MKG : با ڕۆحی پشتیوانی بەهێز بکەین

MKG پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هیوادارن ڕەمەزان ڕۆحی پشتیوانی بەهێزتر بکات، تێکۆشان بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری و تێکۆشان بۆ یەکسانی جێندەری کۆمەڵایەتی بەهێزتر بکات.

ناوەندی هەواڵ

 

کۆمەڵەی ژنانی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیا پەیامێکی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانەوە لە سایتی تایبەتی خۆی پەیامێکی بڵاوکردەوە، لە پەیامەکەیدا تیشکی خستووەتە سەر ئازادی بیروڕا و ئازادی ڕۆژنامەگەری، لە پەیامەکەدا هاتبوو کە هیوادارن کارمەندانی ڕاگەیاندن لە زیندانەکان و هەموو لایەک جەژنێکی ئارام و خۆشیان هەبێت، هیوادارن ڕەمەزان دادپەروەری و ئارامی بۆ جیهان بهێنێت.

 

لە درێژەی پەیامەکەدا هاتبوو، "ئێمە وەک کۆمەڵەی ژنی ڕۆژنامەنووسانی میزۆپۆتامیاMKG  هیوادارین ڕەمەزان ئاشتی و ئارامی و بەختەوەری بۆ هەموو مرۆڤایەتی بهێنێتە ئاراوە، ئەم ڕۆژە تایبەتانە دەبنە هۆی زیادبوونی پاڵپشتی، دەبێتە هۆی ئەوەی خەڵک زیاتر گرنگی بە کێشە کۆمەڵایەتییەکان بدەن، لەم ڕۆژە تایبەتانەشدا هیوا بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان دەخوازین، ئێمە پێمان وایە ئەم جەژنە دەبێتە هۆی هۆشیاری بەتایبەت لە بواری ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەگەری، هەروەها پێمان وایە لە جەژندا خەبات هێندەی تر زیاتر دەبێت هیوادارین ئەم جەژنە ببێتە ئامرازێک بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری و هەموو ڕۆژنامەنووسان بتوانن کارەکانیان بە ئازادی لە کۆمەڵگادا ئەنجام بدەن".

 

لە درێژەی پەیامەکەدا باس لەوەکرابوو وەک ژن ڕووبەڕووی چەندین سەختی و فشار و ئاستەنگ بوونەتەوە، بەڵام ئەمە وا دەکات کە ئیرادەی بەردەوامبوون لە چالاکییە پیشەییەکانیان بەهێزتر بێت، هیوادارن ڕەمەزان ڕۆحی پشتیوانی بەهێزتر بکات، تێکۆشان بۆ ئازادی ڕۆژنامەگەری و تێکۆشان بۆ یەکسانی جێندەری کۆمەڵایەتی بەهێزتر بکات.

 

ئێمە دەمانەوێت تیشک بخەینە سەر گرنگی خەباتی خۆمان وەک MKG لە بواری پاراستنی مافی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی ڕادەربڕین و ئازادی ڕۆژنامەگەری، ئێمە بەردەوامین لە وەستانەوە دژی هەر فشارێک بەردەوام دەبین لە جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتی پیشەکەمان، هەروەها بە شێوەیەکی شەرەفمەندانە درێژە بە پیشەکەمان دەدەین.