لە کاتماندو بە چەند پانێلێک باسی ئەزموونی ڕۆژئاوا و ڕێبەری گەلی کورد کرا
فۆرمی کۆمەڵایەتی جیهانی لە پایتەختی نیپاڵ بەڕێوەچوو، فۆرمەکە بە چەندین پانێڵی جیاواز ئەنجامدرا و پشتیوانی بۆ هەڵمەتی 'ئازادی بۆ ئۆجالان' نیشاندرا.
![](https://test.jinhaagency.com/uploads/so/articles/2024/02/20240221-20240221-photo-2024-02-20-22-09-28-jpg2d6c1c-image-jpg31b88e-image.jpg)
ناوەندی هەواڵ
لە نێوان ڕۆژنای ١٥ بۆ ١٩ی شوبات لە شاری کاتماندۆی پایتەختی نیپاڵ، فۆڕمی کۆمەڵایەتی جیهانیی بە بەشداری زیاتر لە ٩٨ وڵاتی جیهان و زیاتر لە هەزار ڕێکخراوی وەک ' زانکۆ و ئاکادیمیا ئەلتەرناتیڤەکان،ناوەند، گروپ' بەڕێوەچوو.
بە خوێندنەوەی وتار و ڕێپێوانێک یەکەم ڕۆژ دەستپێکرا، وتارەکە دەربارەی، سەرنج بۆ سەر قەیرانی گلۆبال، دژی نەژادپەرستی، سێکسیزم(ڕەگەزگەرێتی) و سەرمایەداری بوو هەروەها دروشمەکانیش لە هەمان چوارچێوەدابوون، جگە لەوە هەر ڕێکخراو، بزوتنەوە و گروپێک دروشمی و پانکارتی تایبەتی خۆی هەڵگرتبوو، دروشمی هاوبەشیش هەروەک لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا " جیهانێکی تر مومکینە " بوو.
ڕێپێوانەکە بە پێشەنگایەتی ژنان بەڕێوەچوو
لە ڕێپێوانەکەدا وێنەی هەڵمەتی " ئازادی بۆ ئۆجالان" لە لایەن تۆڕی کوردستان و دۆستانیان بەرز کرایەوە و داوای ئازادی بۆ ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجەلان کرا، لە ڕۆژی ١٦، ١٧ و ١٨ ی شوبات لە هەرێمی بارکوتی مانداب لە ناوەندی شاری کاتماندو ڕۆژانە ٣٠٠ پانێلی جیاواز لە سەر بابەتی پەیوەست بە ئابوری، ژینگە، ئاسایشی خواردن، مافی کرێکارانی، پرسی ژن، ناکۆکی و شەڕ و توندوتیژی، ئاسایش، دەستپێشخەرییە هەرێمییەکان و گەڕان بە دوای چارەسەری پرسەکاندا و زۆر بابەتی سازکرا.
ئاکادیمیای ژنۆلۆژی، ئاکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتی، کۆنگرەی ستار و ناوەندی دیبلۆماسی مەدەنی، لە چوارچێوەی فۆرمی کۆمەڵایەتی چوار پانێڵیان ئەنجامدا، لە ڕۆژی یەکەمی پانێلەکاندا پانێڵێک لەسەر دیموکراسی ڕادیکاڵ و ئۆتۆنۆمی، پراکتیکی ئێستا و ئاسۆکانی ئایندە، بەبەشداری ئاکادیمیای ژنۆلۆژی، ئاکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتی، تۆڕی جیهانی بۆ ئەلتەرناتیڤ، کۆنگرەی ستار، ڕێد وێب، زانکۆی جیهانیی بەڕێوەچوو.
پانێلەکە لە دوو بەش پێک هاتبوو، لایەنی تیۆری و پراکتیکەکانی ئێستای دیموکراسی ڕادیکاڵ بوو، هەروەها باس لە پرەنسیپەکانی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی کە دیموکراسی ڕادیکال و ڕاستەوخۆ، ئیکۆلۆژی و ئازادی ژنە کراو تیشک خرایە سەر ژنۆلۆژی وەک زانستی مۆدێرنیتەی دیموکراتی و پێویستی پێشەنگی و ڕێکخستنی خۆسەری ژن لە پێشخستنی دیموکراسی ڕادیکاڵدا.
ئەزموونی ڕۆژئاوای کوردستان بە ئەزموون وەرگیرا
لە درێژەی پانێڵەکەدا، ئەزمونەکانی کوردستان بەتایبەتی ڕۆژئاوا، چیاپاس و بزوتنەوەکانی ئەدیڤاسی لە هندستان کرا، لە دانیشتنی دووەمدا باس چۆنێتی پێشخستن و بەهێزکردنی دیموکراسی ڕادیکاڵ کرا، لە ڕۆژی دووەمدا ئاکادیمیای مۆدێرنیتەی دیموکراتی پانێلێکی لەسەر مۆدێرنیتەی دیموکراتی و مۆدێلی کۆنفیدرالیزمی دیموکراتی پێشكەش کرد.
لە ڕۆژی سێیەمدا فۆڕمی کۆمەڵایەتی جیهانییدا لە پاڵ سەدان پانێڵی دیکە، ئاکادیمیای ژنۆلۆژی پانێلێکی سازکرد بۆ ئاڵوگۆڕی بۆچوون و گفتوگۆ لە سەر پرسیارەکانی “بۆچی پێویستمان بە شۆڕشی ژنە لە سەدەی بیست و یەکەمدا؟ سەرچاوەکانمان چین و چۆن دەتوانین بەرپای بکەین؟".
کۆنگرە ستار پانێڵێکی لەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا سازکرد
لە هەمان ڕۆژدا کۆنگرە ستار و ناوەندی دیبلۆماسی مەدەنی پانێڵێکیان لەسەر شۆڕشی ڕۆژئاوا و شۆڕشی ژن لە پرۆسەی ١١ ساڵی ڕابردوودا باس کرد، لەو پانێلەدا ئاماژە بە دەستکەوتەکان، هێرش و مەترسییەکان و ئەو بەهایانە کرا کە لە ئەنجامی ڕەنج، قوربانی و تێکۆشان بەدەستهاتووە.
باس لە خۆڕێکخستنی کۆمەڵگە کرا لە شێوەی کۆمۆن، ئەنجوومەنە خۆجێیەکانی، بنیاتنانی ئەکادیمیاکان و یەکینەکانی خۆپاراستنی ژنان، جەخت لەسەر ئەو ڕاستییە کرایەوە لە ڕۆژئاوای کوردستان و شۆڕشی کوردستان بە گشتی شۆڕشێکی ڕاستەقینەی زهنیەت بەرپا بووە، ڕۆژی دوای فۆرمەکە لە ٢٠ شوبات کۆبونەوەی هەڵسەنگاندن کرا و باس لە هەنگاوەکانی ئایندەی فۆرمی کۆمەڵایەتی جیهانیی کرا و پلانسازییەکانی داهاتوو داڕژرا.