ئایشەگول دۆغان: پێویستە بارودۆخی عەبدوڵا ئۆجالان باشتر بکرێت
ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی ڕایگەیاند، ئێستا پێویستە بارودۆخی بەڕێزعەبدوڵا ئۆجالان باشتر بکرێت، پێویستە ئەم پرۆسەیە لەژێر سەرکردایەتی ئەودا بەڕێوەبچێت.

ناوەندی هەواڵ
ئایشەگول دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) بەشداری دووەمین کۆنگرەی ئاسایی سازمانی پارێزگای شرناخی پارتەکەی کردو لە کۆنگرەکەدا ڕایگەیاند کە پشتیوانی لە بانگەوازی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن.
پەڕەیەکی نوێ دەکرێتەوە
ئایشەگول دۆغان لە وتارەکەیدا سەرنجی بۆ گرنگی بانگەوازەکە ڕاکێشا و وتی: بانگەوازەکەی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، کە دوای ٥٠ ساڵ لەژێر بارودۆخی گۆشەگیری زۆر سەختدا، لاپەڕەیەکی نوێی بۆ مرۆڤایەتی و گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردۆتەوە. ئەگەر کۆمەڵگە و خواستی ئاشتی پێکەوە نەڕوات، کاتێکی زۆری دەوێت تا ئاشتی بەدیهاتن. تا ئێستا داوای ئاشتی، کۆمەڵگەیەکی ئازاد، پەروەردە بە زمانی دایکی و دەمانگوت 'بەسە بەسە'. بانگەوازەکەی بەڕێزعەبدوڵا ئۆجالان هەم ئاشتییە و هەم سەرەتای کۆمەڵگەیەکی دیموکراسییە. ، ئەمڕۆ دوای ٢٦ ساڵ ئەم ڕاستییە خۆی نیشان دا."
بارودۆخی ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان پێویستی بە باشترکردن هەیە
وتیشی: ئێمە مێژووی گەلی کوردمان لە چاوی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان بینی، دەڵێین بەسە بەسە. ئێمەش خواستی خەڵک دەبینین و گەلەکەمان لێمان دەپرسێت کەی گۆشەگیری هەڵدەگیرێت .ئێمە لێرەوە لە بۆتان پەیوەندی دەکەین.ئێستا پێویستە بارودۆخی بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان باشتر بکرێت. ئەم پرۆسەیە لە ژێر سەرکردایەتی ئەودا بێت.خۆشحاڵین کە دەولەت باخچەلی و ئەردۆغان لەم پرۆسەیەدا دەستپێشخەرییان کرد. بەڵام ئێمە قبوڵ ناکەین کە هەندێک کەس لە دۆخێکی ئاسوودەدا کاربکەن لەکاتێکدا هەندێکی تر بە گۆشەگیری کاربکەن.