ئازادکردنی دەریا ڕەن بۆ سی مانگ دواخرا

بە بڕیاری لیژنەی چاودێری کارگێڕی زیندان، ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس دەریا ڕەن بۆ ماوەی سێ مانگ دواخرا.

 

ناوەندی هەواڵ

 

ڕۆژنامەنووس دەریا ڕەن، کە ئێستا لە زیندانی ژنانی ئامەد زیندانی کراوە، چاوەڕوان دەکرا لە مانگی ئایاردا ئازاد بکرێت، بەڵام  هەفتەی ڕابردوو بە بڕیاری لیژنەی چاودێری کارگێڕی زیندان، ئازادکردنی ڕۆژنامەنووس دەریا ڕەن بۆ ماوەی سێ مانگ دواخرا.

 

دەریا ڕەن، پەیامنێری ئاژانسی ژن نیوز لەکاتی هەڵکوتانە سەر ماڵاندا لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ لە ئامەد لەگەڵ ژمارەیەک ڕۆژنامەنووسی دیکەدا دەستبەسەرکرا، سزای سێ ساڵ و ١٣ مانگ و ١٥ ڕۆژ زیندانی لەلایەن شەشەمین دادگای سزای قورسی ڕەحاوە بەسەردا سەپێندراو بە تۆمەتی "یارمەتیدانی ڕێکخراوەکە بە مەبەست" لەلایەن دادگای باڵاوە پەسەندکرا و دەریا ڕەن دەستگیرکرا.

 

لە ٣١ی ئابی ٢٠٢٣، داوای لە دادگای تاوانی یەکەمی ئامەد کرد بە تۆمەتی "ئازادکردنی مەرجدار." بەڵام داواکارییەکە بە بیانووی کە "لەسەر داوای خۆی لە ژووری ئەندامانی ڕێکخراوی پەکەکە لە زیندان مایەوە" ڕەتکرایەوە.