ئاهەنگەکە وەک "پشتیوانی بۆ ڕێکخراوەکە" سەیر کرا

لە شاری سێرت چوار کەس بە هۆی گۆرانی وتنەوە دەستگیر کران کە دوو کەسیان منداڵ بوون و تۆمەتیان خراوەتە پاڵ، دادگا ڕایگەیاندووە کە زۆرێک لە 'تاوانەکان' بە ئاهەنگگێڕان ئەنجامدراون و ئامانجی گەل لە ئاهەنگ گێڕان "پشتیوانیکردنە بۆ ڕێکخراوەکە".

مەدینە مامەدئۆغلو

 

سێرت- دەیان گەنجی کورد بەبیانووی گۆرانی کوردی و هەڵپەڕکێ دەستبەسەر کران، دستگیرکردنی خەڵک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ئامانجگرتنی ئەکاونتی ساختە و بانگەشەی "پڕوپاگەندەی ڕێکخراوەکە" کاردانەوەی گەورەی لێکەوتەوە.

 

لە ٢٥ی تەمووزدا هەڵیانکوتایە سەر ماڵان و٢  ئە.تی ١٧، ، س.ت١٧ ، ئەدانور تاشکەسن ١٩ ساڵ و تولین تاشکەسن ٢١ ساڵ دەستگیرکراون،  توکوکلاندی فیلیز تاشکەسنیش سزای دەرنەچوونی لە ماڵەوە بەسەردا سەپێندرا، دەسەڵاتی دادوەری هاوبەشکردنی ئەو ئەکاونتە ڕەگەزپەرستەی بە ناوی "ئەجانس موهبیر" وەک بەڵگە نیشان دا،. تۆمەتنامەیەک لە دژی چوار کەس ئامادەکرا کە دوو کەسیان منداڵ بوون، لە تۆمەتەکەدا، سزای "دروستکردنی ئەو باوەڕە لە کۆمەڵگەدا کە ڕێکخراوەکە دەسەڵاتێکی گەورەی هەیە و دەتوانێت بە ئامانجەکەی بگات" جەختی لەسەر کراوەتەوە، یەکەم دانیشتنی دۆسیەکە لە ١٦ی ئاب لە دادگای تاوانە قورسەکانی سێرت بەڕێوەدەچێت.

 

داوای سزا کرا

لە تۆمەتی ٥ لاپەڕەییەکەدا باس لە دامەزراندنی پەکەکە-کەجەکە و ئەو پێشهاتانەی کە ڕوویانداوە، هەروەها باس لەو ئاگادارییە کراوە کە لە ڕێگەی ڤیدیۆکەوە لە ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە نێردراوە، دادگا بانگەشەی کردووە کە پڕوپاگەندە بەو گۆرانییەی لە ڤیدیۆکەدا کراوە، لە بەشی پێداچوونەوەشدا تۆمەتی سەرنجڕاکێش خراوەتەڕوو، بانگەشەی ئەوە دەکرێت کە بە وتەی گۆرانی "هاوسۆزی خەڵک بۆ ڕێکخراوەکە زیاد بووە"، "پشتیوانی چالاکانە بۆ ڕێکخراوەکە" و "گەیشتن بە دەنگی ڕێکخراو بۆ جەماوەر" تاوانێک ئەنجامدراوە، یەکەم دانیشتنی دۆسیەکە لە ١٦ی ئاب لە دادگای تاوانە قورسەکانی سێرتی سیرت دانیشتن دەکرێت.