ئاڤان کەریم: ڕێبەر ئاپۆ وەک دانوستانکاری سەرەکییەو دەبێت ئازاد بکرێت
ڕۆژنامەنووسێک دەڵێت: ڕێبەر ئاپۆ وەک دانوستانکاری سەرەکییەو ڕێبەرایەتیی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکات، بە بێ ئازادیی جەستەیی ڕێبەرێتی و ئازادکردنی زیندانییان، پرۆسەی ئاشتی سەرکەوتنی هەمیشەیی بەدەست ناهێنێت.
هێلین ئەحمەد
سلێمانی-سەرەڕای دەستپێشخەری پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک لە لایەن ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە، بەڵام دەوڵەتی تورکیا بە شێوەی تاکتیکی نزیکی پرۆسەکە دەبێتەوە و ڕێبەرو گەلی کوردیش لە هەوڵەکانیان بەردەوامن بۆ ئەوەی تەواوی گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە ئاشتی بژین.
" بۆ گەلی کورد زۆر پێویستە ئێستا جێگەو پێگەیی خۆیی جیگربکات"
ئاڤان کەریم، ڕۆژنامەنووس قسەی بۆ ئاژانسەکمان کردو وتی: لەئێستادا لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا گۆڕانکاریەکی گەورە هەیە ناوچەکە وادەخوازن بەردەوام گۆڕانکاری لەم وڵاتانەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێت بۆچی؟ چونکە دەسەڵاتدارانی ئێستای سەرمایەداری و جەمسەری ئیسلامی سیاسی بەهەمانشێوە کەوتوونەتە ناو ئەم گۆڕانکاریەوە، هەریەکەیان دەیانەوێت بەجۆرێک لەجۆرەکانی هەژموونی خۆپیان بەسەر ناوچەکەدا بسەپێنن، بۆیە ئەم گۆڕانکاریە هەموو ناوچەکەیی گرتۆتەوە ئەو وڵاتانەی گەلی کوردی بەسەردا دابەشکراوە بۆ گەلی کورد زۆر پێویستە ئێستا جێگەو پێگەیی خۆیی جیگربکات لەم وڵاتانەدا بکەوێتە ناو پڕۆسەیی ئاشتیەوە،لەگەڵ ئەم دەوڵەتانەیی داگیریان کردوە چونکە ئەگەر بێتوو نەچیتە ناو ئەم پڕۆسە ئاشتیەوە،بەبۆچوونی زۆرێک لەشرۆفەکارانی سیاسی لەناوچەکەدا ڕەنگە کورد بکەوێتە بەر لێشاوی هەڵمەتێکی لەناوبردن و قڕکردن لەداهاتوودا ئەگەر بیتوو نەچیتە ناو ئەم پڕۆسە سیاسیەوە یان پڕۆسەیی ئاشتیەوە. بەر لەئێستاش ڕێبەر ئۆجالان خەڵکی لەمە ئاگادارکردبووەوە، سەرکردە سیاسیەکانی لەمە ئاگادار کردبووە کە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگۆڕانکاریەکی زۆر گەورەدا تێدەپەڕێت، کەتێدا کورد سوودمەند دەبێت ئەگەر بتوانێت بەشێوەیەکی یەکگرتووانە بچێتە ناو پڕۆسەکەوە.
