ڕووناک مەجید: یاسای چوارچێوە دەتوانێت زەمینەیەکی یاسایی بۆ چارەسەریی دابمەزڕێنێت
ڕووناک مەجید، چالاکوانی سیاسی دەڵێت: ڕێبەرایەتی جێگایەکی تایبەتی داناوە بۆ ژن کەپڕۆسەی ئاشتی بەڕێوەبەرێت هەڵبەتە لەجیهاندا پڕۆسە ئاشتییەکان هیچ کاتێک ژنی تێدا نەبووە.
دێرین ڕەحیم
سلێمانی- یاسای تایبەت بە پڕۆسەی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک بە ناونێشانی “پتەوکردنی یەکگرتنی نەتەوەیی و یەکپارچەیی کۆمەڵایەتی” کە لە پەرلەمانی تورکیا پەسەندکراو لە ١٨ی ئابیش لە ڕۆژنامەی فەرمی تورکیادا بڵاوکرایەوە، سەبارەت بە گرنگی ئەم یاسایە و لێکەوتە ئەرێنییەکانی ڕووناک مەجید، چالاکوانی سیاسی لە باشووری کوردستان قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کرد.
"یەکێک لەو هەنگاوانەی گرنگە لەیاسای چوارچێوەدا بێت دانانی ناونیشانێک بۆ ڕێبەرایەتیە"
ڕووناک مەجید وتی: تەڤگەری ئازادی و ڕایبەرایەتی جەخت لەوە دەکەنەوە کە یاسای چوارچیوە کەم و کورتی زۆری تیدایە بەڵام هەنگاوی راستەقینە و پراکتیکی بۆ ئەوەی ئەو یاسایە جێبەجی بکرێت، پێویستە دەولەت هەنگاوی پراکتیکی بنێت،یەکێک لەو هەنگاوانەی گرنگە لەیاسای چوارچێوەدا یەکێک لەداخوازیەکانی تەڤگەری ئازادیی دانانی ناونیشانێک بۆ ڕێبەرایەتی لەناو ئەم پرۆسەیی ئاشتیەیی هەیە، دیاریکردنی نازناوی سەرۆکایەتیە، ئازادیی جەستەیی زیندانە سیاسیەکان کۆمەلێک لەیاسای جیاواز جیاواز بەتایبەتیش دانان بە مافی گەلی کورد لەڕووی زمان و کولتوور وسیاسی گەلی کورد بتوانێت سیاسەتی خۆیی بکات و هەرکەسێکیش ئازادبێت چۆن سیاسەت هەڵدەبژێرێت، ئەو زیندانیانەیی لە دەوڵەتەکانی تورکیان کە بە ناهەق زیندانی کراون لەبەر ئەوەی بوونی خۆیان دەسەلمێنن و ناسنامەی گەلەکەیان دەسەلمێنن، کە لەسیاسەتدا بەشدارن، بۆیە ئەوەی گرنگە ئێستا ئەو یاسایە بچیتە بواری جێبەجێکردنەوە، زیندانیە سیاسیەکان بەتایبەت ڕێبەر ئۆجەاان ئازاد بکرێت، دەمێنیتەوە ئەو گفتوگۆیانەی دەوڵەت لەگەڵ ڕێبەرایەتی ئەنجامی دەدات، لەڕیگەی شاندی ئیمراڵیەوە ئیدی دەبێت یەکەم هەنگاو ئازایەتی ڕێبەرایەتیە گرنگە چونکە بۆ ئەوەی ڕێبەر خۆی بتوانێت ڕاستەوخۆ پرۆسەیی ئاشتی بەڕێوەبەرێت، هەڵبەت ئەگەربێت و ڕاستەوخۆ پڕۆسەیی ئاشتیە بەڕیوە نەبات بەشێوازێکیبکەمو کورتی دەگاتە تەڤگەری ئازادیی و هەموو گەل بۆیە گرنگە ئازایەتی ڕێبەرایەتی هەنگاوێکی گرنگە جێبەجی بکرێت تاوەکو بتوانێت پرۆسە ئاشتیەکە بەشێوازێکی ڕاستەوخۆ و تۆکمە