی یەپەژە کرد، کە لە ڕێگەی ئەوەوە بە سەلامەتی گەیشتینەوە بە  شەنگال.

 

یەپەژە گەیشتە ئەو هیوایەی لە دڵی تەوافدا بوو

تەواف داود دەڵێت: لە خەودا نەیبینیوە ڕۆژێک ڕزگاری بێت، بەڵام هیواکانی هەمیشە زیندوو بوون لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئومێدێکم هەبوو کە جارێکی تر خێزانەکەم ببینمەوە، بەڵام بە خەیاڵمدا نەدەهات کە چۆن دەبێت و دێن بۆ ڕزگارکردن، سوپاس بۆ شەڕڤانانی یەپەژە، ئەم هیوایە هاتە دی، من لەگەڵ خێزانەکەی خۆم قسەم کرد و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا خێزانەکەم دەبینم.

 

تەواف دەیەوێت ژنانی ئێزدی بپارێزێت

بۆ ئەو پرسیارەی کە تەواف دەگەڕێتەوە شەنگال چی دەکات، وەڵامی دایەوە و وتی: چونکە من بە دیل و ڕفێندراوم، دەمەوێت سەرەتا لە دەرگای ژیانەوە تێپەڕ بم، دەمەوێت بژیم، خوێندنم زۆر خۆشدەویست، دووبارە دەستپێدەکەمەوە هەروەها دوای ئەوەی ڕووبەڕووم بووەتەوە، دەمەوێت بەهێز بم، بۆ ئەوەی ژنانی دەوروبەرم و گەلی ئێزدی بپارێزم.

 

وەرن بۆ لای شەڕڤانانی یەپەژە

تەواف داود باسی لە ژنە نەناسراو و ونبووەکانی ئێزیدی کرد و بانگەوازی کرد: ژنانی ئێزیدی زۆرن کە بێسەروشوێنن، پێیان دەڵێم پێویستە هەوڵی گەیشتن بە چەکدارانی یەپەژە بدەن چونکە لەگەڵ یەپەژە دەبن و ڕزگاریان دەبێت.

 

"ئەوانەی ئێمەیان دەپاراست هەڵاتن"

تەواف داود دەڵێت، کاتێک دەگەڕێتەوە شەنگال، چەندین چیرۆکی بە ئازاری ژنان دەبیستێت، و بە هەستی تۆڵەسەندنەوە و ڕق و کینە بەرامبەر بەو کەسانەی کە لە چنگی داعشدا جێیان هێشتووە دەچێتەوە بۆ شەنگال.

وتی: ڕەنگە منیش بچمە ناو یەپەژە، بەرگریمان پێویستییە، چونکە ئەگەر هێزی بەرگریمان هەبوایە، دەمانتوانی بەرگری لە خۆمان بکەین لە بەرامبەر هێرشەکانی داعش، بەڵام هیچ هێزێک نەبوو، کەس نەبوو بمانپارێزێت، تەنانەت ئەوانەی کە ئێمەیان دەپاراست واتە پێشمەرگەکان هەڵاتن، بۆیە پێویستە خۆمان بپارێزین و ئامادەم چەک هەڵبگرم.

 

"لەبیرم ناچێتەوە"

تەواف داود بەم سوپاسەوە کۆتایی بە وتارەکەی هێنا و وتی: سوپاسی یەپەژە دەکەم کە منیان ڕزگار کرد و زۆرێک لە ژنانی ئێزدی ڕزگاریان کرد تا لە ژیاندا بم یەپەژە لەبیر ناکەم.