" ئێستا دەسکەوتێکی هەرە مەزن لەڕێگەی پڕۆسەی ئاشتیەوە هاتۆتە دەست"
ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆسەی ئاشتی پڕۆسەیەکی زۆر گرنگە کە دەکرێت ئێمە جێگەو شوێنی خۆمان لەم ولاتانەو ڕۆژهەلاتی ناوەڕاستدا لەڕێگەی پڕۆسەی ئاشتیەوە توندتر بکەین لەجاران، ڕەنگە هەندێک کەس بڵێن پڕۆسەی ئاشتی چ پەیوەندیەکی بەجێگە توندکردنی ئێمەوە هەیە، نموونەی پڕۆسەی ئاشتی لەباکوور و ڕۆژئاوا ئێستاش ڕۆژهەڵات هاتۆتە نێو شەڕەکەوە کەپارچەیەکە لەپارچەکانی کوردستان باشووریش بەهەمانشێوە چونکە پڕۆسەی ئاشتی تەنیا باکوور لێی سوودمەند نابێت، ئەوەتا ئێستا لەڕۆژئاوا جەنەڕاڵ مەزڵووم و ئیلهام ئەحمەد چوونەتە ناو ئەم پڕۆسەیەوە لەگەڵ دەوڵەتەکەی خۆیان ئەو دەوڵەتە ناوخۆییە یان ئەو دەوڵەتەی کورد تێدا دەبێت دەسەڵاتداری هەبێت ئەوانیش هەر وەکو گەلانی ناوچەکە لەگەڵ ئەواندا کەوتوونەتە پڕۆسەی ئاشتیەوە، دانووستان دەکەن و پێگەیی خۆیان دیاری دەکەن، ئەمە گرنگە چەندین سەدەیە گەلی کورد لە ڕۆژئاوا نەک نەیتوانیووە بوونی خۆی بسەلمێنێت بەڵکو نکۆڵی لێکراوە بۆیە ئێستا دەسکەوتێکی هەرە مەزن لەڕێگەی پڕۆسەی ئاشتیەوە هاتۆتە دەست، بەهەمانشێوە لەباکوور، باکوور سەرچاوەی پڕۆسەی ئاشتیە بۆ گەلی کورد بەگشتی سەرچاوەیەکی هەرە گرنگە، چاوگێکە بۆ بەدەستهێنانی ئازادیی و مافی ڕەوای گەلی کورد لەهەر سێ پارچەیەکی تریش، ئەمە بەرهەمی پڕۆسەی ئاشتییە گەلی ئێمە دەبێت لەوە تێبگات شەڕکردن، لەپێناو ئاشتیدایە و لەپێناو ماف و چەسپاندنی بوونی گەلی کوردایە، کاتێک دەوڵەتە سەردەستەکان کەئێمەیان چەوساندۆتەوە ئەگەر هاتوو دانیان بەمافی ئێمەدا نا دەوڵەتە سەردەستەکان کەئێمەیان چەوساندۆتەوە ئەگەر دانیان بەمافی ئێمەدا نا کەوتنە ڕێککەوتن ناو پڕۆسەی ئاشتیەوە لەگەڵ ئێمە بۆچی ئێمە قبوڵی ئەو پڕۆسەیە نەکەین، ئەمە هەنگاوێکی گەورەیە هەنگاوێکە دەتوانێت بمانگەیەنێت بەئامانجەکانمان لەداهاتوودا، ئاشتی بۆ جێگیرکردنی پێگەیی کورد لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆر گرنگە لەئێستادا.
ئاڤان کەریم ئەوەشی خستەڕوو، باشووری کوردستان کەئێستا سەرچاوەیەکی باش بوو بۆ پشگیری کردن پارچەکانی ترو پێگەیەکی باشی هەیە بۆ پشگیری کردن ٣٥ ساڵەحکومداری بەدەست کوردەوەیە، بەڵام لەئێستادا لەئاستێکی خراپدایە، چونکە نەپەرلەمان کارایە نەحکومەت پێکهاتووە، هەردوو حزبی دەسەلات ئامادەنین پێکەوە کۆببنەوە کاتیك یەکێکیان ئامادە دەبێت، ئەوەی تریان تێکی دەدات، لەچەند ڕۆژی ڕابردوو ڕێبەر ئۆجالان پەیامێکی ناردە دەرەوە بۆ سەرکردەو بەڕێوبەرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێی وتن: گرنگە ئێوە یەکبگرن بەهێزێکی پتەو کاریگەریەو بچنە پڕۆسەی ئاشتیەوە، ئێستا حکومەتی عێراق لەهەوڵی ئەوەدایە هێزەکانی پێشمەرگە هەڵبوەشێنیتەوە لەبەر ئەوەی دەڵین لەدەرەوەی یاسان ئەمان بەیاسایی لەناو دەوڵەتی یاسادا جێگیر نەکراون، گەلی ئێمە لەباشوور ناشارەزایانە بە ڕۆژئاوا دەڵێن هەسەدە هەڵوەشایەوەو ئاشبەتاڵ کرا، کە ئەمە شتێکی زۆر ناڕاستە هەر ئەمە دەبێت لە باشووریش ڕووبدات ئەگەر ڕوونەدات ئەو کاتە دەبێتە ئاشبەتاڵ، چونکە ئەوکاتە هێزی پێشمەرگە کەتائێستا هێزی زەردو سەوز کە هی دوو زۆنن بەداخەوەی ەکیان نەگرتووە، هەریەکەیان هێزێکیان هەیە بۆخۆیان، دەوڵەتی عێراقیش دان بەمەدا نانێت، دەبێت ئەم هێزانە لەژێر ناوێک لەناو هێزەکانی دەوڵەتی عێراقدا جێگر بکرێن و بەیاسایی بکرێن کەواتە ئێستا باشووری کوردستان لەهەرسێ پارچەکەیی تر مەترسیدارترەو لەمەترسیدایە.
