ئایشەگوڵ دۆغان: دانیشتن لەسەر میز واتە هێزی یەکلاکەرەوە بۆ چارەسەر
ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی دەم پارتی هەڵسەنگاندنی بۆ گفتوگۆکان سەبارەت بەو کۆمیسیۆنە کرد کە بڕیارە لە پەرلەمان دابمەزرێت و وتی: وەرگرتنی کورسی لەسەر مێز واتە هێزی چارەنووسساز بۆ چارەسەرکردن و بەشداریکردن لە سەدەی دووەمی کۆماردا.

ناوەندی هەواڵ
ئایشەگوڵ دۆغان، وتەبێژی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان "دەم پارتی" پەیوەست بە ڕۆژەڤ و پێشهاتەکانی تورکیا و هەرێمەکە لە ناوەندی گشتیی پارتەکەی لە ئەنقەرە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام داو تیشکی خستەسەر "پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" و ئاماژەی بەوەدا، دەبێت کۆمیسیۆن لە پەرلەمان لەسەر بنەمای فرەڕەنگی دامەزرێت، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا کۆمسیۆنەکە کۆدەبێتەوە و دوای ئەم کۆبوونەوەیە نەخشەڕێگەی کۆمسیۆنەکەیان پێ ڕادەگەیەندرێت.
ئەوەشیخستەڕوو، تا ئێستاش پارتە سیاسییەکان ئەندامانی کۆمسیۆن دیاری دەکەن، گفتوگۆ لەسەر ئەم پرسە بەردەوامە و ئەم کۆمسیۆنەش ئامادەکارییەکانی دەکات تاوەکو دەرفەتێکی مێژوویی لە سەر بنەمای یاسایی هەمیشەیی بکات، ماوەیەکی زۆرە لەسەر مێتافۆری مێز قسە دەکەین، هەربۆیە ئێمە لەسەر لێگەڕینی چارەسەریی قسە دەکەین، بۆچی؟ بۆ دیموکراتیزەبوونی تورکیا، لەبەر ئەمەش پڕۆژەی بێ چەککردن هەیە تا ئێستا وەک گەورەترین بەربەست لەبەردەم دیموکراتیزەکردنی تورکیا نیشان دراوە و گفتوگۆی لەسەر کراوە، هەروەها ئەمە بە جیاوازتر لە دیموکراسی هەڵدەسەنگێنین.
ئایشەگوڵ دۆغان وتیشی: بەشداربوون لە دانووستاندنەکان بە مانای هێزی یەکلاکەرەوەی چارەسەریی و بەشداریی سەدەی دووەمی کۆمار دێت، ئێمە دەمانەوێت کە هەموو لایەنەکان لەم وڵاتە بە ڕەنگ و دەنگی خۆیانەوە لە سەدەی دووەمی کۆماردا ڕۆڵیان هەبێت، هەوڵ بۆ ئەوە دەدەین، ئەمە خودی ئاشتی و چارەسەریی دیموکراتیکە، هەوڵی کۆتاییهێنان بە پێکدادانێکی ١٠ ساڵە و بەدیهێنانی ئاشتییەکی هەمیشەیی و دادپەروەرانە، دەربڕینی نیگەرانییەکان بۆ سەرکەوتنی، بۆ ئێمە بەواتای یەکبوون دێت، نەک دابەشکردن، هەوڵدەدەین کە کاریگەرییەکانی لەسەر دابەشکردن لاببەین، لەسەرانسەری وڵات لە ئامەدەوە تا ئەستەنبوڵ دیموکراسی و خوشک و برایەتیمان دەوێت و بۆ ئەوە تێدەکۆشین.