بەڕێوەبچێت هەڵبەت لەیاسایی چوارچێوە گرنگە کۆمەلێک شت بوونی هەبێت،مافەکانی گەلی کورد لەناو یاسایی چوارچێوەدا بچەسپێت بەتایبەتی ئێمە نەک تەنیا مافی گەلی کورد، لەناو وڵاتی تورکیا کۆمەلێک گەلی تریش هەیە کە گەلی چەوساوەن، ئەم یاسایە تەنیا لەچوارچێوەی گەلی کورد نیە،بەڵکو لەچوارچیوەی گەلانی تورکیایە، بەتایبەتی کۆمەڵگەیی کوردیش لەناو ئەو کۆمەڵگە گەورەیە بتوانێت بەشێوازێک لە شێوازەکان هەموو ئەو پێداویستیە کولتووری و زمانی و ئاینی هەموو ئەمانە بخاتە ناو یاساکەوە بەڕێوەی ببات.
"خەباتی ٥٠ ساڵە وایکرد دەولەتی تورک داوای دانوستان بکات"
وتیشی: گەلی کورد مافی خۆیەتی بەزمانی خۆی بخوێنیت و بدوێت کەماوەیی زیاتر لە ١٠٠سالێک لەسەدەی ڕابردوودا گەلی کورد بۆی نەبوو بەزمانی کوردیی قسەبکات، لەئاستی نەبوون و قرکردندا بوو مافی ئەوەی نەبوو نە بەزمانی کوردی قسەبکات ونە سیاسەتیش بکات،ل ەئاست قڕکردندا بوو، بۆی نەبوو کولتوورو کوردەواری خۆی بسەلمێنێت لەتورکیادا، بەڵام تەڤگەری ئازادیی توانی بەخەباتی نزیکەی ٥٠ساڵەیی بوونی گەلی کورد بسەلمێنێت و ئێستا دەوڵەتی تورکیا خۆیی داوای ئەوە بکات دانوستانێک ڕووبدات، کە واتە گەلی کورد توانی بگاتە ئەو ئاستەیی بوونی خۆی بسەلمێنێت، ئەمە قۆناغی یەکەم بوو، لەسیاسەت کردن لەو شۆڕشەی کە لەباکووری کوردستاندا هەڵگیرسا، هەندێک جار لەدوایی شەڕ قۆناغی ئاشتی دێت، زۆر کات قۆناغی ئاشتی زۆر قورسترە لەقۆناغی شەڕ، قۆناغی شەڕ رووبەڕووبونەوەیە چ بەسیاسەت چ بەچەک، بەڵام قۆناغی ئاشتی پێویستی بەکۆمەڵێک بنەمای سەرەکی هەیە تاوەکو بتوانیت ئەم قۆناغە بەرەوپێش بەرێت، لەقۆناغی ئاشتیشدا دەبێت دەستپێشخەری لەلایەن هەردوو لاوە روبدات، بۆیە مافی گەلی کوردە لەسیاسەت یاخود دەستوری دەوڵەتی تورکیادا بچەسپێت، نەک تەنها مافی گەلی کورد گەلانی تریش و گەلانی بندەستی هەیە کەمافیان خوراوە بەڵام گەلی کورد پێشەنگایەتی ئەوە دەکات،مافی خوێندن بەزمانی کوردیە مافی سیاسەت کردنە ئێستا سیاسیەکانی گەلی کورد لەباکووری کوردستان لەزینداندان بەهاوسەرۆکەکانیشەوە، بۆیە ئەمانە گرنگن لەیاسایی چوارچێوەدا بوونی هەبێت، تاوەکو بتوانیت قۆناغی ئاشتی بەرەپێش بەرێت، کولتوور و زمانی خۆت چۆن بەڕێوەبەریت خوێندن بەزمانی کوردی سیاسەت کردن یەکێکە لەو پرەنسیبانە ئازادی هەموو کەسێک و هەموو حزبێک و لایەنێک ئازادە چۆن سیاسەت دەکات بۆیە ئەمانە گرنگن لەناو ئەو یاسای چوارچێوەیەدا دەبێت دەوڵەتی تورکیا دانی پێدابنێت.
