ئازیمە بۆزکورت کارمەندی ڕۆژنامەی یەنی یاشام ئازاد کرا
ئازیمە بۆزکورت، کارمەندی ڕۆژنامەی یەنی یاشام، بە مەرجی کۆنترۆڵکردنی دادوەری ئازادکرا.
ناوەندی هەواڵ
ئازیمە بۆزکورت، کارمەندی ڕۆژنامەی یەنی یاشام، کە دوێنێ ٣١ی تشرینی یەکەم لە دێرسیم دەستبەسەرکرا، بەهۆی دابەشکردنی یەنی یاشامەوە بە "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکە" تۆمەتبار کرابوو، مافی بێدەنگی خۆی لە بارەگای پۆلیس بەکارهێنا.
ئازیمە بۆزکورت لە داواکاری گشتیدا لەگەڵ دۆگوکان کودات، سەرۆکی بارۆی پارێزەرانی دێرسیم پاراستنی کرد، ئەوان ئەو تۆمەتانەیان قبوڵ نەکرد کە ئاراستەی کرا و ڕایانگەیاند کە ڕۆژنامەی یەنی یاشام یاساییە.
پارێزەر دۆگوکان کودات باسی لەوە کرد، ڕۆژنامەکە یاساییە و بریکارەکەی تەنها ڕۆژنامەکە بڵاودەکاتەوە، داواکاری گشتی ئازیمە بۆزکورتی بە بە مەرجی کۆنترۆڵکردنی دادوەری داوای ئازادکردنی ڕەوانەی دادگا کرد.
دادگای ئاشتی دێرسیم ئازیمە بۆزکورتی ئازاد کرد بە مەرجی کۆنترۆڵی دادوەری کە دوو هەفتە جارێک واژۆی لەسەر دەکات و چوونە دەرەوە لە وڵات لێقەدەغە کراوە.