ئایا کاتی ئەوە هاتووە سووریا ببێتە هێزێکی یەکگرتوو بۆ هەموو سووریاییەکان؟
سووریا ماڵی کۆمەڵێک نەتەوەی بەرفراوانە کە چەندین سەدە لەوێ ژیاون، وەک کورد، سریانی، ئاشووری، ئەرمەنی، چەرکەسی، دروز.

ڕاما خەڵەف
دیمەشق "شام"- دوای دەیان ساڵ لە دەسەڵاتی بەعس کە یەک شوناسی نەتەوەیی بەسەر کۆمەڵگەیەکی هەمەچەشندا سەپاند، پرسی گۆڕینی ناوەکە لە کۆماری عەرەبی سووریاوە بۆ کۆماری سووریا پرسیاری قووڵتر لەبارەی چەمکی ناسنامەی نەتەوەیی سووریا و ئەگەری تێپەڕاندنی تاکە دیدگای نەتەوەیی بەرەو سووریایەکی مۆدێرن کە دان بە هەموو پێکهاتەکانیدا بنێت، دەوروژێنێت.
لە ڕووی مێژووییەوە، سووریا تا ناوەڕاستی سەدەی بیستەم، ناوەڕۆکی “عەرەبی” لە ناوەکەیدا هەڵنەگرتبوو، لە قۆناغی پێش سەربەخۆییدا، وەک “دەوڵەتی سوووریا” یان “کۆماری سوریا” ناودەبرا، بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی بزووتنەوە ناسیۆنالیستەکان کە لە ژێر کاریگەری ناسریزمدا بوون لە میسر، و ئەزموونی یەکگرتوویی نێوان سووریا و میسر لە ساڵی ١٩٥٨دا “کۆماری عەرەبی سووریا” لە ٢٨ی ئەلیوولی ١٩٦١ دوای جیابوونەوە بە فەرمی پەسەند کرا، کە گوزارشت لەو ئاراستە ئایدیۆلۆژییە دەکات کە لەو کاتەدا زاڵ بوو، لەسەر بنەمای ئەو بیرۆکەیەی کە سووریا بەشێکی دانەبڕاوە لە نەتەوەی عەرەب.
سووریا تەنها عەرەب نییە، بەڵکو شوێنی کۆمەڵێک نەتەوەی بەرفراوانە کە چەندین سەدە لەوێ ژیاون، وەک کورد، سریانی، ئاشووری، ئەرمەنی، چەرکەسی، دروز و ئەوانی دیکە لایەنگرانی سڕینەوەی زاراوەی “عەرەبی” لە ناوی وڵاتەکەدا پێیان وایە ئەم گۆڕانکارییە ڕەنگدانەوەی واقیعی ڕاستەقینەی کۆمەڵگەی سووریایە، و وڵاتێک دادەمەزرێنێت کە لەسەر بنەمای چەمکی هاوڵاتیبوون بێت.
جانسێت تام، لە پێکهاتەی چەرکەسییەکان، ئاماژەی بەوەدا کە ڕژێمی پێشوو مافی هاووڵاتیبوونی دادپەروەرانەی لێ زەوت کردووە، و ڕوونیکردەوە کە “لە سووریا ئێمە بە پێکهاتەی سەختمان جیا دەبینەوە و جیاوازیمان لەگەڵ زۆرێک لە وڵاتانی جیهان هەیە، لێرەدا ئێمە هەمەچەشنییەکی گەورەی نەتەوە و ئایین و مەزهەبەکانمان هەیە، هەروەها لە سووریا نەتەوەی کۆنتر لە عەرەبەکان هەیە، بۆیە دەبێت دەستبەرداری ئەم کۆنەپەرستییە بێت و سووریا دەبێت بۆ هەمووان بێت، بۆچی کوردێک، سریانییەک یان ئاشوورییەک ناچار دەکرێت سەر بە نەتەوەیەکی دیکە بێت؟”.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوانەی ڕەخنە لە ڕژێمی پێشوو دەگرن، خۆیان بەو شتانە دەچەسپێنن کە بەسەریاندا سەپێنراوە “دەستەواژەی ‘عەرەب’ بۆ ناوی کۆماری سووریا زیادکرا بۆ ئەوەی لەگەڵ بنەماکانی پارتی سۆسیالیستی بەعسی عەرەبیدا بگونجێت، کە لەژێر کاریگەریی بزووتنەوەی ناسیۆنالیستی عەرەبیدا لەو سەردەمەدا دامەزرا.
سیدرا کیوان، لە پێکهاتەی دروزەوە، جەختی لەوە کردەوە، کە گۆڕینی ناوەکە پێویستە بۆ ئەوەی ڕەنگدانەوەی فرەیی سووریا بێت “دەبینم کە جێی خۆیەتی ناوی وڵاتەکە بگۆڕدرێت بۆ کۆماری سووریا، چونکە سووریا غەیرە عەرەبەکان لە نەتەوەکانی تر دەگرێتەوە، بۆیە نابێت عەرەبەکان ناڕەزایەتی دەرببڕن، چونکە هەروەک چۆن ئەوان مافیان هەیە، ئێمەش نابێت بە ئێمە بگوترێین ئەگەر ژمارەکانمان کەم بن.
سەبارەت بەو کەسانەی دژایەتی ئەو گۆڕانکارییە دەکەن، ترسیان لەوە هەیە کە هەنگاوێکە کە ڕەنگە دەرگا بەڕووی داواکارییەکانی دیکەدا بکاتەوە کە ڕەنگە کاریگەرییان لەسەر یەکگرتوویی سووریا هەبێت، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە “عەرەبی” تەنها دەربڕینی پەیوەندی نەتەوەیی نییە، بەڵکو زمانی یەکگرتووی سوورییەکانە، و لابردنی ڕەنگە ئەو شوناسە هاوبەشە لاواز بکات کە ئەوان یەکدەخات.
بەڵام لایەنگرانی گۆڕان ئەو ترسانە بە ناڕەوا دەزانن، بەو پێیەی ئەوان پێیان وایە گواستنەوە بۆ "کۆماری سووریا" بە واتای داننان بەوەی کە سووریا تەنها وڵاتێکی عەرەبی نییە، بەڵکو وڵاتێکی فرە نەتەوە و کولتوورە و ناوەکەی پێویستە ڕەنگدانەوەی ئەم واقیعە بێت.