" یاسای چوارچێوە کەموکورتی زۆری تێدایە بەڵام هەنگاوێکە"
ڕووناک مەجید ئەوەشی خستەڕوو، یاسای چوارچێوە کەموکورتی زۆری تێدایە بەڵام هەنگاوێکە، تائێستا دەوڵەتی تورکیا ئەو هەنگاوەی نەناوە بۆ ئاشتی بەهیچ جۆرێک بۆ ڕاوەستاندنی چەک، شەڕکردن ئاسانە بەڵام پڕۆسەی ئاشتی زۆر زۆر قورسە ڕێبەرایەتی کەپێشانگایەتی ئەم دانوستانەو ئاشتیە دەکات خۆیی ئاگادارە و داویی هەموو ئەو ڕەخنانەی کرد کە لەهەرچوار پارچەیی کوردستانەوە کە لەسەر پڕۆسەکە دێت ئێمەش دەزانین هەموو شتێک راستەوڕاست هەمووی بەیەک ئاست تەواو نابێت، چونکە کۆمەلێک پڕۆسەی ئاشتی لەچوارپارچەی کوردستاندا هەبووە، شایەتی ئەوەین کۆمەلێک ڕاپەرین و پڕۆسەکان بەڕێوەچووە، هەندێک جار بەشکست هاتۆتە پێشەوە بەڵام شکست ئەوە نەبووە، گەلی کورد لەناوچوندا بێت بەپێچەوانەوە گەلی کورد جارێکی تر لەدوای شکستهێنانی ئەو پڕۆسانە توانیوویەتی بەشێوازێکی باشتر بەرەو سیاسەت بڕوات، بۆیە هەندێک لەڕەخنەکان لەجێگایی خۆیەتی لەبەر ئەوەی گەلی کورد بمانەوێت و نەمانەوێت بەکۆمەڵێک پڕۆسەدا تێپەڕیوە ،ترس لەوە هەیە دەوڵەتی تورکیا جارێکی تر خۆی کۆبکاتەوە بەشێوازێکی خراپتر، هێرش بکات ئەمە لەدلسۆزی کۆمەلێک خەڵکدایە، بەڵام کۆمەلێک خەڵکی تریش هەیە پێشتر ڕەخنەیان لەوە دەگرت تەڤگەری ئازادی بۆچی شەڕدەکات تەڤگەری ئازادیی دەبێت واز لەهێرشانە بێنێت، کۆمەلێک لەو ڕەخنانەی دەیانگرت ئێستاش جارێکی تر ڕەخنە دەگرنەوە بەشێوازێکی تر ئەویش بەشێکە لەشەڕەکانی هێرشی تایبەت بۆچی ئێستا ڕێبەر ئۆجالان چۆتە ئەو پڕۆسەیەوە کەپڕۆسەیەکی ترسناکە، کەواتە ئەم کەسانە کەسانێکن دووڕوون کەسانێکن کە تینووی شەڕن بەشەی ەکەمەکە لەنادڵسۆزیدایە لەترس لەدەوڵەتی تورکیا ئەو مامەڵەکردنەیی دەوڵەتی تورکیا لەگەڵ دەوربەری، بەتایبەت لەگەل گەلی کورد ئەو گروپە جیاوازن کە لەدلسۆزیدان بەڵام گروپێک هەن ئێستاکە کە لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکان شەڕێکی تایبەت بەڕێوە دەبەن کەپێشتر دەیانووت تەڤگەری ئازادیی پێویست ناکات شەڕبکات دەتوانن بەئاشتی بیکەن، بەپێچەوانەوە ئێستا تەڤگەری ئازادیی لەئاشتیدایە لەگەڵ ڕیبەرایەتی لەگەل تورکیادا بەڵام ئێستا ئەوان ڕەخنەی ئەوە دەکەن،کە ئەم پڕۆسەیە پڕۆسەیەکی شکستە و ئاش بەتاڵە، ئەمە شەڕی تایبەتە دەکرێت بەرامبەر ئەوەی ئەم پڕۆسەیە تێکبچێت، ئەوانەن کەتینووی شەڕن بەتایبەتی.