"دەبێت هەرێمی کوردستانیش پرۆسەی ئاشتی لەگەڵ عێراق جێبەجێبکات"
ئاڤان کەریم لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: ئەگەر بیتوو باشووری کوردستان حکومەتی پێکنەهێنیت پەرلەمان کارانەکاتەوە بەهێزێکی یەگرتوویەوە نەچیتە ناو پەرلەمانی عێراق و هێزی پێشمەرگە یەکنەخەن و چوارچێوەیەکی پێنەدەن لەناو هێزەکانی عێراقدا، بەدڵنیایەوە مەترسیەکی زۆر گەورە لەناو هێزەکانی هەرێمی کوردستان دروست دەبێت کە ئەویش هەڵوەشاندنەوەی هێزی پێشمەرگەیە، هەتا ئێستا هیچ هەوڵێکی بۆ نەدراوە دوولایەنە کارنەکراوە ڕەنگە یەک لایەنە کرابێت بەلام دوولایەنە ئەو کارە نەکراوە چونکە ئەم دوو هێزەی دەسەڵات ڕێک ناکەون لەکاتێکدا هەموو جیهان هەستی بەم مەترسیە کردووە ئەمان هەست بەم مەترسیە ناکەن کەلەسەر هەرێمی کوردستان هەیە، پێویستە لەگەڵ دەوڵەتی عێراقدا ڕێکبکەون بچنە ناو پڕۆسەی ئاشتیەوە وە هێزەکانیان یەکبخەن ئەگەر یەکیان نەخەن مەترسی هەڵوەشاندنەوە دەبێت ڕاستە ئێمە لەناو یاسا و پەرلەمانی عێراقدا لەناو یاسا و ڕەشنووسی عیراقدا چوارچیوەیەکنا دراوەتی وەک حکومەتی فیدراڵی خۆمان حوکمی خۆمان بکەین بەلام ئایا ئەگەر هێزی پێشمەرگە هەڵبوەشێتەوە ئەو هێزە ئەو کاریگەریەی کورد لە عێراقدا دەمێنێت نەخێر نامێنیت، ڕەنگە هەموو شتەکان لەدەست کورد دەربێنن وەک چۆن گومرک و داهات ونەوتیان لەژێر دەستیان دەرهێنا، من زۆر گەشبینم بەوەی پڕۆسەی ئاشتی بەرەوپێش دەچێت لەباکوور و ڕۆژئاوا ڕێبەر ئاپۆ وەک دانوستانکاری سەرەکییە و ڕێبەرایەتیی پرۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک دەکات، بە بێ ئازادیی جەستەیی ڕێبەرێتی و ئازادکردنی زیندانییان، پرۆسەی ئاشتی سەرکەوتنی هەمیشەیی بەدەستناهێنێت، پێویستە ژنان بەهێزتر بن لە بەرامبەر زیهنیەتی نەتەوە پەرستی و ڕەگەزپەرستی.