حوکمی زیندان بۆ مەهۆش توسلی دەرکرا
سزای ٢١ مانگ زیندانیکردن بۆ مهۆش توسلی، یەکێک لە دەستبەسەرکراوەکانی ڕاپەڕینی شۆڕشگێڕانەی "ژن ژیان ئازادی" جێبەجێ کرا.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/03/20240303-20240303-photo-2024-03-03-20-12-59-jpgd473c9-image-jpg2ebc57-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ-
مەهۆش توسلی دانیشتووی شاری پیرانشار، حوکمی زیندانیکردن لە ژێر چاوەدێری قەزایی لەگەڵ دانانی دەستبەندێکی ئەلیکترۆنی بۆماوەی ٢١ مانگ جێبەجێ کرا.
ئەم ژنە لە دادگای شۆڕشی شاری پیرانشار، دادگایی کرا و لە سەرەتای مانگی ئەیلولەوە، بە تۆمەتی "پڕوپاگەندە دژی ڕژێم"، بە ٢ ساڵ زیندانی سزای بەسەردا سەپێندرا و دوای ئەوەی ملکەچی بڕیارەکە بوو، سێ مانگ لە حوکمەکەی کەمکرایەوە، لە پاش دەستبەسەرکردنی بۆ یەکێکی دیکە لە دامودەزگا ئەمنییەکان گواسترایەوە.