" ڕێبەرایەتی جێگایەکی تایبەتی داناوە بۆ ژن کەپڕۆسەیی ئاشتی بەڕێوەبەرێت"
لەکۆتایی قسەکانیدا ڕووناک مەجید وتی: ڕێبەرایەتی جێگایەکی تایبەتی داناوە بۆ ژن کەپڕۆسەیی ئاشتی بەڕێوەبەرێت هەلبەتە لەجیهاندا پڕۆسە ئاشتیەکان هیچ کاتێک ژنی تێدا نەبووە، بەتایبەت هاوپەیمانیەتیەکان ئەوەی کەئەمڕۆ دەبینیت لەناو تەڤگەری ئازادیدا بەتایبەتی کە ڕیبەرایەتی بەدانابی پەروین بوڵدان وەک ژنێک وەک سەرۆکی شاندەکە بۆ ئەوەی لە دانووستانەکاندا بونی هەبێت ئەو دانوستانانە بەجێ بگەیەنێت، ببیتە پردێکی ڕاستەوخۆ لەنێوان حکومەتی تورکیا و ڕێبەرایەتی و تەنانەت لەهەر چوار بەشی کوردستاندا لەگەڵ هەموو حزبەکان ولایەنە سیاسیەکانی هەرچوارپارچەیی کوردستان کە ژن پێشانگایەتی ئەو پڕۆسەیە بکات، بەتایبەت ئەو کەسانەی هاتنە باشووری کوردستان ژن بوون ''لەیلا زاناو پەروین بوڵدان'' کەواتە ژن جێگای تایبەتی لای تەڤگەری ئازادیی و ڕێبەرایەتی هەیە، وەک دەزانین ژن دەتوانێت پڕۆسەی ئاشتی بەئاقارێکی جیاوازتر بەرێت، ئەمە هەنگاوێکی زۆر جیاوازە کە گەلی کورد جێگایی تایبەتی ژن دەتوانێت بەڕێوبەرایەتی بکات، هەروەک جاران چۆن لەخوداوەندی دایکدا ژن کۆمەڵگەی بەڕێوەبردووە، ئێستاش گەلی کورد دەتوانێت پێشانگایەتی ئەوە دەکات لەڕۆژئاوا و ڕۆژهەلات وباکوور و باشوور بینیمان، گەلی کورد لەوەدا پریشکی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە کەژن هەم لەشەڕو شۆڕش و ئاشتیدا پێشانگایەتی دەکات، دوژمن زۆر لەمە دەترسێت، ئەوەی لەڕۆژئاوای کوردستان بینیمان کە چۆن ژن پێشانگایەتی کردووە، لەڕۆژهەڵات بەهەمانشێوە ئێستا لەپڕۆسەیی ئاشتیدا بەهەمانشێواز بەڵام دەبێت ئەقڵیەتیک بێت هی بەڕێوەبردن بێت، ئەویش زیاتر لەئەقڵیەتی ژنەوە نزیکە، بۆیە ژن دەبێتە پێشەنگی هەم پڕۆسەی ئاشتی و هەم ئاشتی لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.