ئازاری ئاوارەکانی دارفور گەیشتووەتە لوتکە

ڕێکخراوی داکۆکیکردن لە قوربانیانی دارفور بانگەوازێکی بەپەلەی مرۆیی ئاراستەی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ڕێکخراوە مرۆییەکان کردووە ،بۆ دەستێوەردان و یارمەتیدانی ئاوارەکانی ناوچەی تەویلە.

سودان

 

دارفور ناوچەیەکە لە ڕۆژئاوای سودان کە لە سەرەتای ساڵی ٢٠٠٠ ەوە ململانێ و قەیرانی مرۆیی بەخۆوە بینیوە، بارودۆخی مرۆیی پێویستی بە پشتیوانی بەردەوامی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و لایەنە مرۆییەکان هەیە، بۆ دڵنیابوون لە باشترکردنی ژیانی دانیشتوانی زیانلێکەوتووان.

 

ڕێکخراوی داکۆکیکردن لە قوربانیانی دارفور لە سودان وتی: ئازاری ئاوارەکان لە ناوچەیەکی دوور و درێژدا گەیشتووەتە لوتکە و زیاتر لە چوار هاوڵاتی بەهۆی تینوویەتی و جەڵتەی گەرماوە گیانیان لەدەستداوە، سەدان نەخۆشی "شەکرە و فشاری خوێن" بێ دەرمان و چارەسەرن.


ڕوونیشیکردەوە کە ٥٠٠ خێزان و کۆی گشتییان بە نزیکەی ١٢٠ هەزار ئاوارە لە فاشر،کامپەکانی ئەبو شوق، زمزم گەیشتوون، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی ٤٨ کاتژمێردا ٤٠٠ هەزار هاوڵاتی دیکە بگەن.

 

ڕێکخراوەکە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەگەر هاوکاری نەکرێت لە ماوەی ٣ڕۆژدا چێشتخانەکە تەواو دەبێت،١٥٠ هاوڵاتی لە حاڵەتی بورانەوەدان، بەشێکیان برینی گولە ،بەشێکی دیکەیان نەخۆشی درێژخایەنیان هەیە، جگە لە برسێتی و تینوویەتی زۆر.

 

ڕێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور داوای دەرمانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان و یارمەتی پزیشکی بەپەلە (چارەسەری دەمار، ئامێری فریاگوزاری) و کاردانەوەی خۆراکی باشتر دەکات پێش ئەوەی قاتوقڕی پەرە پێبدات، دەڵێت: کات بەسەر دەچێت و هەر دواکەوتنێک مانای لەدەستدانی گیانی دەگەیەنێت.

 

ناوچەی تەویلە بەهۆی هێرشەکانی هێزەکانی پشتیوانی خێرا بۆ سەر ئەو ناوچانە، لێشاوێکی زۆری ئاوارەکان لە کامپی زمزم، کامپی ئەبو شوک و شاری فاشر بەخۆوە بینیوە.